هەپەگە: ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٣ برینداربوون.
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٣ برینداربوون.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
١ ی نیسان لە کاتژمێر ٩:١٨ و ١١:٣٠ بەرامبەر ئەو داگیرکەرانەی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانی شەڕ، چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.
٢ ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا، چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٤ ی نیسان کاتژمێر ٨:٥٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا بەرامبەر ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست تەقەمەنی بخەنە نێو تونێلەکانی شەڕەوە. هێزەکانمان هاوکات بە چەکی فەردی دەستیان لە داگیرکەران کردەوە، لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەر بریندار بوون. لەسەر ئەو داگیرکەرانەی سزادران چەکی فەردی MPT-55 و دووربینی چەک و ٢ چاویلکە و چرا دەستیان بەسەردا گیرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
٣١ ی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانی شەڕمان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.
١ و ٢ ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی ٢ جار بە تەقەمنی و جارێک بە درۆنی شەڕکەر بۆردوومانکران.
١ ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئێف ئێم بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کران. ئەو گازی کیماییەی بەکارهات ڕەنگی بوو و بۆنی کلۆری لێ دەهات.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لەنێوان ٣١ ی ئادار و ٤ ی نیسان لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی گردی کون و خێرێ و دێرەش و ڕێبین و میژێ و چەمڕۆبۆتکی و دەری هەرچە و نەقەبە خێرێ ١٧ جار، لە هەرێمی مەتینا سەری مەتینا و دەرگەڵێ و بێشیلی و گۆلکە ١٢ جار، لە هەرێمی خواکوڕک سنینێ و لۆلان ٨ جار، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە چیای ئامێدی و چیای بەهار و چیای جودی ٧ جار، لە هەرێمی قەندیل لە گۆڕەپانەکانی زەرگەڵێ و بالیانێ ٣ جار، بەگشتی ٥٠ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر بۆردوومان کراون".