هەپەگە ئاماری جەنگی مانگێکی بڵاوکردەوە؛ ٤٢٧ داگیرکەر سزادراون

هەپەگە ئاماری جەنگی مانگێکی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە، ٤٢٧ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون و هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و تانکێک و چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی تێکشکێنران. لە هێرشە داگیرکارییەکاندا ٢٥ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری مانگێکی جەنگ و چالاکییەکان، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا ڕوویانداوە بڵاوکردەوە:

"مانگێک بەسەر هێرشە بەرفراوانە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا تێدەپەڕێت، کە لە ١٤ی نیسانەوە لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستی پێکردووە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەرەتای هێرشەکەوە و لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە بەهێزەکاندا بە ڕۆحی بەرخۆدان و فیدایی ئاپۆیی وەڵامی پێویستی داگیرکەرانیان دایەوە و گورزی قورسیان لە هێرشە داگیرکارییەکان دا.

هێڵی سەرکەوتن و ڕۆحی فیدایی شۆڕش بەیتوشەباب و هاوڕێکانی، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا وەڵامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان دایەوە بۆ سەر گارە و داستانی قارەمانانەی گارەیان بە بەرخۆدانی خۆیان ئافراند، بەرخۆدانی مامڕەشۆ و زەندورای بە دوادا هات. هاوڕێیانمان لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتیی هێڵی فیداییان کرد، لاپەڕەیەکی نوێیان لە مێژووی بەرخۆدانی گەلەکەمان لە شاخە سوور و وەرخەل تۆمار کرد. ڕێبازی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەریی ئاپۆیی، کە هێز لەم نەریتە بەرهەڵستی و بەرخودان و بەرەنگارییە وەردەگرێت، بە پێی هەلومەرجی سەردەمی نوێ هەموو حساباتی داگیرکەرانی تێکشکاند.

 تیمەکانی گەریلا گەڕۆکەکانمان  هەمیشە دەستپێشخەرییان لە ناوچەکە لە دەست خۆیان دا هێشتووەتەوە و چلاکیی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و لە چالاکییەکانیاندا، تاکتیەکەکانی چوونەسەر دوژمن، تەقاندنەوە و سابوتاژ، نیشانەشکێنی و تاکتیکی جۆراوجۆریان لە ناو یەکتردا و شانبەشانی یەکتر ئەنجامدا.

هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال، کە تەکنیکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پوچەڵکردووەتەوە و گورزی لە داگیرکەرن داوە و لە پڕۆسە و قۆناغی ئەم مانگەدا ڕۆڵی خۆیان گێڕا.

هێزەکانی یەژاستارمان لە سەرەتای هێرشی داگیرکارییەوە چالاکیی کاریگەریان ئەنجامدا. ژنانی شەڕڤان و تێکۆشەر و بەرەنگاری کورد، کە خۆیان بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ڕازاندووەتەوە، لە شەڕێ ئازادیماندا بەهێزترین ناسنامەی ئێمەیان بە باشترین شێوە و لێهاتوانە نوێنەرایەتی کرد. هاوکات لەگەڵ نوێنەرایەتیکردنێکی بەهێزدا، جەنگاوەری و شەڕڤانی، بوێری و پێشەنگایەتیی ژنانی ئازادی کورد لە کەسایەتی شارستان، مزگین و ڤیانەکاندا وەک هێمای فەرماندە نمونەییەکانی یەژاستار لە سەردەمی نوێ دا سەلماند.

یەکێک لە بەرفراوانترین هێرشە مێژوویییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجام دەدرێت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە سڕینەوەی تێکۆشانی ئازادیمان، کە هیوای گەلانی چەوساوەیە ئامانجەکانی خۆی لە داگیرکاریدا بەدەست بهێنێت. هەر بەو هۆیەشەوە هەموو دەرفەتە تەکنیکییەکانی خۆیان خستۆتە کار و یەکێک لە بەرفراوانترین هێرشەکان لە مێژووی خۆیاندا ئەنجام دەدەن.

