یەكێك لەگەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل"هەپەگە"، رووبار غەمگینە، سەرەنج رادەكێشێتە سەر پرۆژەی دەوڵەتی داگیركەری تورك و دەڵێت:"هێرشی دەوڵەتی توركی داگیركەر كە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە دەستی پێكرد لەراستیدا بەردەوامی هەر ئەو پرۆژەیە كە ساڵی ٢٠٢١ دەستی پێ كردبوو. ساڵی پاریش ئۆپەراسیۆنەكەیان لە ٢٣ی نیساندا دەستی پێ كرد و بەدرێژایی ساڵە بەردەوام بوو و دەوڵەتی تورك هیچی بەهیچ نەكرد، بۆ ئەوەی پەرە بەپرۆژە داگیركاریەكەیان بدەن، ئەمساڵ لە ١٧ی نیساندا جارێكی تر هێرشێكی بەرفراوانیان دەست پێكردەوە.
لەبەرامبەر بە ئیرادەی مرۆڤەكان تەكنیك بێ چارە دەمینێتەوە
لەشەڕی تونێلەكاندا بەبەردەوامی چەكی كیمیایی بەكاردێنن. لەپاڵ ئەوەشدا رۆژانە تەقینەوە ئەنجامدەدەن و بەو هیوایەن كە ئەنجامێك بەدەستبهێنن. بەرێگەی پێشرەوی كردنیش چەندە بیانەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنن، تیمە گەڕۆكەكانی گەریلا رێگەیان پێ نادەن. لەبەر ئەوەش ئەو شەڕەی بەرێوەی دەبەن، شەڕی تەكنیكە و خۆی لەخۆیدا شتێك لەدەستیاندا نەماوە، هەركەسێكیش دەبینێت كە ئۆپەراسیۆنەكانیان سەركەوتنیان بەدەست نەهێناوە.
دابەزاندنی سەربازانیش ئێدی ئەوەندە ئاسان نییە
گەریلا رووبار غەمگین لەبەردەوامی ئاخاوتنەكەیدا ئاماژە بەدابەزاندنی سەربازان لەهەرێمەكانیشدا كرد و دەڵێت:دابەزاندنی سەربازان ئەوەندە ئاسان نییە رووبەرووی دەستوەردانی گەریلا دەبنەوە و بێ ئەنجام دەمینن و وەها دەڵێت:"دەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی چەند سەربازێكی خۆی لەسەر گردێك"شاخێك"، دابەزێنێ ئەوەندە زەحمەتی دەكێشێت. لەم شەڕەدا گەریلا زۆر گرنگیان بەوەدا كە رێ بەدابەزاندنی سەربازان نەدەن و ئەمەش ئەنجامگیر بوو. دەوڵەتی تورك سیستەمێكی پاراستنی بەهێزی گەریلای بینی. بەشەو و رۆژ هەوڵدانەكانیان بنكەوت و سەربازەكانیان لە نێو ئەو هەلیكۆپتەر زەبر خۆاردوانە گەڕانەوە".
ئێمە لەسەر رێباز و جموجۆڵەكانمان قووڵ بووینەوە
ئێمە لەبەرخۆانی ساڵی رابردوومان وانەیەكی زۆر گرنگمان بەدەستخست. بەتایبەتی ئێمە لەسەر شێوە و تاكتیكەكانمان راوەستەمان كرد. لەبەر ئەوەشە كە ئەمڕۆكە گەریلا دەوڵەتی تورك ناچار دەكات خۆیان بەردەنە دەشتەكان و دەیانەوێت لەزەمینەوە پێشڕەوی بكەن. لەشەڕی خاپۆردا بەرۆحی هەڤاڵانی زەندورا و ئەمساڵیش بەشەڕی گەریلای سەردەم نیشانی دەوڵەتی توركمان دا. ئەوە دوو ساڵە دەوڵەتی تورك هیچ ئەنجامێك بەدەست ناخات و چەندەش هێرشەكانیان بەرفراوانتریش بكەنەوە، بێ ئەنجام دەمێنن".
