هه‌په‌گه‌: ٩ داگیركه‌ر سزادران، درۆنێك له‌ناوبرا-نوێكراوه‌ته‌وه‌

له‌چالاكییه‌كانی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان و گه‌ریلاكان له‌ ناو تونێله‌كان، ٩ داگیركه‌ری تورك سزادران، درۆنێكیش له‌ناوبرا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌ڕ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"له‌ چالاكی هێزه‌كانمان له‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان و له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕ، ٩ داگیركه‌ر سزادران، سێ داگیركه‌ریش برینداربوون و درۆنێك له‌ناوبرا. سوپای توركی داگیركه‌ر ٢١ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١٨ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٢ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكییه‌كان و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:
له‌ هه‌رێمی مه‌تینا:
١١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٧:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به‌ نیشانشكێن داگیركه‌رێك سزادرا. 
١١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٢:٠٠ ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كران كه‌ ویستیان هێزه‌كانیان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی دابه‌زێنن. 
١١ی حوزه‌یران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ ویستیان به‌ ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید زه‌مانی بۆردومان بكه‌ن، به‌ شێوازی نیشانشكێن چالاكی ئه‌نجامدرا. 
له‌ هه‌رێمی زاپ:
سه‌رله‌به‌یانی ١١ی حوزه‌یران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش گورزی گه‌وره‌ له‌ داگیركه‌ران وه‌شێنرا كه‌ هه‌وڵیاندا به‌ره‌و دۆڵی شیڤ به‌ره‌وپێش بچن. له‌وێ شه‌ڕێكی دژوار روویدا و لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو، درۆنێكیش له‌ناوبرا. زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ كاتێك ئاشكرابوو بڵاوده‌كرێته‌وه‌. 

١١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر، هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كرد. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچاربوو له‌ ناوچه‌كه‌ بڕۆن. 
١١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٠٠ له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ ده‌یانویست له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به‌ره‌وپێش بچن، به‌ سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرا. ٤ داگیركه‌ر سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون، ئه‌وانه‌ی رزگاریان بوو له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێدا به‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی به‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ به‌ سابوتاژ چالاكی كرا و داگیركه‌رێك سزادرا. هێرشه‌ داگیركارییه‌كان
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
١١ی حوزه‌یران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ١١ جار به‌ ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید زه‌مانی و شاخی شه‌هید عاكیف بۆردومان كران. 
١١ی حوزه‌یران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ١٠ جار به‌ چه‌كی كیمیایی تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ بۆردومان كران. 
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١١ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی هه‌كاری و وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتوشا بۆردومان كران. 
١١و ١٢ی حوزه‌یران گونده‌كانی شی و گوزه‌ی هه‌رێمی گاره‌، گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، ساجا، سیدا، چه‌مچۆ، شاخی ئۆرتێ، شاخی جودی و وه‌رخه‌لێ ١٨ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. 
١١ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و كوڕه‌ژارۆ به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ١٢ جار بۆردومان كران".
هـ . ب