ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانین لە هەرێمی مەتینا:
١٦ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٧:٣٠ بە چەکی قۆڕس ٢ جار گورز لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی گارێ کاتۆ وەشێنرا. لە هەردوو چالاکیەکەدا ئامانجەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە پێکران.
سەرلەبەیانی ١٦ی ئاب لەدژی داگیرکەران کە لە گەلی گردی ئازاد دەستیان بە جموجوڵ کردبوو، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:
١٦ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٣٠ هێزەکانمان لە دوو هەلیکۆپتەریاندا کە ویستیان گۆڕەپانی ستونێی ئاڤاشین بۆردومان بکەن. هەلیکۆپتەرەکان گورزیان بەرکەوت و بە ناچاری لە هەرێمەکە کشانەوە.
١٦ی ئاب لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ ٢ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی جۆری کیرپی کە لە بارەگای وارگەنمەوە دەچوونە گوندی کەندالۆک لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. کاتژمێر لە ٠٦:٤٥ لەدژی ئۆتۆمبێڵەکان چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵێک بە تەواوی لەناوبرا و ٩ داگیرکەر سزادران.
ئەم چالاکیەکە سەرکەوتووە کە بە رێبازی گەریلایەتی پرۆفیشناڵ لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدرا، بۆ یادکردنەوەی وڵاتپارێزی هێژای باشوری کوردستان ئیبراهیم حەسەن ئەنجامدرا کە لە گوندی دێشیشێ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا.
لە هەرێمی ئاڤاشین و زاپ:
١٦ی ئاب لەنێوان ٢١:١٠ و ٠٠:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، بانیستا، گردی سور، گردی سپی و گردی سلێمان هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جووڵە کرد.
سەرلەبەیانی ١٦ی ئاب و ١٧ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە گردی سور بە چەکی قوڕس و تەقەمەنی بۆردومانکران.
١٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ – ١٥:٣٠ و ١٧ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ لەدژی تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ ٢ جار گازی کیمیایی بەکارهێنرا.
١٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ – ٢٣:٠٠ گۆڕەپانی وەرخاڵێ بە هەلیکۆپتەر روبەروی هێرش بووەوە. هەروەها جموجووڵی درۆنەکان لەسەر هەرێمەکە بەردەوام بوو.
بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک لە بارەگای سەر سنورەوە لە گۆڕەپانی ستونێ، ئاگر لە هەرێمەکە کەوتەوە.
١٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:١٥ و ٢٣:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی پیتی تی هەرێمی زاپ.
١٢ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠٠:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ گوندی بانیکێیان بۆردومان کرد.
١٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٠٠ و ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی قاشوریا جموجووڵی سەربازی هەبوو. لە ناحیەی کانی ماسێێ ناوچەی ئامێدی، گوندەکانی کێستە، هرورێ و گردی زەندورا تۆپبارانکران. زیان بەر باخ و رەزی هاوڵاتیانی مەدەنی کەوت.
١٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٣:٥٠ و ١٣:٥٥ گۆڕەپانی کافیای هەرێمی گارە ٢ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.
ف.ق