ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر دوایین دۆخی شه‌ڕ راگه‌یه‌نراوی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "هێزه‌كانمان به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار بۆ سڵاوكردن له رۆژی فیداكاری ٣٠ حوزه‌یران چالاكیان ئه‌نجامدا.. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ١١ داگیركه‌ر كه یه‌كیان ئه‌فسه‌ری پله‌باڵایه سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوون، ٢ سه‌نگه‌ر و كامێرایه‌كی حه‌راری له‌ناوبران. داگیركه‌ران چوار جار به ته‌قه‌مه‌نی هێرشی سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕیان كرد. هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ٢٦ جار له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ر، ١٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كران. له ئامه‌د ٢ هاوڕێمان له‌سه‌ر هێڵی فیدایی شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی له ئامه‌د شه‌هیدبوو ئاشكرا كرا
١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كانی ئاپێ مو‌سا و شه‌هید كاوه‌ی ناوچه‌ی لجێی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێكی هاوكات كرد. له گۆڕه‌پانی ئاپی مو‌سا له نێوان دوو هاوڕێمان و داگیركه‌ران شه‌ڕ روویدا. هه‌ر دوو هاوڕێكانمان بۆ چه‌ند كاتژمێر دژی داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد، له‌وێ لانیكه‌م دوو داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو. هاوڕێیانی قاره‌مانمان تا كۆتا فیشه‌ك شه‌ڕیان كرد و چه‌ندین داگیركه‌ریان سزادا، بۆ ئه‌وه‌ی به زیندویی نه‌كه‌ونه ده‌ست دوژمن نارنجۆكیان به خۆیاندا ته‌قانده‌وه و به شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌هیدبوون. زانیاری له باره‌ی هاوڕێمان دڵشاد ئاشكرابوو، زانیاری له باره‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌ی دیكه‌مان كه شه‌هید بووه كاتێك زانرا بۆ گه‌له‌كه‌مان و رای گشتیی ئاشكرای ده‌كه‌ین.
زانیاری له باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێمان دڵشاد به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: دڵشاد دژوار
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د سوله‌یمانئوغڵو
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك- باوك: خانم- ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ ئامه‌د
له‌سه‌ره‌تادا بنه‌ماڵه‌ی به نرخی فه‌رمانده‌ی به‌نرخ و جه‌نگاوه‌ری پێشه‌نگی ئاپۆیی هاوڕێمان دڵشاد، ئێمه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان له كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو رۆژێك تۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه.
له خواكورك ٧ داگیركه‌ر سزادران، دوو سه‌نگه‌ر روخێنران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
١٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٣٠ له گۆڕه‌پانی شاخی كۆردینه به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.. له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر برینداربوون. كاتژمێر ١١:٣٠ جارێكی‌تر به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له هه‌مان گۆڕه‌پان درا و دوو داگیركه‌ر سزادران.
٢٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١١:٠٠ له شاخی شه‌هید شاهان تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ سه‌نگه‌رێك به ته‌واوه‌تی روخێنرا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. له هه‌مان كاتدا كامێرایه‌كی حه‌راری له‌سه‌ر ئه‌و شاخه به نیشانشكێن له‌ناوبرا.
له ٢٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٤٥ له شاخی شه‌هید ده‌روێش تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا، سه‌نگه‌رێكی به ته‌واوه‌تی روخێنرا و ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
٢٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بێن و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس لێیاندا. داگیركه‌ران كه گورزیان به‌ركه‌وت ناچاربوون بوه‌ستن.
٢٣ی حوزه‌یران كاتژمێر له نێوان ١٩:١٠ و ٢١:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر كه یه‌كیان ئه‌فسه‌ری پله باڵا بوو سزادران.
هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رده‌وامن
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٢٣ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٣ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران دوو جار به ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٢٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٣٠ تا ١٩:٠٠ له هه‌رێمی مه‌تینا، گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێ به كاتیوشا له باره‌گای سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورك له كانی ماسیه‌وه بۆردومان كرا.
٢٣ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و وه‌رخه‌لێ به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه بۆردومان كران.
٢٢،٢٣،٢٤ ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، چه‌مچۆ، شاخی جودی له هه‌رێمی گاره‌ش گۆڕه‌پانی گوندی دێركێ ١٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی بره‌خودانی وه‌رخه‌لێ، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید شاهین، شاخی هه‌كاری، شاخی چارچه‌ل، شاخی ئۆرتێ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم ٢٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب