هه‌په‌گه‌: ئه‌م چوار هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیده‌مان له‌ تێكۆشانماندا به‌ زیندویی ده‌مێننه‌وه‌

هه‌په‌گه‌ یادی چوار گه‌ریلای به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان له‌ نێكۆشمانماندا هه‌موو كات به‌ زیندویی ده‌میننه‌وه‌".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی چوار گه‌ریلای شه‌هیده‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ی تێدایه‌:

"سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ ساڵی ٢٠١٦دا له‌ هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئه‌نجامدابوو. له‌و هێرشانه‌دا هه‌ڤاڵانمان تێكۆشین، شیار، مێرخاس و باگه‌ڕ شه‌هید ببوون. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه‌ له‌ پێناو ئازادی گه‌لی كورد جه‌سته‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ هێرشی سوپای توركی داگیركه‌ر كرده‌ قه‌ڵغان، هه‌موو كات له‌ ناو تێكۆشانماندا ده‌ژین و به‌ زیندویی ده‌مێننه‌وه‌.

ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان به‌جۆره‌یه‌:

ناسناو: تێكۆشین ژیان

ناو و پاشناو: ئاسیا گونه‌ر

شوێنی له‌دایكبوون: موش

ناوی دایك و باوك:  عه‌داڵه‌ت - فه‌هیم

رێككه‌وت و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٦/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: شیار بۆتان

ناو و پاشناو: ئه‌مره‌ چه‌لیك

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: قیمه‌ت- فلیت

رێككه‌وت و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٦/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: مێرخاس گۆیی

ناو و پاشناو: داود یه‌ڵدرم

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك و باوك: دوری- حه‌سه‌ن

رێككه‌وت و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٦/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

ناسناو: باگه‌ڕ فه‌داكار

ناو و پاشناو: موزه‌فه‌ر كوتلو

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك و باوك: خه‌دیجه‌- محه‌مه‌د

رێككه‌وت و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٦/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا

 

به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هێژای ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان تێكۆشین، شیار، مێرخاس و باگه‌ر كه‌ ره‌نج و جێپه‌نجه‌یان دیاره‌ له‌وه‌ی دوژمن كه‌وتوه‌ته‌ قۆناغی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب