هەپەگە: لە وەرخەل ٢ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار گورزیان لە سەربازانی داگیرکەری تورک دا، کە هێرشیان کردبووە سەر وەرخەل. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی گەریلاکان و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا؛

لە ٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٠:٣٠ دا هێزەکانمان لە دژی ئەو داگیرکەرانە چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە دەیانخواست هێرش بکەنە سەر گۆڕەپانی وەرخەل لە ناوچەى ئاڤشین. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون. ئەو چالاکییە سەرکەوتوانەیە بۆ سڵاوکردن لە بەرخودانی وەرخەل ئەنجامدرا، کە بە ئیرادەیەکی گەورە لە دژی داگیرکەران شەڕ و بەرەنگاری دەکەن.

لە ٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمیر ١٣:٣٠ دا و لە ٣ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٦:٤٠ دا هێزەکانمان لە ناوچەى زاپ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی شەهید سەرخۆبوون ٢ جار بە چەکی قورس چالاکییان ئەنجامدا. لە هەر دوو چالاکییەکەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە لە ئامانجە دیاریکراوەکان درا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ناوچەى مەتینا؛

لە ٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٠:٢٠ بۆ ٢١:٠٠ هێزەکانمان لە کۆپتەرە هێرشبەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان دا، کە دەیانخواست گوندەکانی هرۆر و کێستە بۆردومان بکەن. لە ئەنجامی ئەو دەستێوەردانەی هێزەکانماندا کۆپتەرە هێرشبەرەکان ناچار بوون لە ناوچەکە دوربکەونەوە.

لە ئێوارەی ١ی تشرینی یەکەم تاوەکو بەیانیی ٢ی تشرینی یەکەم کۆپتەر بەسەر گۆڕەپانەکانی شاخەسوور، شاخی سلێمان، شاخی سپی، مەرڤانۆس و تابوری عەرەبەکان لە ناوچەى ئاڤاشین سوڕانەوە. لە هەمان کاتدا گۆڕەپانەکانی تابووری عەرەبەکان، دۆڵی باسیا و گوندی دەرێ لەلایەن کۆپتەرە هێرشبەرەکان و چەکی هاوەن بۆردومان کران.

لە ٢ی تشرینی یەکەم دا لە کاتژمێر ١٩:٠٠ تاوەکو ٢٢:٠٠ لە ناوچەى مەتینا، کۆپتەر بەسەر هیڵی قاشورادا سوڕانەوە. لە هەمان کاتدا لە دامێنی ناوچەى کانی ماسی لە ناوچەى ئامێدی، دەورووبەری گوندەکانی سەرارو، ئێدنێ، دەشیشێ و گۆڕەپانی کۆردینە و قەڵای قورمی لە کاتژمێر ١٠:٢٠دا لەگەڵ گوندی بانکێ، بە کۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەى جەنگی بۆردومان کران.

لە ٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٦:١٥ گۆڕەپانی شاخی جودی لە ناوچەى زاپ بە فڕۆکەى جەنگی، شەوی هەمان رۆژیش لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس بۆردومانکران. بەیانیی ٣ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی زێوێ بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن بۆردومانکرا. بە هۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربوویە ناوچەکە و ئاگرەکەش تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.

لە ٢ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٤٤ دا گوندی یەکماڵ لە ناوچەى بەر گارێی سەر بە ناوچەى ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکەوە بۆردومانکران".

ژ.ت