هاوسەرۆکانی شارەوانی وان مەرسوومی دەستبەرکاربوونی وەرگرت

هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری وان نەزلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان مەرسوومی دەستبەکاربوونیان وەرگرت و سوپاسی بەرخۆدانی گەلیانکرد.

دوای ئەوەی لە سایەی بەرخۆدانی گەلەوە دیسانەوە مافی شارەوانی وان گەڕێندرایەوە بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی وان، هاوسەرۆکانی شارەوانی وان بۆ ئەوەی مەرسومی دەستبەکاربوونیان وەرگرن سەردانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنیانکرد. هاوسەرۆکانی شارەوانی دوای وەرگرتنی مەرسوومی دەستبەکاربوونیان وەرگرت، پێش ئەوەی بچنە بینای شارەوانی لەگەڵ خەڵکی قسەیانکرد و سوپاسی بەرخۆدانی گەلیانکرد.

'سوپاسی بەرخۆدەران دەکەین'

هاوسەرۆکی شارەوانی وان نەزلیهان شەدال قسەیکرد و وتی: "بۆ ئەوەی یەکسانی و دادپەروەری لە ناو چڤاکدا بەرقەراربێت، ساڵانێکە تێدەکۆشین. لە شارەوانیشدا بەهەمان نەفەسەوە تێدەکۆشین. سوپاسی بەرخۆدانی گەل دەکەین کە لە پێناو بەدەستهێنانی مەرسوومی دەستبەکاربووندا تێکۆشان. ئەم بەرخۆدانە ئەو ڕاستییەەی دەرخست کە تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت. لێگەڕینمان بۆ ماف و ئازادی لەوان نوێبوەوە و ئەم سەرکەوتنە پیرۆز دەکەین."

'خاوەنداری لە ئیرادەی گەلکرا'

دواتر عەبدوڵا زەیدان قسەیکرد و وتی: "بۆ کاتێکی کورتیش بێت یاسا و دادپەروەری پێشێلکرا. سوپاسی خەڵکی وان و هەمووان دەکەین کە خاوەندارییان لە ئیرادەی گەل کرد. لە ڕێگەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئایدیایی ژیانێکی بە حورمەت، بە هیوا، ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هێزتربووەوە. پێویستمان بە شەڕو ناحەقی نیە. بەرپرسیارێتی هەمووانە خزمەتی شارەکەمان بکەین. سوپاسی گەلەکەمان دەکەین."