ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید بەشداری لە بەرنامەی مەدیا خەبەر تی ڤی کرد و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداری هەڵسەنگاندن.
هێلین ئومید سەرەتا سڵاوی ئاراستەی بەرخودان لە ئیمراڵی کرد و وتی، "گۆشەگیری بە چڕی بەردەوامە. تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری، سیستمی قڕکردنی ئیمراڵیش بە بەهێزی بەردەوامە. هەربۆیە لەو چوارچێوەدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرەوپێشچوونی گرنگ هاتە ئاراوە. پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان لەو چوارچێوەدابوون. لە سەر ناوی هاوڕێیانم بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆوە پیرۆزبایی رادەگەیەنم".
'گەلی کورد لەم نەورۆزەدا نیشانیدا کە گەلی رێبەرایەتیە'
هێلین ئومید ئەوەی خستەڕوو کە نەورۆز یەکجار ناوازە تێپەڕیوە و وتی، "نەورۆزی ٢٠٢٤ بە راستیش یەکجار شکۆدار بوو. هەمووان باسی ئەوە دەکەن، ئەمە تەنیا قسەی ئێمە نییە. جارێکی دیکە سڵاو لە سەرجەم ئەوانە دەکەم کە بەشدارییان لە نەورۆزی ئازادیدا کردووە. بە راستیش وتم، 'ئەمە بووە نەورۆزی؛ با ئەمەش بۆ دوژمن ببێتە دەرد و ئازار'. کۆمەڵگەی کورد لە بەرامبەر سیاسەتی قڕکردنی دەیان ساڵەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەک ئەو گوڵانەی لەبەهاردا شین دەبن لەم بەهارەدا هەڵسانە سەرپێ. زۆر شکۆداربوو، زۆر ناوازە بوو. ئەو پەیامەی درا بەم جۆرەبوو. بەراورد لەگەڵ نەورۆزی ساڵانی رابردوو، زیاتر داوای ئازادی رێبەر ئاپۆ کرا. لەهەموو گۆڕەپانەکان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە. لە چوارپارچەی کوردستانیش بەم جۆرەبوو. بە پەیامی ناسنامەی ئازاد، رێبەرایەتی ئازاد پڕکرابوو. گەلی کورد لەم نەورۆزەدا نیشانیدا کە گەلێکی ئازاد، گەلی رێبەرایەتیە".
'ئاکەپە-مەهەپە ١٠ ساڵە هەوڵ دەدەن بە گەمەکانی گلادیۆ خۆیان لە سەر پێ رابگرن'
هێلین ئومید رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ٥٠ ساڵە لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی شکست دەهێنێت و وتی، "ناتوانێت سەربکەوێت. لەبەر ئەوەی ناڕەوایە. لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی، لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد هیچ رەوایەتیەکی نییە. لە دۆخی کۆمەڵکوژیدایە. ئەوانەی رەوا و لەسەر حەقن هێزەکانی ئازادین، هێزەکانی بەرخودانن. بزوتنەوەی ئازادیی کوردە. لەلایەکی دیکەوە رەنگە گورزمان بەربکەوێت، لە هەندێک شوێن زیانی گیانیشمان بەربکەوێت. هەندێک کات ئەگەری هەیە کە سیاسەتی گوشار و سەرکوت کاریگەری دابنێن. بەڵام لە رووی ستراتیژیەوە هەڵمەتی ئازادی وایکرد کە دەوڵەتی تورک تێکبچێت. ١٠ ساڵە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵ دەدات بە گەمەی گلادیۆ لەسەر پێ خۆی رابگرێت. لەم هەڵبژاردنەدا نەیانتوانی ئەوە بکەن. لەبەر ئەوەی ئێمە رووبەڕووی هێزێکی دەوڵەتین کە زۆر ئاشکرا کراون. ئاکەپە پێیوابوو کە کەرامەتی هەیە، بەتایبەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە، ئەردۆغان ٢٢ ساڵە پێیان وابوو کە دەسەڵاتداری هی ئەوانە. ٢٢ ساڵ بوو پێیانوابوو بەهۆی هونەری خۆیان، بە هۆی لێهاتوویانەوە لەسەر حوکمن، بەڵام بە راستیش بەو جۆرە نییە. هێزەکانی دیموکراسی، گەلی کورد لە یەکەم ساڵەکاندا پشتیوانیان لەو هێزانە کرد، لەبەر ئەوەی وتیان ئیرادەی چارەسەرکردنی پرسی کورد نیشان دەدەن. لە راستیدا ئەو هێزە ١٠ ساڵە لە تاقیکردنەوەدایە. ١٠ ساڵە لەبەرامبەر ئاکەپە ئێمە لە تێکۆشانێکی زۆر چالاکداین. لە مێژووی کۆماری تورکیادا سیاسەتی پەیوەست بە کوردستان هەرگیز نەگۆڕاون. ئامانجەکە بەردەوام پاکتاو و سڕینەوە بووە. بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕکردن