هەبەدەهە یاسی قوربانیانی زیندانی ئامەد و ئولونجاری کردەوە

بزوتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشگێری گەلان (هەبەدەهە) یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٩٢ لە زیندانی ئامەد و کۆمەڵکوژی ١٩٩٩ لە ئەنقەرە کردەوە و رایگەیاند، تۆڵەیان دەکەنەوە.

بزوتنەوەی یەکگرتووی شۆڕشگێری گەلان (هەبەدەهە) یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٩٢ لە زیندانی ئامەد و کۆمەڵکوژی ١٩٩٩ لە ئەنقەرە کردەوە و رایگەیاند، تۆڵەیان دەکەنەوە. هەبەدەهە لەبارەی شەهیدەکانەوە وتی، "زیندانیانی سیاسی بوون بە نوێنەری راستەقینەی ئەم دۆزە."

هەبەدەهە وتی، "ئێمە ئەو ١٠ شۆرشگێرەمان لەبیر نەکرد کە لە زیندانی ئولوجانلاری ئەنقەرە لەلایەن پۆلیس، گاردیان و تیمە تایبەتەکانی رژێمی فاشیستی تورک کۆمەڵکوژکران."

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئەوان یادی ئەو ١٠ هەڤاڵە دەکەنەوە کە لە ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٦ لە زیندانی ئامەد شەهیدکران.

هەبەدەهە ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوەی ئەو زیندانیانەی بە مەبەستی شەرمەزاکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشارەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک چارەسەری وەربگرن، پێویستە تێکۆشان فراوان بکرێت.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە، " ئێمە یادی نەمرەکانمان لە زیندانەکانی ئامەد و ئولوجانلار دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین و شۆرشی یەکگرتووی کوردستان و تورکیا سەربکەوێت. فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین."

ف.ق