هەپەگە: لە شاخە سوور لە داگیرکەران درا

هێزەکانی گەریلا لە شاخە سووری ناوچەى ئاڤاشین لە نزیکەوە لە داگیرکەرانی تورک-یان دا، کە دەیانخواست لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە. دوای لێدان و دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچار بوون لە ناوچەکە بکشێنەوە.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە):

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا؛

لە ١٨ی ئاب داگیرکەران لە ناوچەى ئاڤاشین بە چەکی قورس تونێلەکانی شەڕیان لە ناوچەى شاخە سۆر بۆردومانکرد. دوای ئەو بۆردومانانە خواستیان لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە، بەڵام هێزەکانمان لە داگیرکەرانیان دا و دوای ئەو دەستێوەرادانەى هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون خۆیان لە ناوچەکە بکشێننەوە.

لە ١٧ی ئاب لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٤:٠٠ دا شاخی جودیی ناوچەى زاپ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە تۆپباران کرا. لەو تۆپبارانکردنەدا ئاگر بەربوویەوە ناوچەکە و هێشتا ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.

لە ١٨ی ئاب دا لە ناوچەى ئاڤاشین لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى شاخە سوور گازی کیمایی بەکارهێنرا. لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا بە تەقەمەنی لە تونێلەکانی شەڕیان دا. هەر ئەو رۆژە لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل گازی کیمیاییان بەکارهێنا. جموجوڵی درۆنەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامیی هەیە.

لە ١٨ی ئاب دا لە کاتژمێر ٢٠:٤٥ بۆ ٢٣:٢٠ لە ناوچەى ئاڤاشین کۆپتەرەکان بەسەر مەرڤانۆس، تابووری عەرەبەکان، شاخە سوور، شاخی سپی و شاخی سلێماندا سوڕانەوە. لە هەمان کاتژمێردا بە کۆپتەری جەنگی هێرشکرایە سەر ناوچەى وەرخەل و بۆردومانیان کرد.

لە ١٨ی ئاب لەکاتژمێر ١٢:٠٠ دا ناوچەکانی کارکەر و ئەشکەوتی بریندارەکان لە زاپ و لە ١٩ی ئاب لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ ناوچەى چەمچۆ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس بۆردومانکران. هەر ئەو رۆژە لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٢:٠٠ ناوچەى پیتی تی لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و هێشتا ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.

لە ١٨ی ئاب لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ بۆ ٢٢:٣٠ لە ناوچەى مەتینا کۆپتەر بەسەر هێڵی قاشورا دا سوڕانەوە. هاوکات بەری کانی ماسی لە ناوچەى ئامێدی و و دەورووبەری گوندەکانی ئێدنێ، دەشیشێ، سەرارو و ناوچەى قەڵای قومری و کۆردینە بە کۆپتەری جەنگی بۆردومانکران".

ژ.ت