بووە. بەڵام لە ساڵانی ٢٠٠٠دا وایلێهات کە نەیتوانی ئیتر بەڕێوەی ببات. سوپای تورک شکستی هێنا. هێزی شەڕکردنی نەمابوو. لە وەها دۆخێکدا ئەردۆغان و دەوروبەریەکەی ئامادەکرا و لەبەردەم بزوتنەوەی ئازادی کورد داندران. ساڵی ٢٠٠٣ وتی، من ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەم، ئیرادە نیشان دەدەم. بەم جۆرە هێرشەکانی پاکتاو و سڕینەوەی گەیاندە ئاستێکی نوێ. تا ئەو کاتە سیاسەتی توندی نکۆڵی و سڕینەوە بەڕێوەدەبران. دوای ساڵانی ٢٠٠٠ەکان لە رێگەی بەدیلگیرانی رێبەرمان هێڵێک کە هەبوونی کوردان بە کردەوە قەبوڵ دەکات، بەڵام لە رووی فەرمیەوە رەتیدەکاتەوە گیرایە بەر، بەم جۆرە ویستی فریو بدات و سیاسەتێکی لەم جۆرەی گرتەبەر. لە ساڵی ٢٠١٥دا لەبەر ئەوەی نەیتوانی ئەو سیاسەتان بەڕێوەببات، لە ٧ی حوزەیراندا لەبەر ئەوەی شکستیهێنا، سیاسەتێک کە بزوتنەوەی ئازادی کورد لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی پاکتاو و سڕینەوەدا نیشانیدا کاریگەری کردەسەر تورکیا، هەربۆیە تێگەیشتن. لەراستیدا ئەمە بۆ ئەوان شکست بوو. کۆمەڵگەی تورکیا سیاسەتێکی نوێ دەگرتەبەر. بەرەو تورکیایەکی نوێ. تورکیایەکی دیموکراتیک دەچوو. کودەتابوو. لەو رۆژەوە تورکیا بووە وڵاتێک کە هەموو رۆژێک کودەتای تێداروودەدا. سەرەتا کودەتای سەربازیهەبوون. کاتی خۆی، شێوە و بەرپرسیارێتیەکانی دیاربوون. ئێستا بۆ ئەو کودەتایانەی روودەدەن مرۆڤ پێیان دەڵێت کودەتای پۆست مۆدێرن. دەتوانم بڵێم کە وەها قۆناغێک دەستیپێکرد کە کودەتاچی لە شێوە و بەرگی مەدەنی زیاد بوون. ئەو راستیە مێژووییە دەبێت ببینرێت. لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداریشدا، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا هێڵی بەرخودانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان بەها خوڵقێندران".
پەیوەست بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار هێلین ئومید وتی، "دەپرسن ئایا لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا کێ سەرکەوت. دەبێت گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێت. بەراستیش کێ سەرکەوت، کێ سەرکەوتووە؟ بەرلەوە مرۆڤ دەتوانێت باسی ئەوە بکات کە شکستی هێناوە. ئاشکرایە کێ شکستی هێناوە. ئەردۆغان، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، ئەردۆغان-باخچەلی شکستیان هێنا. بەهەرحاڵ لێکدانەوە بۆ ئەو شکستە دەکەن".
'هەڵوێست و نارەزایەتی گەلی وان زۆر بەنرخ بوو'
هێلین ئومید دەستنیشانی کرد کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاستی شۆک و تاسان کاریگەری دانا و وتی،"لە ئەنجامی ئەوەشدا وەک یەکەم هەڵوێست هەڵیانکوتایە سەر کوردەکان. لە راستیدا ویستیان کە لە وان شتێک بکەن، کە دەستی بەسەردا بگرن و کۆتایی پێبهێنن. دەست بخەنە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە. بەو جۆرە بینیمان. ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنی خۆجێیدا زۆر دابەزین، لە ئانادۆلی ناوەڕاستدا ئاسێ و قەتیس مان. ئاکەپە ئەوە لەکوێ قەرەبوو دەکاتەوە؟ بێگومان چاوی بڕیە شارە گەورەکان لە کوردستان. ئەگەر لە وان سەربکەوتایە نۆرە دەگەیشتە مێردین و دواتریش روویان دەکردە ئامەد. ئەو هاوسەنگیەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆجێییدا لەدەستیان دابوو، بەم جۆرە ویستیان قەرەبووی بکەنەوە. گەلی وان دەریخست کە گەلێکی ئازادە. رێگەیان نەدا بەوە.
هەڵوێست و ناڕەزایەتی گەلی وان لە بەرامبەر دەستوەردانی ئاکەپە زۆر بەنرخ بوو. وەک گەلی وانیش وتی، وان شکۆ، ناموسی تورکیاشی رزگار کرد. ئەو هەڵوێستە، وایکرد کە دیموکراسی تورکیا رزگار بکرێت. دەریخست کە هێزی بنچینەیی دیموکراسی لە تورکیا کوردە".
