بەرخودان لە وەرخەلی ئاڤاشین لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک نزیکەى ٥ مانگە بەبێ راوەستان بەردەوامیی هەیە، کە دەوڵەتی تورکی هەموو جۆرە تەکنیک و تەکنەلۆژیا و چەکی کیمایی و گازی ژەهراویی لە دژ بەکار دەهێنێت. بەرەنگارانی وەرخەل لە پەیامێکی تریاندا رایانگەیاند، "هەڵمەتەکە وەردەچەرخێنین بۆ هێرش و تۆڵەکردنەوە".
بەرخودانی وەرخەل لە ناوچەى ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەردەوامیی هەیە و بەرەنگارانی وەرخەل لە رێگەى بێتەلەوە ئەم پەیامەیان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.
پەیامی بەرخودێران و بەرەنگارانی وەرخەل:
"ئۆپراسیۆنی سەر ئاڤاشین، کە ٤ مانگی پڕ کردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیانمان بە فیداکارییەکی گەورە بەشداری بەرەنگاری بوون و بە ژیانی خۆیان قوربانییان دا و شەهید بوون. ئەو بەها و نرخانەى ئەو هاوڕێیانەمان دروستیانکردووە دەبنە چرای مرۆڤایەتی و هەمیشە بە زیندویی دەمێننەوە. ئەوانە هەموو کات بۆ رێگای ئێمە دەبنە رووناکی. ئێمە لە کەسایەتیی هاوڕێیانماندا یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. ئێمە هەموو کات خاوەنداری لە یادیان دەکەین.
'کۆتاییان نزیکە'
ئەوانەى ئەمڕۆ بەرامبەر بە هێرشی نەیاران بەرەنگاری دەکەن، لە پێش هەموو کەسێکەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیان و گەلەکەى خۆیان دەکەن و رێز و خۆشەویستیی خۆیانیان بۆ دەنێرن. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان هەرگیز کۆتایی پێنەهاتووە و هەموو کات بەردەوامییان دەبێت. ئەو هێرشانەش دەریدەخەن، کە کۆتاییان پێهاتووە، چونکە ئەو راستییە دەزانن، بەبێ ئەوەى پێوەرەکان قبوڵ بکەن و بەدەر لە هەموو بەها و پێوەرەکان هێرش دەکەن. دەیانەوێت خۆیان لەو راستییە رزگار بکەن، کە لێی رادەکەن.
'بەرخودانی چیاکان بە شارەکاندا بڵاودەبێتەوە'
ئاڵای بەرخودانی کولتوری و رۆشنبیریی ئاپۆیی، ئەوانەى، کە لە زیندانی ئامەد چۆکیان دانەدا و نەیارانیان چەماند، ئێمە هەڵمانگرتووە و خستوومانەتە سەر شانمان. ئەگەر هێڵی بەرخودان و بەرەنگاریی ئاپۆیی، کە مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یڵمازەکان بەردەوامیی هەبێت، نەیارەکان چەند هێرش بکەن بەو رادەیەش تێکدەشکێن. دەوڵەتی تورک لە زیندانی ئامەد هەموو شێوازە دڕندەکانی بەکارهێنا، بەڵام بەرخودان کۆتایی پێنەهات و گەورەتر بوو و بە چوارپارچەى کوردستاندا بڵاوبوویەوە. هیوا و چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە، کە ئەو بەرخودانە لە چیاکانەوە بپەڕێتەوە بۆ شارەکان و بە هەر ٤ پارچەی کوردستاندا بڵاوببێتەوە. ئەو بەرخودانە، کە کەمال پیر و خەیرییەکان تاوەکو سەرحەد و شێرزانەکان درێژەى پێدرا، نەک تەنها دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەڵکو هێڵی هاوکارە خیانەتکارەکانیش فڕێدەدات ناو سەلیونک و زبڵدانی مێژوو. لەو رووەوە ئێمە تا لوتکە بڕوامان بە خۆمان هەیە.
'بە بێ وەستان و بەبی پێوەر گازی ژەهراوی بەکار دەهێنێت'
نەیار هەموو رۆژێک گاز بەکار دەهێنێت و تەقەمەنی قورس دەتەقێنێت. ٤ مانگە ئۆپراسیۆن بەردەوامیی هەیە و ٩٠ رۆژیشە گاز بەبکار دەهێنن و تەقەمەنی دەتەقێنن. ئەو گازەى بەکاری دەهێنن، زۆربەیان کیمیاین، بەڵام ئەو گازانەى کە بەکار دەهێنرێن، بەو شێوازەی، کە دایکی سروشت بە ئێمەى بەخشیوە، بێکاریگەر کراون. ماوەى ٩٠ رۆژە بە بەردەوامی گاز بەکار دەهێنن. بە هەمان شێوازیش بە تۆنەهای تۆن تەقەمەنی بەکار دەهێنن، بەڵام تاشە بەردەکانی زاگرۆس بە شێوەیەکی شکۆمەندانە و بە هەیبەت بەرەنگاری دەکەن و بەرەنگاری و بەرخودانیش دەکەن. هەروەها هاتنە بەردەم تونێلەکانی شەڕ و خواستیان ھێرش بکەن، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا هەڤاڵان بەرەنگارییان کرد و ناچاربوون هەندێک پاشەکشە بکەن. ئەوەش سەری نەگرت بۆیان و بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەستیان بە هێرشکرد. هەموو شێوازەکانی بەدەر لە مرۆڤایەتییان بەکارهێنا. دیارە هێشتاش بەردەوامن لەسەر بەکارهێنانی ئەو شێوازانەیان. بەبێ ئەوەى پێبەندی هیچ یاسا و پێوەرێک ببن، هەموو شێوازەکانی بەدەر لە مرۆڤایەتی بەکار دەهێنن.
