گەریلاکانی ورەخەل پەیامێکیان بڵاوکردەوە!

گەریلاکانی وەرخەل، کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرەنگاری دەکەن رایانگەیاند، "ئێمە رێگا نادەین نەیارەکان بە ئاسانی بێنە ناو خاکێک، کە بە خوێن شۆڕدراوە و ئاودراوە. ئێمە بەڵێن دەدەین، بەو وەر و بڕوایەوە تاوەکو دوا هەناسەمان تێبکۆشن و سەربکەوین!".

گەریلا بەرەنگار و بەخودێرەکانی وەرخەل پەیامێکیان بۆ رای گشتی و هاوڕێکانیان بڵاوکردەوە.

بەرەنگارانی وەرخەل رایانگەیاند، رێگا نادەن نەیارەکان بە ئاسانی بێنە ناو خاکێک، کە بە خوێنی شەهیدان شۆردراوەتەوە. راشیانگەیاند، تاوەکو دوا هەناسە تێدەکۆشین و سەردەکەوین.

پەیامی بەرەنگارەکانی وەرخەل:

"لە پێش هەموو شتێکەوە لە ناو ئەم بەرخودان و بەرەنگارییەدا سڵاوی پڕ لە ورە و گەرم و پڕ لە خۆشەویستیمان بۆ رێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی زیندان، هەڤاڵانی دۆزەکەمان و هەموو گەلەکەمان، کە شەیدای ئازادین، دەنێرین.

وەک ئێوە ئاگادارن بە دروشمێک، کە پێشەنگە یەکەمەکانمان مەزڵوم دۆغان، کەمال و خەرییەکان بەرزیان کردەوە لە ٢٣ی نیسانەوە لە دژی دید و هەوڵی لە ناوبردنی گەریلا و پاکتاوکردنی دۆزی ئازادی، بە پێشەنگایەتیی فەرماندەکانمان سەرحەد، دیانا، باوەڕ و دەلالەکان تێکۆشان و بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت.

هەموو هەڤاڵان لەم بەرخودانەدا لە بەرزترین ئاستی ورە و حەماسەت و قارەمانێتیدان. لەم بەرخودانەدا ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵمان تاوەکو دوا هەناسە و ساتی ژیانیان قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئێمەش وەک درێژەپێدرێ رێگاکەیان و دۆزەکەیان ئامادەین  تاوەکو دوا پارچەى ئێسکی جەستەمان فیدا بکەین. هەر کاتیش پێویست بکات وەک زیلان لە بەرامبەر نەیارەکاندا دەبینە فیداییەکانی ژیان.

ئێمە رێگا بە نەیارەکان نادەین بە ئاسانی بێنە ناو خاکێک، کە بە خوێنی شەهیدان شۆردراوەتەوە و ئاودراوە. ئێمە بەڵێن دەدەین، بەم ورە و بڕوا و حەماسەتەمانەوە تاوەکو دوا هەناسەمان تێبکۆشن و سەربکەوین!".

ژ.ت