هەپەگە یادی گەریلای شەهید سەردار پیر ئاڤێستای کردەوە

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە یادی گەریلای شەهید سەردار پیر ئاڤێستای کردەوە، کە لە مانگی حوزەیران لە خواکورک لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک دا شەهید بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، "لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە ناوچەى کێلەشینی خواکورک لە بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەردا هاوڕێمان سەردار پیر ئاڤێستا شەهید بووە.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکەمان:

نازناو: سەردار پیر ئاڤێستا

ناو و پاشناو: هاکان ئاتەش

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گوڵتەن – مێقداد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – خواکورک

هاوڕێ سەردار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایکبوو و لە تەمەنی گەنجیدا پەکەکە لە نزیکەوە ناسی. ئەو کولتورە وڵاتپارێزییە، کە هاوڕێ سەردار تیایدا گەورە بوو رێگای بۆ ئەوە کردەوە، کە سیاسەتی تواندنەوە لە خوێندنگەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا قبوڵ نەکات. هاوڕێ سەردار لە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاوکردندا دەستی بە تێکۆشان کرد. لە قۆناغی خوێندنی زانکۆدا لەو ناوچانەدا کە سیاسەتی تواندنەوە و سڕینەوە و پاکتاوکردن تیاناندا بە قوڵی بەڕێوەچوو بوو دەستی بە تێکۆشانێکی بەرفراوان کرد. هاوکات لەگەڵ خەباتەکەیدا بە بەردەوامی خۆیشی پەروەردە دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٤دا و کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گەلەکەمان، ئەویش بە هەڵوێستێکی رادیکاڵ رووی لە چیا ئازادەکان کرد.

هاوڕێ سەردار بە جۆش و خرۆشێکی گەورە بەشداری پەروەرەدەی بنەڕەتی بوو. قوڵبوونەوە لە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەرایەتیدا بۆ خۆی کردە بنەما. لە شێواز و تاکتیکی گەریلادا خۆی بەهێز کرد و هەوڵی دەدا هەموو کات لە بەرەکانی پێشەوەی بەرخوداندا بێت. هاوڕێ سەردار لە زۆرێک لە ناوچەکاندا ئەرکی گەریلایی سەرکەوتوانە جێبەجێ دەکرد. شێواز و لێهاتوویی و پێرفۆرمانسی سەرکەوتوانەى لە بەرەکانی بەرخوداندا بووە هۆی ئەوە لە زۆرێک لە چالاکییەکاندا گورزی قورس لە هێزە داگیرکەرەکان بدات. هاوڕێ سەردار ئاڵای تێکۆشانی هەڤاڵانی شەهیدمان بە بڕیارێکی گەورە و بەهێز بەرز کردبووە و تاوەکو دوا هەناسەى لەسەر رێگای شەهیدە قارەمانەکانمان تێکۆشا.

ئێمەش ئەو ئاڵای تێکۆشانە، کە هاوڕێ سەردار دایە دەستمان، بە بڕیارێکی گەورە و تێکۆشان و بە سەرفیرازی و سەرکەوتن تاجدار دەکەین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژاکەى و هەموو گەلی کوردستان دەکەین".

ژ.ت