له راگهیهنراهكهی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "هاوڕێمان گولابهر سیوهرهك له هه‌رێمی گاره له ١٧ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢دا كاتێك ئه‌ركێكی راده‌په‌ڕاند به هۆی به‌رفی زۆر و زریانه‌وه شه‌هیدبوو. هاوڕێمان گولابهر كه پڕ له خۆشه‌ویستی خاك و جوگرافیای كوردستان بوو، بۆ ئێمه ئازارێكی به‌سوێیه كه له ئه‌نجامی رووداوێكی سروشتی‌دا شه‌هیدبووبێت. ئێمه وه‌فاداری یادی هاوڕێمان گولابهر ده‌بین و به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه خه‌ون و خۆزگه‌ی ئه‌و بۆ كوردستانی ئازاد به دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلا شه‌هیده هاتووه:
ناسناو: گوڵابهر سیوهرهك
ناو و پاشناو: دلبه‌ر كانات
شوێنی له‌دایكبوون: مێرسین
دایك - باوك: قودره‌ت – عه‌بدولقادر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ گاره
له‌سه‌ره‌تادا بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێمان گوڵابهر، سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی خه‌ڵكی وڵاتپارێزی سێوهرهك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب