گەریلا لە گەڤەر لە زرێپۆشی سوپای تورکی دا و چەندین داگیرکەر کوژران

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ زرێپۆشێکی سوپای تورک-یان کردە ئامانج و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان رۆژی ١٦ی ئاب لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان چالاکیەکیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، لە رێگای نێوان بنکەى سەربازیی وارگەنم و کەندالۆک زرێپۆشێکی جۆری کیرپیی سوپای تورکی داگیرکەر کراوەتە ئامانج و لێیدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) تاوەکو ئێستا لەو بارەیەوە راگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

ژ.ت