هەپەگە: خیانەت هیچکات بێوەڵام نامینێتەوە

هەپەگە ڕایگەیاند، کۆنترایەک (جاشێک) کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ گەریلا، سزادراوە، هەروەها لە دوو چالاکیی دیکەشدا چوار سەربازی دوژمن سزادراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی چالاکیی گەریلا و بەرخۆدانی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە.

کۆنترا (جاش)ـێک بەناوی عەبدولباقی تاشدەمیر کە لە ساڵی ١٩٩٦ـدا دەستی هەبووە لە شەهیدبوونی سێ گەریلامان و بە شێوەیەکی چالاکانەش سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکرد و بۆ تێکدانی کۆمەڵگامان کاری بێ ئەخلاقیی پێشدەخست، لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا، ئەم جاشە کە خزمەتی داگیرکەرانی دەکرد، لە نزیک گوندی دێرکامێ لە مەیدانی شەهید کەندالی ئامەد، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە سزادراو و تۆڵەی شەهیدانمان لێکردەوە.

سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، لە مەیدانی دۆڵی ڕەش دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاریی کرد، هەمان ڕۆژ یەکینەکانیان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، دوو داگیرکەر سزادران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێی میدیاکانی شەڕی تایبەتییەوە، هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ئەو سەربازانە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ مردوون، با گەلەکەمان باوەڕ بەو هەواڵە درۆزنانە و ئۆپەراسیۆنی چەپەڵی دەوڵەتی نەکات، کە بۆ شاردنەوەی ژمارەی کوژراوەکانی لە شەڕدا دەیکات.

ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانی، لە گردی شەهید شاهان و ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی، لە گردی کارکەر، هێزەکانمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج، لەم دوو چالاکییەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجەکان پێکران.

هێزەکانمان لە خواکورک بە ئامانجی پیرۆزکردنی بەرخۆدانی وەرخەلی، ئەم دوو چالاکییەیان ئەنجامدا و لە ئەنجامیدا دوو داگیرکەر سزادران.

ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە مەیدانی گۆشینی خواکورک، لە دەوروبەری گردی شەهید هاوار، هێزە چەکدارەکانی پەدەکە، دەستڕێژی گولـلەیان لە هێزەکانمان کرد، کە لە ناوچەکدا ئەرکی خۆیان جێبەجێی دەکرد.

ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:٤٠ خولەک و بەیانی ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە، لە هەرێمی ئاڤاشین لە مەیدانەکانی گردی سۆر، گردی سلێمان، گردی سپی، مەرڤانۆس و تابوری عەرەبان، هێلیکۆپتەر سووڕایەوە، هاوکات مەیدانی کارتاڵ بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کرا.

شەوی ٢٩ی ئەم مانگە، لە هەرێمی زاپ، مەیدانەکانی تیپی تی و گردی شەهید سمکۆ، بە هێلیکۆپتەری جەنگیی بۆردوومان کران.

ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەکی ئێوارە، گوندی کاراوای لە ناوچەی چەمانکێ سەربە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.