گوندنشینانی پێنجوێن: بە هیچ شێوەیەک خاکەکەمان جێناهێڵین

گوندنشینانی هەرێمی پێنجوێنی سلێمانی لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێستیان پیشاندا و رایانگەیاند، هیچ کاتێک خاکەکەیان جێناهێڵن.

دانیشتوانی هەرێمی پێنجوێن کە دوو رۆژ لەمەوبەر روبەروی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بونەوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

جۆتیارێک بەناوی هادی کە کاری کشتوکاڵ دەکات و لە کاتی بۆردومانەکەدا لەنێو زەویەکانیدا بووە وتی، "ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی هەموو کوردە." هەروەها ناڕەزایی بەرانبەر حکومەتی هەرێم و عێراق پیشاندا کە لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگن.

هادی باسی ئەوەی کرد، "ئێمە ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. ئێمە بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست لەبەرانبەر هێرشەکان دەوەستینەوە. هێرشەکانی بۆ ترساندنی گەلی کوردە. هیچ کاتێک خاکەکەمان جێناهێڵین."

ف.ق