هاوسەرۆکانی شارەوانیەکانی دەم پارتی: شارەوانیەکان بۆ خزمەتی گەلە

هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان کە مەرسوومی خۆیان وەرگرتووە، بە هاوەڵی گەل ڕۆشتنە شارەوانی و ئاماژەیان بەوەکرد: "شارەوانی گەل بەجێدەگەیەنین و بۆ خزمەتی گەلە."

هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) مەرسوومی خۆیان وەرگرت و بە هاوەڵی گەل ڕۆشتنە ناو شارەوانی.

سێرت

هاوسەرۆکانی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگاش و محمەد کایسی کە دەنگێکی زۆرییان هێنابوو، مەرسوومی خۆیان وەرگرت.

شاندێک لە هاوشارەوانیەکان، ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی، پەرلەمانتاری سێرتی دەم پارتی ساباحات سارتاش ئەردۆغان، هاوسەرۆکی دەم پارتی سێرت پێکەوە ڕۆشتنە ناو بینای شارەوانی.

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت مەرسومی خۆیان لە هاوشاروان بێریڤان هەلەن لشک وەرگرت.

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت ئالاگاش باسی لەوەکرد خەڵکی سێرت کارێکی مەزنیان کرد، خاوەندارییان لە ئیرادەی خۆیان کرد و وتی: "ئەم شارەوانیە شارەوانی گەلە. لە خزمەتی گەلدا دەبین. نەک لە خزمەتی کەسەکاندا، بۆیە لەخزمەتی شارەکەدا دەبێت. با هیچ کەس گومانی لەمە نەبێت. گەل ئەرکی خۆی بەجێگەیاند و ئێستا نۆرەی ئێمەیە خزمەتی سێرت بکەین. خزمەتی هەموو کەسێک دەکەین، خزمەتی ئەوانەش دەکەین کە دەنگیان پێنەداوین. خەڵکی سێرت ساڵانێکە خزمەت نەکراون. بۆ ئەوەی جوانترین خزمەت بە سێرت بکەین هەرچیمان لەدەست بێت دەیەکەین."

هەروەها هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد کایسی باسی لە ئەرکی خزمەتکرنینان کرد و وتی: "سێرت شۆڕشی کرد، ئێستا کاتی ئەرکی ئێمەی هەڵبژێردراوە. ئیتر لەمەودوا دوای ٧ ساڵ دەرگای شارەوانی بۆ هەموو کەسێک کراوەیە."

مێردین

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئارتووکلی مێردین محمەد عەلی ئاماک و مونەڤەر ئۆلکەر بە دەهۆڵ و زوڕناوە بە هاوەڵی سەدان کەس بەرەو بینای شارەوانی بەڕێکەوتن.

هاوسەرۆکانی شارەوانی بە یاوەری ئەحمەد تورک، لە لایەن کارمەندانی شارەوانییەوە پێشوازییان لێکرا.

هاوسەرۆکی شارەوانی مونەڤەر ئۆلکەر ئاماژەی بەوەدا ئەوان بۆ شارەوانی گەل هاتوون و وتی: "لە چوارچێوەی نوێنەرایەتی یەکسانیدا خزمەتی تەواوی گەلمان دەکەین."

هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ دەستەیەکی تێگەشتوودا کارەکانمان بەڕێوەدەبەین.