هەپەگە: شەهیدانی زاپمان سیمبولی قارەمانێتین

هەپەگە یادی چوار گەریلای کردەوە، کە لە زاپ شەهید بوون و وتی: "بە هەڵوێست و ڕێبازی ژیانی ئاپۆیی، بە هونەری سەرکەوتوانەی شەڕ، جارێکی دیکە ناوچەی زاپیان گۆڕی بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەی بە دوژمن نەدا".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

"لە ڕاگەیاندراوی ڕۆژی ٣ی حوزەیران دا ڕامانگەیاند، کە ڕۆژی ٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین شەڕی قورس لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانمان لە تونێلەکانی شەهید بەرخۆدان ڕوویدا و لە کاتژمێر ١١:٢٤دا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.

هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین، لە رۆژی یەکەمی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک  بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تا ڕۆژی ٢ی حوزەیران و بۆ ماوەی ٤٧ ڕۆژە بەرخۆدانێکی ئەفسانەییان ئەنجامدا. هەموو جۆرە تەکنیکێکی جەنگی مۆدێرن، کە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراون بەکارهێنران وەک، تۆپ، هاوەن، هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی جەنگی،  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، بە شێوازی پرۆفیشناڵانەى گەریلا تێکشکێنران. ئەوان لە دۆخی بەرگریدا نەمان و وتیان: "بەرخۆدان تەنها بەس نییە، بێگومان دەبێت ئێمە بە دڵنیاییەوە سەربکەوین". بە رۆحی هێرشی بەرز و بڵند بەردەوام هێرشیان دەکردە سەر سوپای تورکی داگیرکەر و گورزیان لێدەدان. لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین وانەیەکی زۆر گەورەیان بە داگیرکەران دا، کە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە.

نەک هەر لە دوژمنیان دەدا، دوو جار چوونە سەر تەرمی دوژمن و دەستیان بەسەر چەکەکانیان دا گرت، بەڵام دەوڵەتی تورک و میدیای جەنگی تایبەتی هەوڵیان دا ئەوە لە ڕای گشتی بشارنەوە و شکستەکەیان پەردەپۆش بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا قارەمانانی گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید بەرخودان بەتایبەتی لە ٢٩ی ئایاردا لە چالاکییەکانیدا ٤ داگیرکەریان سزا دا و دەستیان بەسەر کەلوپەلی سەربازی و چەکەکانیانیان دا گرت و تەرمی دوو داگیرکەریان لە ژێر دەستی خۆیان دا ڕاگرت. بەوەش سەلماندیان و بۆ هەمووانیان خستەڕوو،  کە سوپای تورک ناتوانێت نکۆڵی لە شکستەکەی لە زاپ دا بکات.

هەریەک لە هەڤاڵانمان قارەمانێک بوون. سوپای تورک، کە بەو هەڤاڵانەى ئێمە نەدەوێرا جارێکی تر پەنای بۆ شێوازی نامەردانە برد و تەقەمەنیی قورسی بەکار هێنا، کە پێی دەوترێت چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی. داگیرکەران چەندین ڕۆژ بەردەوام بوون لە هێرشە نامەردانەکانیان و شکستیان هێنا لە بەرامبەر ئیرادەی بێوێنە و بە بڕیاربوون و پێداگریی هاوڕێیانمان بۆ سەرکەوتن و دڵسۆزییان بۆ ڕێبەرایەتی. هاوڕێیانمان لە گۆڕەپانی شەهید بەرخودان هەمو دەیانزانی چۆن خۆیان بپارێزن و هەم بە هونەری سەربازیی بەرز بە بەردەوامی هێرشیان دەکردە سەر دوژمن. دوای ئەوەی دەرفەتە سنووردارەکانی سەنگەرەکانی جەنگ کۆتایی پێهات، بڕیار درا سەنگەرەکانیان بگۆڕدرێت. هەر چۆنێک بێت هەندێک لە هەڤاڵانمان کە لە سەرەتاوە لەم بەرخۆدانەدا بەشداربوون بەپێی ئەو بڕیارە سەنگەری شەڕیان گۆڕی و هاوڕێیانمان باگەڕ، ئاڤزەم، ئارین و شەڕزان پێداگرییان کرد لەسەر پێدانی وانەیەکی مێژوویی بە سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین دا.

