هەپەگە: لە تونێلەکانی شەڕ بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی تونێلەکانی شەڕ چەکی کیمیایی بەکارهێنا، لە تونێلەکانی شەڕ بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی تونێلەکانی شەڕ چەکی کیمیایی بەکارهێنا، لە تونێلەکانی شەڕ بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە.
هەپەگە لەبارەی هێرشی دەولەتی تورک بۆ سەر وان، مەتینا، ئاڤاشینو شڕنەخ و بەرخۆدانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"سوپای داگیرکەری تورک ١٩ی ئاب لە شاخێی وان، گۆڕەپانی کاتۆ خەلیلا دوای ئەوەی بۆردومان هەلیکۆپتەر و فڕۆکەکان، دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد. زانیاریەکان بە فراوانی دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە هەرێمی مەتینا:
٢٠ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٠٠ و ٢٢:٣٠ لە هێڵی قاشورا هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جووڵە کرد. هەمان کاتژمێر گوندەکانی کێستە، هرورێ، دەشیشێ، ئێدنێ، گۆڕەپانی کۆردینە، گردی زەندورا، قەڵای قومریی سەر بە ناحیەی کانی ماسێی ئامێدی لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.
لە هەرێمی ئاڤاشین:
لە ١٩ی ئابەوە سوپای داگیرکەری تورک تونێلەکانی شەڕ لە وەرخاڵێ بۆردومان دەکات.
٢٠ی ئاب کاتژمێر تا ١٠:٠٠ تونێلەکانی شەڕ لە گردی سور بە تەقەمەنی و چەکی قورس بۆردومانکران.
٢٠ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٣٠ – ١٤:٣٠ لەدژی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخاڵی گازی کیمیایی بەکارهێنرا.. هەمان رۆژ لەنێوان کاتژمێر ١٤:٣٠ – ٠١:٣٠ لەدژی تونێلەکانی شەڕ چەکی قورس و تەقەمەنی بەکارهێنرا.
جموجووڵی درۆنەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.
لە راگگەیەنراوەکەی ١٦ی ئابدا بۆ رای گشتی ئاشکرامان کردبوو کە سوپای داگیرکەری تورک ٢٧ی تەموزی ٢٠٢١ لە ئەلکێی شڕنەخ ئۆپەڕاسیۆنێکی دەستپێکردبوو. لە هێرشی ئاسمانی قورسدا هاوڕێکانمان ژین رۆنی (دیجلە ئوزوم) بە قاڕەمانێتی شەڕی کردبوو و شەهید ببوو. لە شەڕدا هاوڕێمان گولگەش زیلان سەرحەد (گولگەش تاتلی) بریندار بووە و لە دەستی دوژمندایە. هاوڕێمان گولگەش لەگەڵ ئەوەی روبەروی ئەشکەنجەیەکی گەورە بووەتەوە، بەڵام سەری بۆ دوژمن دانەنەواندووە."
ف.ق