هەپەگە یادی شەهیدانی خانتوری کردەوە
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە یادی هەر یەک لە شەهیدان ئەریش تیرێژ و ئاکیف بۆتانی کردەوە کە لە ١١ی ئابی ئەمساڵ لە گردی شەهید بەرخۆدانی ناوچەی خانتوری سەر بە حەفتانین شەهید بوون.
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە یادی هەر یەک لە شەهیدان ئەریش تیرێژ و ئاکیف بۆتانی کردەوە کە لە ١١ی ئابی ئەمساڵ لە گردی شەهید بەرخۆدانی ناوچەی خانتوری سەر بە حەفتانین شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە کە لە بەرواری ١١ی ئابی ئەمساڵ لە ناوچەی خانتور شەهید بوون و لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە لێدوانێک لە بەرواری ١١ی ئەیلول رامانگەیادبوو کە لە دژی هێزێکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید بەرخۆدانی ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین جێگیر ببوون هێزەکانمان چالاکیەکیان ئەنجام دابوو. لەو چالاکیەدا هەر یەک لە هاوڕێکانمان ئەریش و ئاکیف کە بە قارەمانانە شەڕیان کرد و گورزی کوشتندەیان لە دوژمندا، شەهید ببوون.
ناسنامەی ئەو دوو هاوڕێ شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئەریش تیرێژ
ناوی تەواو: عادل بویوککایا
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزروم
ناوی دایک و ناوی باوک: یلدز - مەحمود
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: حەفتانین / ١١ی ئابی ٢٠٢٠
***
نازناو: ئاکیف بۆتان
ناوی تەواو: حسێن ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و ناوی باوک: حیکمەت – ڤەیسی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: حەفتانین / ١١ی ئابی ٢٠٢٠
هەر دوو هەڤاڵمان ئەریش و ئاکیف لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوون. ئەو دوو هاوڕێ قارەمانەمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەولەتی داگیرکەری تورک بە چاونەترسی و قارەمانانە شەڕیان کرد و خۆڕاگریان کرد. ئەو هەڤاڵانەمان لە ناو تێکۆشانماندا هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هەردوو شەهید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و دووپاتیشی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر رێچکەی شەهیدان بۆ بەدیهێنانی ئامانج و هیواو ئاواتەکانیان."
ز.ش