هەپەگە فەرماندە شەهید ڕەشید سەرداری یادکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە هەرێمی نۆردزی گرێدراوی پایزاوای وان دوای شەڕێکی بەهێز، هەرێمەکە بە سەخستی بۆردوومانکرا و لە ئەنجامدا فەرماندەی گەریلا ڕەشید سەردار شەهید بوو.

ڕاگەیاندراو سەبارەت بە شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەدا ئەمەی وت: "٢٧ی گوڵانی ٢٠٢٠ لە هەرێمی نۆردزی گرێدراوی پایزاوای وان، شەڕێکی قورس لەگەڵ دووژمندا ڕوودەدات و دواتر لە دەرنجامی هێرشی ئاسمانیدا فەرماندەی هێژامان هاوڕێ ڕەشید سەردار شەهید بوو."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " هاوڕێمان ڕەشید کە لێگەڕوانێکی حەقیقەت بوو، باسی لەوەکردبوو کە ماناداری ژیانی خۆی لە ناو پەکەکەدا بینییەوە. لە تەواوی ژیانی شۆڕشگێڕیانەییدا، پێوانەکانی میلیتانی ئاپۆی کرد بە بنەمای خۆی. بۆ ئەمەش خۆی بە فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و یادکردنەوەی هاوڕێیانی شەهیدی، پەرەوەردەکرد و خۆی بەهێزکرد. هاوڕێمان ڕەشید هەستی بەوەکردبوو کە لە وڵاتێکی داگیرکراودا، پێکهێنانی ژیانی ئازاد بوونی نیە. بۆ هیچ کاتێک مانەوەی دەوڵەتی تورکی لە کوردستانماندا قبوڵ نەبوو. هاوڕێمان بۆ ئەوەی مندڵانی کورد لە وڵاتێکی ئازاددا بژین، بەرپرسیارێتی تێکۆشانی لە ئەستۆ گرت و هەرگیزیش نەکشایەوە لە تێکۆشان. بە هۆشیاری 'ئەمە ئەرکی هەرە پیرۆزی باوکایەتییە' دەجوڵایەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هاوڕێمان ڕەشید بە بێ ڕاوەستان و دوودڵی، تێکۆشا و بوو بە میلیتانێکی ئاپۆی بۆ هەموو گەلمان.

لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا، جارێکی تر هاوڕێی هێژامان میلیتانی ئاپۆی ڕەشید سەردار بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە یادکردنەوەی ژیانی بکەینەوە. بەم هەستەمانەوە لە پێش هەمووییەوە سەرساغی خۆمان بۆ سەمیرەی کچی هاوڕێ ڕەشید، بنەماڵەی هێژایان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی گەریلای شەهید بەم شێوەیە؛

https://anfturkce.com/uploads/ku/articles/2024/05/20240527-image-20240527095557-1-jpeg20a217-image.jpg

ناسناو: ڕەشید سەردار

ناو و پاشناو: موستەفا ئەرتاش

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی  دایک و باوک: چیچەک- شەهابەدیین

شوێن و کاتی شەهادەت: ٢٧ی گوڵانی ٢٠٢٠/ وان."