هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ڕایگەیاند، کە گەریلا دیجلە ئوزوم (ژین ڕۆنی) لە بۆتان شەهید بووە

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم شێوەیەیە:

لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١دا سوپای داگیرکەری تورک لە مەیدانکی ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاریی دەستپێکرد. دوای هێرشی قورسی ئاسمانی، هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەران لە ناوچەکە بڵاوکرانەوە و لەنێوان ئەوان و هێزەکانماندا شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا هەڤاڵمان ژین ڕۆنی کە قارەمانانە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک شەڕی کرد و گورزی قورسی لە دوژمندا، تا دوایین فیشەکی شەڕی کرد و شەهید بوو.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: هین رۆنی

ناو و پاشناو: دیجلە ئوزوم

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

دایک و باوک: ئاسیا و حسێن

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٧ی تەموزی ٢٠٢١ / بۆتان

بە هاوڕێیەتی بێحساب، رەنجدەر و سادە، بووە میلیتانێکی نمونەیی یەژاستیار. هاوڕێمان ژین بە هەڵوێستی خۆی لەدژی دوژمن، بە پێداگیری لە ئازادیدا بوو بە پێشەنگی ژنانی کوردستان."

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ قاڕەمانەکەمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەم و بەڵێن دووبارە دەکەمەوە کە تێکۆشانی ئازادی ژن و ئازادی کوردستان بە سەرکەوتویی جێبەجێ دەکەین."

ف.ق