هەپەگە: ١٢ داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا

چالاکیەکانی تیمەکانی گەریلا بێوەستان بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ١٢ سەربازی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکانیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان، تیمەکانی گەریلامان بە هونەرێکی بەهێز و تاکتیک، بێوەستان گورز لە داگیرکەران دەدەن. لە چالاکی هێزەکانماندا ١٢ داگیرکەر سزادراون، ٣ داگیرکەر بریندار بوون، سەنگەرێکی تێکشکێنرا و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی وەشێنرا. داگیرکەران لەبەردەم تونێلەکانی شەڕ ئاگریان کردەوە گازی ژەهراویان ئاراستەی نێو تونێلەکان کرد و ٢ جار بە تەقەمەنی تونێلەکانیان کردە ئامانج. هەروەها ٧ جار بە فڕۆکە و ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆردومانکران.

زانیاری فراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

١٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر، لە بەرانبەر داگیرکەران کە ویستیان بە تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕ بتەقێننەوە، چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

لە هەرێمی مەتینا؛

١٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بە قەناس لەداگیرکەراندرا کە هەوڵیاندا لە گردی شەهید چەکدار جێگیر ببن. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. کاتژمێر ١٣:١٥ و ١٣:٣٠ بە قەناس چەند جار لە داگیرکەراندرا و ٣ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە گورز گەورەیان بەرکەوت لە ناوچەکە کشانەوە. لە هەمانکاتدا کاتژێر ١٣:٣٠ لە گردی شەهید شیلان بە قەناس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. دواتر لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و سەنگەرێک بە تەواوی لەناوبرا و ٤ داگیرکەر سزادران.

١٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چەکی سووک لە داگیرکەراندرا و داگیرکەرێک سزادرا.

١٨ی حوزەیران کاتژمێر ٢٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، هەولیکۆپتەرەکان هەوڵیادنا داگیرکەران جێگیر بکەن و هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. داگیرکەرێک سزادرا، داگیرکەرێک بریندار بوو. هەلیکۆپتەرێکی جەنگی کە ویستی هێرش بکاتە سەر هێزەکانمان، لەلایەن تیمێکی دیکەمانەوە کرایە ئامانج. گورز بەر هەلیکۆپتەرەکە کەوت و بە ناچاری کشایەوە.

هێرشی داگیرکەری بەردەوامە

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛

١٨ی حوزەیران کاتژمیر ١٨:١٢ و ١٩:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، داگیرکەران لەبەردەم تونێلەکانی شەڕ ئاگریان کردەوە و هەوڵیاندا گازی ژەهراوی بەرەو تونێلەکان ئاڕاستە بکەن.

١٨ی حوزەیران نیوەڕۆ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران تونێلەکانی شەڕ ٢ جارا بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەری جەنگی و فڕۆکەی جەنگی؛

١٨ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر و کورەژارۆ درۆنەکان سووڕانەوە.

١٨ و ١٩ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی ئۆرتێ بە ئۆبۆس و هاوەن لە بارەگاکانی سەر سنورەوە کانی ماسی باشوری کوردستان بۆردومان کرن.

١٩ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی وەرخەڵێ، چەمچۆ، ڕێنچبراخا و کارکە، هەروەها کۆردینە، دەشتی ئێدنێ، گوندی سەرەرۆی هەرێمی مەتینا بە ئۆبۆس و هاوەن لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کران.

١٨ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی کارکەر و ساجا ٧ جار بە فڕۆکە بۆردومانکران.

١٨ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، کورەژارۆ، گردی ئێف ئێم، گردی جوودی و گردی هەکاری ٢٢ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران."

ف.ق