هەپەگە: تۆڵە لە بکوژانی هاوڵاتیانی کورد دەکەینەوە
هەپەگە سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئیبراهیم حەسەن کرد کە لە گوندی دێشیشی کانی ماسی شەهید بوو و ڕایگەیاند: تۆڵە لە بکوژانی هاوڵاتیانی کورد دەکەینەوە.
هەپەگە سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئیبراهیم حەسەن کرد کە لە گوندی دێشیشی کانی ماسی شەهید بوو و ڕایگەیاند: تۆڵە لە بکوژانی هاوڵاتیانی کورد دەکەینەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر شەهیدبوونی هاوڵاتییەکی کورد لە گوندی دێشیشی سەربە کانی ماسی لە دهۆک، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە ئیبراهیم حەسەنی تەمەن ٥٠ ساڵ کە باوکی شەش منداڵە، لەناو باخەکەی خۆیدا لە هێرشیکی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوو، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی وڵاتپارێزی دێشیش کە دەستیان لە خاکی خۆیان بەرنەداوە و خانەوادەی ئەو شەهیدە دەکەین.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک کە هەموو هێز و دەرفەتێکی خۆی خستووەتە گەڕ و ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بشکێنێت، دڕندانە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی کورد، هەروەها هەوڵی ئاساییکردنەوەی هێرشەکانی دەدات، دەیەوێت کورد لەو هەرێمانەدا نەمینێت کە گەریلا تێدا بەرخۆدان دەکات، تا هەنگاوێکی دیکە لە پلانە داگیرکارانەکانی بێتە پێشەوە، بەڵام خەڵکی وڵاتپارێزی باشووری کوردستان، لەبەرامبەر ئەم سیاسەتانەی دوژمن، دەست لە خاکی خۆیان هەڵناگرن و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پوچەڵدەکەنەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: جەخت لەوە دەکەینەوە، کە تۆڵەی ئەو شەهیدانە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەینەوە.
ف.ق