گەریلاکانی یەژاستار گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکان وەشاند

گەریلاکانی یەژاستار لە مەتینا گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک وەشاند کە هەوڵیاندەدا هەرێمەکە بۆردومان بکەن. هەلیکۆپتەرەکان کە گورزیان بەرکەوت بە ناچاری کشانەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە هەرێمی مەتینا:

١٧ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ – ٢٣:٠٠دا هەلیکۆپتەرەکان لە هێڵی خاشورای هەرێمی مەتینا گەڕان. لە هەمانکاتدا لە ناحیەی کانی ماسێی ناوچەی ئامێدی هەلیکۆپتەرەکان ویستیان گوندەکانی کێستە، هرورێ و گۆڕەپانی گردی شەهید چیا و قەڵای قومری بۆردومان بکەن. هێزەکانی یەژاستارمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. هەلیکۆپتەرەکان کە گورزیان بەرکەوت بە ناچاری کشانەوە.

١٨ و ١٩ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ و ٠٠:٠٠ لەسەر ئاسمانی هێڵی قاشوریا گەڕان.

١٩ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٥ و ١٠:١٠ ناحیەی دینارتێی ئاکرێ، گوندی شیێ ٤ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکران.

١٩ی ئاب دەوروبەری گوندەکانی کێستە و هرۆرێی ناحیەی کانی ماسێی سەر بە ئامێری بە تۆپ و هاوەن تۆپباران کران.

لە هەرێمی ئاڤاشین

١٩ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ٢٢:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک تونێلەکانی شەڕی لە وەرخاڵێ بە گازی کیمیایی بۆردومان کرد. هەمان رۆژ بە چەکی قۆڕس تونێلەکانی شەڕ لە گردی سور بۆردومانکران.

١٩ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ٢٢:٠٠ وەرخاڵێ و تونێلەکانی شەڕ بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

١٩ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرەکانی ئاگیرکەران لەسەر گۆڕەپانەکان مەرڤانۆس، بانیستا، تابوری عەرەبان، گردی سور، گردی سپی و گردی سلێمان گەڕان.

جموجوڵی درۆنەکان لەسەر هەرێمەکە بەردەوامە."

ف.ق