هاتووچۆ لە ٤ شار و شارۆچکەی باشوری کوردستان قەدەغە کرا
بۆ رێگریکردن لە خۆپێشاندانی هاوڵاتیان، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی و هەلەبجە و رانیە و گەرمیان راگەیێنرا.
بۆ رێگریکردن لە خۆپێشاندانی هاوڵاتیان، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی و هەلەبجە و رانیە و گەرمیان راگەیێنرا.
خۆپێشاندانی هاوڵاتیان کە ماوەی چەند رۆژێکە بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی مووچە و بێکاریەوە لە باشوری کوردستان دەستی پێکردووە، بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی و هەلەبجە و رانیە و گەرمیان راگەیێنرا.
لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکاندا تا ئێستا ٦ خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان چالاکەوانیش بریندار بوون. لە هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی و هەلەبجە و گەرمیان و دەڤەری راپەڕین کە ناوەندی خۆپێشاندانەکانن، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاتوچۆیان تێیدا قەدەغە کرا.
ز.ش