گوندی زێوگێ گەمارۆدرا: ٩ کەس دەستبەسەرکران
گوندی زێوگێی ناوچەی هەزەخ لە لایەن سەربازانی تورکەوە گەمارۆدراوە و لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٩ کەس دەستبەسەرکراون.
گوندی زێوگێی ناوچەی هەزەخ لە لایەن سەربازانی تورکەوە گەمارۆدراوە و لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٩ کەس دەستبەسەرکراون.
سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی زێوگێی سەربە ناوچەی هەزەخی شڕنەخیان گەماورۆداوە و لە گوندەکەدا هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵان. راگەیەندرا کە لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٩ کەس کە ناویان نەزانراوە لە رێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن سەربازانەوە دەستبەسەرکراون.
راگەیەندرا کە گوندەکە هێشتاش گەمارۆدراوە و چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لە گوندەکە قەدەغەکراوە.