هەپەگە: لە حەفتانین ٥ داگیرکەری و ٢ کۆنترا سزادران

لە حەفتانین لە چالاکی گەریلاکانی یەژاستاردا ٥ داگیرکەر و ٢ کۆنترا سزادران و چەکێکی بۆمبهاوێژ و سەنگەرەکەی تێکشکێنران.

ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانین و زاپ، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو کردەوە كە بەم شێوەیەیە:

'لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی خابوور لە هەرێمی هەفتانین'

ڕۆژی ٢٣ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەک لە هەرێمی بەکتۆریا، هێزەکانی یەژاستار-مان لە دوو لاوە داگیرکەرانیان لەسەر گردی کاتۆ سول، خستە ژێر چاودێرییەوە. سەرەتا لەلایەكەوە لە دوژمن دراو کاتێک یەکەیەکیان دەیانویست ڕێگاکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر و ٢ کۆنترا، سزا دران، لەلای دووەمیشەوە لە سەنگەرێكی دوژمن درا کە ٣ داگیرکەری تێدابوو، لەو چالاکییەیشدا، ٣ داگیرکەرەكە سزا دران، سەنگەرەكەیشیان تێك درا.

هێزەکانی یەژاستار-مان، وەک بەشێک لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە، گورزێكی توندیان لە داگیرکەران وەشاند ‌و لە چالاكییەكاندا بەگشتی، ٥ داگیرکەر و ٢ کۆنترایان سزا دا.

'لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی بازەكانی زاگرۆسدا'

لە ٢٣ی ئابدا لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ هێلیکۆپتەرەکانی دوژمن ویستیان ناوچەکانی بانیستا، تابووری عەرەبەكان و تیپی تی، بۆردومان بكەن، لەلایەن گەریلاكانەوە كرانە ئامانج ‌و بەوهۆیەوە ناچار بوون لە ناوچەكە بكشێنەوە.

'لە ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی سوور و وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین'

ڕۆژی ٢٣ی ئاب، هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو مەیدانی بەرخۆدانی گردی سوور بڕۆن، بەوهۆیەوە ناچار بوون پاشەكشێ‌ بكەن، بەڵام کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک، ناوچەی بەرخۆدانیان تۆپباران كرد.

٢٣ی ئاب لە نێوان کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٦:٣٠ و سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٤ی ئاب، سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی وەرخەلێ‌، گازی کیمیایی بەکارهێنا ‌و هەمان ڕۆژ لە نێوان کاتژمێر ١٧:٣٠ و ٢٢:٢٠ خولەکدا، هێلیکۆپتەرەكانی دوژمن هێرشیان کردە سەر ناوچەی بەرخۆدان ‌و ئەو داگیركەرانەی لە دوای بۆردومانەكە دەیانویست بچنە پێشەوە، ناچار بە كشانەوە كران.

'جموجوڵی فڕۆکە ‌و درۆنەكانی دوژمن لەسەر ناوچەکانی بەرخۆدان بەردەوامە'

١٢ی ئاب، لەنێوان کاتژمێر ٢١:٣٠ و ٠٥:٠٠ ، لە ناوچەی قاشوورای هەرێمی مەتینا هاوکات لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە ئامێدی لە دەوروبەری گوندەکانی کێستێ، هروور، سرارو، دەشیشێ‌، ناوچەی کۆردینە، دەرار و كەلا قومری لە ڕێی هێلیکۆپتەر و لە سنووریشەوە، بۆردومان كران.

٢٣ی ئاب، لەنێوان کاتژمێر ٢١:٣٠ و ٢٣:٤٠ هێلیکۆپتەرەكانی دوژمن بەسەر ناوچەکانی مەرڤانۆس، تابووری عەرەبەكان، گردی سوور، گردی سپی و گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین، سووڕانەوە.

٢٣ی ئاب، لە نێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٣:٣٠ ناوچەکانی گردی شەهید ڕزگار، دۆڵی بیزینا و گردی کارتالی هەرێمی ئاڤاشین، لەلایەن هێلیكۆپتەرەكانەوە بۆردومان کران ‌و بەوهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

 

ف.ق