گەریلاکانی ئازادی کوردستان ١٦ جار گورزییان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند

گەریلاکانی ئازادی کوردستان ١٦ چالاکییان لە دژی سوپایی داگیرکەری تورک ئەنجامدا. داگیرکەران کە لە زەلکاوی شکستان، ناچاربوون بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیاوی بەکاربهێنن و تاوانی جەنگ ئەنجام بدەن.

چالاکیەکانی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیاندراوێکی بەم شێوەیەیی بڵاوکردەوە:

"لەهەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٣٠ی گوڵان کاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەکەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣٠ی گوڵان کاتژمێر ١٤:٤٧دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣١ی گوڵان کاتژمێر ٠٩:١٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لەدژی داگیرکەران کە هەوڵی پێشڕەویکردنیان دەدا چالاکی ئەنجامدرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران کشانەوە.

٣١ی گوڵان کاتژمێر ١٨:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٧:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣١ی گوڵان کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز وەشێنرا.

٣١ی گوڵان کاتژمێر ١٠:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣١ی گوڵان کاتژمێر ١٦:٣٥ و ١٧:٢٥دا لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی بە چالاکی سابۆتاژ گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٥٠دا لە گۆڕەپانی میسکای بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە هەوڵی پێشڕەویکردنیان دەدا.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەک و تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٣٠ و ٣١ی گوڵان، ١ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپدا ٢١ جار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بە گازی کیمیاوی بۆردوومانکران.

٣١ی گوڵان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپدا یەکجار بە درۆنی بۆردوومانکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بۆردوومانکرا.

٢٩ی گوڵان و ١ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپدا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛

٣١ی گوڵان و ١ی حوزەیران لە هەرێمی گارێ لە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، شاخی زنگەل، دەرگای ورچ و دێرەشێ ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بازێ، سەری مەتینا و دەگەل ٩ جار، لە گۆڕەپانی سنینی هەرێمی خواکوڕک جارێک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ یەکجار؛ بە گشتی ١٨ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران."