هەپەگە یادی شەهیدانی وان و ئامەدی کردەوە

هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا لە ئامەد و وان شەهید بوون و رایگەیاند، بۆ یادەوەری شەهیدەکان، لە هەموو دەڤەرێک تێکۆشان گەورە و فراوان دەکەن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و یادی گەریلاکان موجاهیر دومان (کارکەری قەوالی)، ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش) کە ٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وان شەهید بوون و گەریلاکان نارین ئۆسۆ (زینارین کۆبانێ) و ئەلیف ئەیلەم ئونکۆل (ستێرک داراهێنێ)  کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا شەهیدبوون کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤاڵانمان کە گۆڕەپانی نۆدکێ لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئەنجامدا لەنێوان هاوڕێکانمان و داگیرکەراندا شەڕ ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران. هاوڕێکەمان ئاگیت کە بە قاڕەمانی شەڕی کرد شەهید بوو و دواتر هاوڕێکەمان کارکەر تا دوایین گولە شەڕی کرد و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی داگیرکەران، بە بۆمبەکەی خۆی تەواندەوە و شەهید بوو."

هەپەگە ڕاشیگەیاند، "لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا هاوڕیکانمان زنارین و ستێرکیش لە ناوچەی پیرانی ئامەد لە گۆڕپانی شەهید بروسک کە لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون. بەهۆی بارودۆخی زستان، زنیاریەکان لەسەر هاوڕێکانمان لەم ماوەیەدا ئاشکرابوون.

ناسمانەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: کارکەر قەوالی

ناو و پاشناو: موجاهیر دومان

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: شەفیقا و عەلی

شوێن و کاتی شەهادەت: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / وان

 

نازناو: ئاگیت ئارگەش

ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان

شوێنی لەدایکبوون: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / وان

 

نازناو: زنارین کۆبانێ

ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی

شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی ٢٠١٩ / ئامەد

 

ناسناو: ستێرک داراهێنێ

ناو و پاشناو: ئەلیف ئەیلەم ئۆنکول

شوێنی لەدایکبوون: چەولیک

دایک و باوک: شەفیقا و قیاسەدین

شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ ئامەد

 

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدان و خەلکی وان، کۆبانێ و چەولیک و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز کرد و بەڵێنیدا کە لەسەر خەیاڵی شەهیدان تێبکۆشن و لە باکووری کوردستان و هەموو جێگایەک تێکۆشان گەورە و فراوان بکەن.

ف.ق