هەرچەندە دەرفەت هەبوو بۆ ئەوەی سەنگەرەکانیان بگۆڕن و بە سەلامەتی لەوێ بڕۆن، بەڵام هەر چوار هەڤاڵەکەمان دەستەیەک لە هەڤاڵەکانیان ڕەوانەى سەنگەرەکانی تر کرد و بڕیاریان دا خۆیان چالاکیی فیداییانە بکەن. ڕۆژی ٢ی حوزەیران و کاتژمێر ١٠:٠٠دا  بە ڕۆحی هێرشی بەرز، چالاکییەکی فیدایییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. هەڤاڵانمان چوونە سەر دوژمن و قارەمانانە شەڕیان کرد، بەلانیکەمەوە ١٢ داگیرکەریان سزا دا. هەر چوار هەڤاڵەکەمان لەو هێرشە فیداییەدا شەهید بوون، بۆیە ژمارەی سزادراوانی دوژمن ڕوون نەکرایەوە، بەڵام سوپای تورکی داگیرکەر دوای ئەم چالاکییە چەند جارێک بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی خۆی گواستەوە.

بەرخۆدانی ٤٧ ڕۆژە بە پێشەنگایەتیی فەرماندە قارەمانەکانمان باگەڕ، ئاڤزەم لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا وەک چالاکییەکی نوێی چوارەکان، جێگەی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا گرتووە. چالاکیی بەرخۆدانی چوارەکان لە زیندانی ئامەد لە زاگرۆس لە کەسایەتیی هەڤاڵان باگەڕ، ئاڤزەم، ئارین و شەڕزان نوێ بوویەوە و ئەوەش واتای زۆر گرنگ و ماناداری هەیە. هاوڕێیانمان باگەڕ،  ئاڤزەم تا کۆتایی و تا دواهەناسەیان خۆیان بە سەرکەوتن تەیارکرد و بەوەش دەبنە فەرماندەی فیدایی بە ئیرادە و بە بڕیار و یەکلاکەرەوەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و بوونە سیمبول و نمونەی باڵای فیداکاری و فیدایبوون. هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەى هەڵۆکانی زاگرۆس بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ باگەڕ و ئاڤزەم بە دڵنیاییەوە لەسەر بنەمای ئیرادەی بەهێز و هەڵوێستی فیدایی چوارەکان سەردەکەوێت.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:

ناز ناو: باگەڕ گەڤەر

ناو و پاشناو: ئەرکان دارا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: گوڵپەری - عارف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

-

****

ناز ناو: ئاڤزەم چیا

ناو و پاشناو: بێریڤان جومعە

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

ناوی دایک و باوک: مونتەها - فەرەمەز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

-

****

ناز ناو: ئارین کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئەمیرە موسا

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: عایشە - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

****

ناز ناو: شەڕزان هنگرڤان

ناو و پاشناو: سەرکان ئوچکون

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: نەسیبە - حیکمەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ

-

هەڤاڵانمان باگەڕ، ئاڤزەم، ئارین و شەڕزان جارێکی دیکە بە هەڵوێست و رێبازی ژیانی ئاپۆیی، بە هونەری سەرکەوتوانەى شەڕ جارێکیتر گۆڕەپانی زاپ-یان گۆڕی بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەیان بە دوژمن نەدا. لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای ئەم هاوڕێیانەمان دەکەین و سەرەخۆشیش لە هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەرەوەرانمان لە کوردستان دەکەین".

ژ.ت