هەدەپە و بزووتنەوەی دیموکراتیکی گەلان لە هەولێر کۆبوونەوە

شاندێکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان، لە هەولێر سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتیکی گەلانی کرد.

شاندێکی نوێنەرایەتی  پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە باشوری کوردستان، لە شاری هەولێر  سەردانی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلانی کرد، شاندەکەی (هەدەپە) لە ئەندامانی دەستەی نوێنەرایەتی هەدەپە  ناهیدە ئەرمیش، ڕوکەن ئەرجان و حیکمەت خەتیب پێکهاتبوو، لە لایەن خدر ڕوسی سەرۆکی بزوتنەوەی دیموکراتیکی گەلان پێشوازیان لێکرا.

بەپێ زانیاریەکان لە کۆبوونەوەی نێوانیان لە کەش و هەوایەکی ئەرێنی بەڕێوەچە و  باس لە دواین پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، هاوکات گفتوو گۆ لەسەر هێرش و مەترسیەکانی  دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕاوەستەی لەسەر کرا لە باشوری کوردستان بۆ سەر وڵاتپارێزانی باکوری کورستان.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو لەو بارەیەوەش قسەو باس کرا هەردوو لا بیر و ڕاین گۆریەوە.

وا بڕیارە سەردانی هەدەپە بۆلای پارت لاینە سیاسیەکانی باشوری کوردستان درێژەی هەبێت.