گەریلا گورز لە دەوڵەتی تورک دەوەشێنێت، پەدەکە پاشماوەکان هەڵدەگرێتەوە

چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرامبەر سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاپ بەردەوامە. پەدەکە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی سوپای تورکی گیرخواردوو.

پەدەکە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە سوپای داگیرکەری تورک دەکات، ئەم جارە بینراوە کە پاشماوەکانی دەوڵەتی تورک هەڵدەگرێتەوە.

شۆفڵێکی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی زاپ لەلایەن گەریلاوە تێکشکێنرا بە بارهەڵگرەکانی پەدەکە پاشماوەکەی هەڵگیرایەوە و لە ئامێدییەوە برایە دهۆک.