هەپەگە: لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە

هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چی کیمیایی هێرش دەکات و تاوانی دژە مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدات.

ناوەندی چاپەمەنیی و ڕاگەیاندنی هەپەگە، ڕاگەیەندراویکی لەبارەی دوایین هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و لە بەرامبەریشدا بەرخۆدانی گەریلا، بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ

ئێوارەی ٢٨ ی ئەیلول هەتا بەرەبەیانی ٢٩ی ئەیلول، سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و چەکی قورس، بۆردوومانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی کرد، سوپای تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی دژی مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدات.

لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی و ئیرادەی ئاپۆیدا ناتوانن پێشڕەویی بکەن

لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر  ١١:٠٠ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، هەرێمی گۆشینێ لە خواکورک و گردی ڕۆستێ بۆرودومان کران.

٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٥٠ خولەک لە هەرێمی گارە، ناوچەی کافیە لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە بۆردوومان کرا.

٢٨ی ئەیلول لەنێوان کاتژمێرەکانی ١١:٠٠ بۆ ١٢:٠٠ شەودا لە هەرێمی زاپ ناوچەی سیدا گردی شەهید سمکۆ بە فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کرا، بۆردوومانەکە بووە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەکە و ئاگر و سوتانی دارستانەکان، بەردەوامە.

٢٨ی ئەیلول لە کاتژمێر ٢٣:٥٠ خولەک، هێلیکۆپتەری جەنگیی هەتا بەرەبەیانی ٢٩ی ئەیلول لە هەرێمی ئاڤاشین بەسەر ناوچەکانی گردە سوور، گردە سپی، گردی سلێمان، مەرڤانووس، تابورا عەرەبان و بانستانێ-دا سووڕانەوە و هەمان کات گردی شەهید ئینتیقام بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر، بۆردوومان کرا."

ف.ق