هەپەگە لە ئاڤاشین و ئاگری لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا

هەپەگە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی گەریلا لە ئاگریی و ئاڤاشیندا، چالاکییان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، ڕۆژی سێی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠ نیوەڕۆ، لە شارۆچکەی دیادینی سەر بە پارێزگای ئاگریی لە گوندی دوان، وێستگەیەکی ڕاداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەلایەن هێزەکانییانەوە ڕووخێندراوە و ڕۆژی ١٤ی ئاب هەر لەو گۆڕەپانەدا، داگیرکەر دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە، بەڵام بێ هیچ دەستکەوتێک پاشەکشەی کردووە.

ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەی خوارەیە:

ڕۆژی ١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە شارۆچکەی دیادینی سەر بە پارێزگای ئاگریی لە گوندی دوان، وێستگەیەکی ڕاداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانمانەوە ڕووخێندرا، ڕۆژی ١٤ی ئاب هەر لەهەمان گۆڕەپانەدا داگیرکەران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کرد، بەڵام بێ هیچ دەستکەوتێک ناچار پاشەکشێیان کرد.

  لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆسدا؛

ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک، لە گۆڕەپانی مامڕەشۆی هەرێمی ئاڤاشیندا، هێزەکانی یەژاستار بە چەکی قورس داگیرکەرانی گردی شەهید مونزوریان کردە ئامانج. داگیرکەران لەو چالاکییەدا  کوژراو و برینداریان هەبووە، بەڵام دیارنییە ژماریان چەند بووە، پاش چالاکییەکە داگیرکەران کوژراو و بریندارەکانیان بە هێلیکۆپتەر گواستووەتەوە.

 لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی هەرێمی وەرخەلیدا؛

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی ئێوارە، سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلی بە تەقەمەنیی کردە ئامانج و بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگەش، دیسان گۆڕەپانی وەرخەلی  بە چەکی قورس کردە ئامانج.

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە، گوندی سەرگەلێی سەربە شارۆچکەی ئامێدی، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە، بۆردوومانکرا.

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ١١:٠٠ تا ٠٠:٢٠ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی سلێمان، مەروانۆس، تابووری عەرەبانی هەرێمی ئاڤاشین سووڕاوەتەوە، هاوکات دۆڵی باستا، گردی سلێمان، گردی شەهید فرات و گۆڕەپانی قارتال، لەلایەن هێلیکۆپتەری جەنگییەوە بۆردوومانکرا، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٤:٢٠ تا ٠٤:٢٥ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەر بەسەر گۆڕەپانی تابووری عەرەباندا سووڕاوەتەوە.

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە و ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٥:٠٠ نزیکی گوندەکانی کێستە، هرۆرێ، دێشیشێ، ئەدینە، دەراروی سەر بە شارەدێی کانی ماسی شارۆچکەی ئامێدی و گۆڕەپانی کۆردینە و قەڵای عومەری بە هێلیکۆپتەری جەنگیی بۆردوومان کراون و لەلایەن بارەگاکانی سەر سنووریشەوە تۆپباران کراون.

ف.ق