'قەڵای وەرخەل بە دڵنیاییەوە بەرەنگاری دەکات'
سەربازیبوون کارێکی بە شەرەف و شکۆمەندانەیە. دەوڵەتی تورک شەرەف و شکۆی خستووەتە ژێر پێی خۆی. لە مێژووشەوە دەزانین، کە شەڕ پێوەر و یاسای هەیە. هەر سەربازێک لەسەر 'بە شەرەفبوون و شکۆمەندیی ژیانکردن' سوێندی خواردووە. دەوڵەتی تورک و کۆیلەکانی ئەو شەرەف و کەرامەت و شکۆیەیان تیادا نەماوە. ئەگەر یەک کەمیش لە مرۆڤایەتییان بەرکەوتبێت، دەبوایە ئەو پێوەر و یاسایانەیان قبوڵ بکردایە و کاریان پێبکردایە و بەو رادەیە و بەو شێوازە هێرشیان نەکردایە. قەڵای وەرخەلێی شکۆمەند لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرشانەدا ٩٠ رۆژە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و هێشتاش بەردەوام دەبێت لە بەرخودان و درێژەى پێدەدات. بەو کردارە دڕندانەیەیان ناتوانن هیچ بەدەست بهێنن. ئەگەر شتێکیش بە دەست بهێنن ئەو دەستکەوتە دەبێتە نیشانەى رووڕەشی و راستیی پڕ لە شەرمەزارییان.
'چەند هێڵی خیانەت هەبێت، کوردستان هەموو کات لە دژبە چەوسێنەران و خوێنخۆران بووەتە قەڵای بەرخودان'
لەم کاتەدا ئەوان بۆ تێکشکاندن و دۆڕانی خۆیان بەرامبەر بە ویژدانی مرۆڤایەتی دەستیان بە هەندێک هەوڵ کردووە. ئێمەش سەرکەوتنی هێڵی بەرخودانی کوردان جارێکیتر لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار دەکەینەوە. دەوڵەتى تورک بەبێ ترس و نیگەرانی هێرش دەکاتە سەر هەموو بەها و نرخەکانمان. بە جۆرێک شتی وا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەبینراوە بەرامبەر بە گەلەکەمان بە رەوای دەزانێت. لەلایەکەوە هێرش دەکاتە سەر کوردان، لەلایەکی تریشەوە باسی کورد و برایەتی دەکات. ئەوەش دوڕوویی ئەوان نیشان دەدات. هەر چەند هێڵی خیانەتکاریش هەبێت، بەڵام کوردستان هەموو کات لە بەرامبەر خوێنخۆران و چەوسێنەرندا بووەتە قەڵای بەرخودان. چاند و کولتوری ئاپۆیی لەم خاکەدا هەموو کات شتە جوان و باش و راستەکانی چاندووە. ئێمە وەک پارێزەرانی هەموو بەها و نرخەکانی مرۆڤایەتی، هەزار ساڵیش تێپەڕێت، کردارە چەپەڵ و قێزەونەکانی دەوڵەتی تورک لە بیر ناکەین.
'بەرخودان وەردەچەرخێت بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرش'
ئەو بەرخودانە لە ئێمەدا رق و توڕەیی هەزاران ساڵە دەچێنێت و دروست دەکات. ئێمە ئەو رق و توڕەییە بە هەر چوار پارچەى کوردستاندا بڵاودەکەینەوە. ئەو کەسانەى، کە لەسەر خاکی کورستان دەژین دەبێت ئەو راستییە بزانن. سەبر و دانبەخۆداگرتنی ئێمە هەموو کات سیستمەکەیان تێکدەشکێنێت. لە هەموو هێرشێکدا ئێمە بە کارێکی سەخت و قورس و تیژ دەبینن. ئێمە هێرشەکانی سەر گەورەترین نرخ و بەهامان رێبەر ئاپۆ، هەرگیز لە بیر ناکەین. دەبێت دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی ئەوە بزانن، کە ئێمە سوێندمان خواردووە؛ هەزار ساڵیش تێپەڕێت ئێمە کردارەکانیان لە بیر ناکەین. ئێمە ئەوەش رادەگەیەنین؛ ئەو بەرخودانە بە تێپەڕبوونی کات جێی خۆی دەگۆڕێت بۆ تۆڵەکردنەوە و هێرش!".
ژ.ت