گەریلای هەپەگە غەمگین سەرەنجی راكێشایە سەر رۆڵی پەدەكە لەم شەڕانەدا و دەڵێت:"لەم شەڕانەدا پەدەكە رۆڵێكی ئاكتیڤ لەهاوكاریكردنی دەوڵەتی توركی لەئەستۆ گرتووە. ئەگەر لەساڵی رابردوەوە تا ئێستا شەڕ لەنێوان گەریلاكان و هێزەكانی پەدەكەدا رووی نەداوە، ئەوا بەهۆی هەستیاری نەتەوەیی گەریلاوە دێت. لەئەساسدا ئەوەی گۆشار بخاتە سەر پەدەكە و پەدەكە لەو هەڵوێستانەی پاشگەز بكەنەوە، گەلی كوردە".
سەربازانی داگیركەر لەرووی دەروونیەوە رووخاون
گەریلایەكی تر بەناوی عەلی شێر ئامەد رایگەیاند؛ سەربازانی تورك لەرووی دەروونیەوە رووخاون و ناتوانن لەبەرامبەر بەگەریلا شەڕ بكەن. ئامەد وەها دەست بەئاخاوتن دەكات و دەڵێت:"ئەو ئۆپەراسیۆنەی پشتی بەتەكنیك بەستووە و دەیەوێت پیلانی داگیركەران بەئەنجام بگەیەنێت لەئێستادا بەرێوە دەچێت. بەدەر لەتەكنیك هەموو شتێكی دەوڵەت بێ كاریگەر ماوە. خۆی لەخۆیدا رەوشی سەربازانیشیان لەبەرچاون لەناچاری و بن بەستدا دەژین و رۆژانە لەسەر دەستی گەریلاكان زەبریان بەردەكەوێت. بێگۆمان ئەم شەڕە لەلایەن گەریلاوە بەشێوەیەكی سەردەمیانە پێشدەكەوێت و ئەم شێوەیەش لەگۆڕەپانی شەڕدا سەركەوتن بەدەست دەهێنێت.
گەریلا كوردستان دەپارێزن
دەوڵەتی تورك لەكەسایەتی پەكەكەدا دەیەوێت گەلی كورد لەناو ببات. بەڵام گەریلاكانی كوردستان لەرێبەرایەتی و شەهیدان هێز وەردەگرن، تەكنیكی دەوڵەتی توركی بێ كاریگەر كردوە. گەریلا بەشێوەیەكی سەركەوتوو شەڕی خۆیان دەكەن و ئەمەش رۆژانە لەراگەیاندنەكاندا دەردەكەوێت. لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەهەلیكۆپتەرەكانیان زەبریان بەركەوتووە و ئەو سەربازانەی لەهەرێمەكانیان دابەزاند ناتوانن بەشێوەیەكی تەندرۆست بەرێوە ببەن. ئەوەی راستی بێت ئەم رەوشە بۆ ئەرتەشێك، شكستی هەرە مەزنە.
ئێمە سەردەكەوین
دەوڵەتی داگیركەر بەهەموو هێزیەوە هێرشی ئەو هەرێمانە دەكات. هەموو تەكنیكی سەردەمی خستووەتە كار و بەكاردێنێت. بەڵام هەڤاڵانمان بە ئیرادەیەك كە ئاستی مرۆڤیی تێپەڕاندوە شەڕ دەكەن و بەرۆحێكی فیدایانە وەڵام دەدەنەوە.
شەڕی ئەمساڵ لەساڵی رابردوو زۆر بەرفراوانترە. ئەوان بەویستێكی خیاڵاوی هاتوونەتە هەرێمەكانی ئێمەوە، بەڵام ئەوە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی رژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورك. لەم شەڕەی هەبووندا ئامادەكاری گەریلا لەئاستێكی هەرە بڵندایە. بێگۆمان لەم شەڕەدا ئەوە بەمسۆگەری دۆژمن بشكێنین و سەركەوتن قازانج بكەین.
ژ.ت