لە ماوەی یەک مانگدا ئەوەندەی هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە، هەزاران تۆپ و هاوەن لە ناوچە بەرخودانیان داوە. ٨١٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێناوە. سوپای تورکی داگیرکەر سەرەڕای ئەو هێرشانە شکستی هێنا لە ئامانجەکانی و ئەنجامەکانی، بۆیە جارێکی دیکە دەستی بە بەکارهێنانی شێوازی پیسی جەنگ کرد. سوپای تورکیای داگیرکەر، کە لە ئەنجامی سەدان چالاکیی هێزەکانمانەوە گورزی قورسی بەرکەوت و نەیانتوانی پێشڕەوی بکات، ١٦٤ جار چەکی کیمیایی لە دژی ناوچەکانی بەرخۆدان بەکارهێنا و تاوانی جەنگی ئەنجامدا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم هێرشە داگیرکارییەدا چەندینجار لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی گەریلا و بەشێوەیەکی چالاک بنکە سەربازییەکانی لەناو باشووری کوردستان بەکارهێناوە و لەو بنکانەوە هێزەکانی ناردووە بۆ ناوچەکانی بەرخودان و بەرەنگاری، کە گورزی گەورەیان لەو ناوچانەدا لێدراوە.

 پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەر لە سەرەتاوە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی هێرشی داگیرکاریییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و بکوژ و پاکتاوکار کرد و زۆر هەوڵیدا سوپای تورک لە زاپ تێکنەشکێت و نەبێت بە ژێر گڵەوە. سوپای تورک سەرەڕای هەموو جۆرە پشتیوانییەک، کە لێی دەکرێت، نەیتوانی بەم هێرشە داگیرکارییە بگاتە ئامانج و لە ئاستێکی جدی دا تێکشکاوە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستانمان لەم مانگەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدانیان کردووە و هونەرە بەرزەکانی شەڕیان خستەڕوو. بێگومان بە هەوڵ و تێکۆشانی شەهیدەکانمان، کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی شەڕیان کرد و بەشداری کاروانی نەمران بوون، ئەم ئەنجامە بەهێزە بەدەست هات. لە ماوەی یەک مانگ هێرشی داگیرکاریدا ٢٥ هاوڕێمان چوونە کاروانی نەمرانەوە و بوونە گەرەنتیی کوردستانی ئازاد. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە لێهاتووی و نمایش و هەڵوێستی فیدایی و ڕێبازی شەڕی چەکدارییەوە جارێکی تر ئەوەیان سەلماند، کە توانای وەڵامدانەوەی هەموو جۆرە هێرشێکیان بۆ سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و گەلەکەمانیان هەیە و بوونە ڕووی پاکی گەلەکەمان.

ئاماری جەنگی مانگێک:

ئاماری جەنگی ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی ئایارد بەمشێوەیە:

ئەو چالاکییانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون؛

-  ٤  چالاکی چوونە سەر و دەستبەسەرداگرتن.

-  ٤ چالاکیی چوونە ناو جەرگی دوژمن.

-  ٢٠ چالاکیی هاوئاهەنگ و هاوکات.

-  ٣٧ چالاکیی تەقاندنەوە و سابوتاژ

-  ٦٢ چالاکیی نیشانەشکێنی

-  ٦٨ چالاکی بە چەکی قورس

-  ١٤٧ شەڕ و چالاکیی گورزلێدان.

-  گەریلا بە گشتی ٣٤٣ چالاکیی ئەنجامداوە.

ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان؛

- ٤٢٧ داگیرکەر سزادراون.

-  ٨٨ داگیرکەر بریندار بوون.

ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدراون؛

-  ئەوەندەی هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە، ٨١٧ جار هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کراون.

-  ٧١٩ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ١٢٧٤ جار بە تۆپخانە و هاوەن بۆردومان ئەنجامدراوە.

-  ١٦٤ جار بە گازی کیمیایی لە سەنگەرەکانی جەنگی هێزەکانمانیان داوە.

کەرەستە و کەل و پەلی سەربازیی تێکشکێنراو لەلایەن هێزەکانمانەوە؛

-  هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی

-  تانکێک

-  ١٤ سەنگەر و حەشارگە

-  ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)

- ٥ سیستمی کامێرای مۆبیس (چاودێری)

-  ٢ ئامێری گوێگرتن

-  چەکێکی بی کەی سی

-  چەکێکی بۆمبهاوێژ

-  ٤ چەکی ئەی ٤

-  ٢ چادری سەربازی

-  ٢ کامێرای وێنەگرتن و هەستەوەر بە جووڵان، لەناوبران.

ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانە، کە هێزەکانمان گورزیان لێداون؛

-  ٢٢ هەلیکۆپتەر

-  ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)

- ئۆتۆمبیلێکی سەربازی".

ژ.ت