'سیاسەتی قڕکردن هیچ سوودێکی نەبوو'
هێلین ئومید لە درێژەدا وتی، "ئەنجامێکی لەو جۆرە هاتە ئاراوە. سولەیمان سۆیلو کاتێک یەکەمجار قەیومی دانابوو وتبوو، ئێمە لە دوو خولدا قەیوم دابنێین ئیتر بەرخودان نامێنێت. بۆ نمونە دەگاتە ئەم ساڵانە. بۆ وێنە ئەوەندەی دەزانم لە وان تا ئەم ساڵەی دواییش هاتنە شەقام و خۆپیشاندان و چالاکی بەردەوام قەدەغە دەکران. رێگەیان نەدەدا کە لە کوردستان هیچ چالاکییەک ئەنجام بدرێت. بەردەوام مرۆڤەکان دەستبەسەر دەکران و راپێچی زیندان دەکران. نەک هەر لە وان، نەک هەر لە سەرحەد، لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان گەمارۆ هەبوو، لە دوای بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری. لەبەر ئەوە وتیان 'تیرۆریستان'. واتە ئێستاش بەو چاوەوە لێی دەڕوانن. لەبەر ئەوەی بەو جۆرە مامەڵە دەکەن ئەو سیاسەتانەشی دەیانگرنەبەر سیاسەتی سەربازی و قڕکردنە. ئەو سیاسەتەی لە کوردستان پەیڕەو دەکرێت سیاسەتێکی ئاسایی نییە، سیاسەتی قڕکردنی سەربازییە. گوشار و گرتن بەردەوام بوو. بەڵام ئاشکرابوو کە هیچ یەک لەوانە سودی نییە و بەکەڵک نایات. گەلی کورد لە هەموو شوێنێک مۆری خۆی لە سەرکەوتنی گەورەدا. لە دێرسیمەوە تا سەرحەد، تا بۆتان و باشووری رۆژئاوا. هەربۆیە ئەو سیاسەتە هەرەسی هێنا. واتە سیاسەتی تێکشکاندن تێکشکا. سیاسەتی تێکشکاندن لە رێگەی هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ەوە بە تەواوەتی تێکشکێندرا. دەتوانم بە ئاسانی ئەوە بڵێم. ئەنجامێکی لەو جۆرە لەم هەڵبژاردنانەدا بەدەستهێنرا."
هێلین ئومید گەلی وان، لە کەسایەتی گەلی وانیشدا سڵاوی لە هەڵوێستی خۆڕاگرانەی سەرحەد و تەواوی کوردستان کرد و وتی، "بەراستیش گەلی کورد نیشانیدا کە گەلێکی ئازادی چۆنە. نیشانیدا کە گەلی رێبەرایەتیە، راستی گەلی جەنگاوەر و شەڕکەری نیشاندا".
هێلین ئومید وتی، "دایکێک لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی، 'با سەری گەنجانمان سەلامەت بێت. گەنجەکانمان کە لە شەقامەکان خۆڕاگری دەکەن، ئەوانەی لە جیلۆ خۆڕاگری دەکەن، ئەوانەی لە زاپ خۆڕاگری دەکەن، با سەلامەت بن'. واتە سەرچاوەی ئەو بەرخودانە گوزارشت لە زۆر جوانی و ناوازەیی دەکات. دەیگوت، 'گەلی کورد ئیتر ئەو گەلەی جاران نییە. هەموو کەس کاتێک دەکەوێتەڕێ دەزانێت لە کوێ دەوەستێتەوە. گەلی کورد ئیتر یەکی گرتووە".
''ئایندەی کوردستان ئامانەت و سپاردەی گەنجانە'
لە درێژەی قسەکانیدا هێلین ئومید رایگەیاند، کە دەبێت ئەو ئاستەی بەدەستهێنراوە لاواز نەکرێت و وتی، " ئایندە و هەبوونی کوردستان ئامانەتی گەنجانە. پشتیوانی ئامانەت و سپاردەیە لە ئەستۆی گەنجان. هەربۆیە دەبێت گەنجانی کوردستان تا کۆتایی خۆڕاگری بکەن. زیاتر رادیکاڵ بن. بە بێ خۆپاراستن هەبوون نابێت. واتە لە ناو ژینگەدا هەر زیندەوەرێک خاوەن سیستمی پاراستنە. ناکرێت کە کورد لە خۆپاراستن بێ بەش بکرێت. ناکرێت کە ئێمە پاراستنی خۆمانی بە کەسێکی دیکە بسپێرین. کێ پاراستنی لە ئەستۆ بێت ئەو دەبێتە خاوەن ئیرادە. هەربۆیە لە چوارچێوەی ئەم سەرهەڵدانەدا دەتوانم جارێکی دیکە بڵێم، دەبێت کچ و کوڕەکانی کورد لە سەر هێڵی پاراستن خۆیان رێکبخەن، تا پێیان دەکرێت بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. تالەدەستیان دێت لە شارەکاندا یەکینەی خۆپاراستن ساز بکەن، لەو رووەوە خۆبەڕێوەبەر بن، یەکینەی سروشتی بونیاد بنێن".
هـ . ب