هەپەگە یادی شەهیدانی جوودی کردەوە

هەپەگە ڕایگەیاند گەریلای یەژاستار ڕووکەن جوودی و گەریلاکانی هەپەگە ئیحسان نووری ئاگری و چیا هاروون لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا لە چیای جوودی لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوون و یادی شەهیدانی کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،"لە ١٧ و ١٨ی تشرینی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی دفنێی چیای جوودی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کرد و لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانماندا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. لە ئۆپەراسیۆنە داگیرکەریەکە کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، هاوڕێکانمان ڕووکەن، ئیحسان و چیا کە بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمن دا شەهید بوون.

هەپەگە ناسنامەی هەر سێ شەهیدەکەی ئاشکرا کرد کە بەم شێوەیەیە:

نازناو: ڕووکەن جوودی

ناو و پاشناو: ئەمینە باشاک

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: فاتیمە و حاجی

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جوودی

 

نازناو: ئیحسان نووری ئاگری

ناو و پاشناو: محەمەد نووری هووسیدوور

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: بیرسەن - رەمزی

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جوودی

 

نازناو: چیا هاروون

ناو و پاشناو: سادق یورەک

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک:

شوێن و کاتی شەهادەت:  ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / جوودی

 

هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە تێکۆشان و خەباتی هەرسێ خەباتەکە کرد هەروەها ڕایگەیاند، هارێکانیان بە هەڵوێست و تێکۆشان و شەهادەتیان لە جوودی داستانی قاڕەمانیان تۆمار کرد.

هەروەها سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز کرد و بەڵێکی دووبارە کردەوە کە میراسی شەهیدان سەردەکەوێت."

ف.ق