هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گەڤەڕ شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گەڤەڕ شەهید بوون و وتی، "ئامانجی شەهیدە قاڕەمانەکانمان جیهانێکی باشتر بوو. ئێمە بەڵێن دەدەین ئامانجەکەیان سەربکەوێت."
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گەڤەڕ شەهید بوون و وتی، "ئامانجی شەهیدە قاڕەمانەکانمان جیهانێکی باشتر بوو. ئێمە بەڵێن دەدەین ئامانجەکەیان سەربکەوێت."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی سێ گەریلاکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە وتی، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، بە شێوەیەی قورس و بێوەستان هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدات. لەدژی هێرشەکان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ریتمێکی شەڕ و ئیرادەیەکەوە کە لە مێژوودا کەموێنەیە وڵام دەدەنەوە و هەموو رۆژێک نیشانی دەدەکن کە ئامانجی داگیرکەران بە تەنها خەیاڵە. هاوڕێکانمان لە هەرێمی گەڤەڕ پارچەیەکی گرنگی بەرخۆدانی شکۆمەندی و سەرکوتن بوون و بەشداری زۆر چالاکی سەرکەوتوانەیان کردووە کە گورزی گەورە لە داگیەکران دراوە. سوپای داگیرکەری تورک کە لەبەرانبەر چالاکیەکان بێچارە بووە، وەک هەموو کاتێک دەستی بە رێبازی نامەردانە کرد. مانگی تەموز و تەباخ لە بۆردومانی دوژمن و شەڕدا سێ پێشەنگی ئێمە (رۆژدا، زانا ڤەژین و سەرحەد) شەهید بوون.
**
رۆژدا جودی
زانا ڤەژین گەڤەڕ
سەرحەد تۆڵهەڵدان
****
ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: رۆژدا جودی
ناو و پاشناو: سیهەم شێخ کامبەر
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: لەمیعە و ئاسمین
کات و شوێنی شەهادەت: ٥ی تەمووز ٢٠٢١ / گەڤەڕ
**
ناسناو: سەرحەد تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: وەدات دەمیر
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: زەکیە و ئەشرەف
کات و شوێنی شەهادەت: ٣ی تەمووز ٢٠٢١ / گەڤەڕ
**
ناسناو: زانا ڤەژین گەڤەڕ
ناو و پاشناو: زانا کلچئۆغلۆ
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: گولسون و نەزیر
کات و شوێنی شەهادەت: ٥ی ئابی ٢٠٢١ / گەڤەڕ
هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە خەباتی هەرسێ شەهیدەکە لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها وتی، " هاوڕێکانمان رۆژدا، زانا ڤەژین و سەرحەد بە هەڵوێستێکی سەرکەوتن و بە بریارەوە، بوون بە هۆکار و فەرمانی تێکۆشان. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان رۆژدا، زانا ڤەژین و سەرحەد و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجی شەهیدە قاڕەمانەکانمان جیهانێکی باشتر بوو. ئێمە بەڵێن دەدەین ئامانجەکەیان سەربکەوێت."
ف.ق