هەپەگە ئاماری مانگی ئاداری ئاشکرا کرد: ٤٣ داگیرکەر سزادران

هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئاداری ئاشکرا کرد. لە چالاکییەکاندا ٤٣ سەربازی داگیرکەری سزادراون، چەندین چەک و جبەخانە دەستیان بەسەردا گیراوە یان تێکشکاون، ٢ گەریلا شەهیدبوون.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆشێکی مەزن و بە ڕۆحی بەرخۆدانی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغانەوە پێشوازیان لە مانگی ئادار و جەژنی ژیانەوەی نەورۆز کرد. گەریلاکانمان لە مانگی ئاداردا دژی هەموو جۆرە هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەوسێنەری تورک وەڵامی پێویستیان دایەوە و بەرخۆدانیان مەزن کرد. لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆیی درێژەیان بە تێکۆشان دا و مانگی ئاداری ٢٠٢٤دا هەنگاوی گرنگیان هاویشت.

١٩ ی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە زاپ بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان-شەهید ئەندۆک گورزێکی سەختییان لە دوژمن وەشاند. هێزەکانمان کە بە ئۆپەراسیۆنیکی شۆڕشگێڕی واتادار پێشوازیان لە نەورۆز کرد، نەورۆزیان بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد و مەراسیمی سەربازیان ئەنجامدا. گەریلاکانمان بەم مەراسیمانە لەلایەک جەژنی ژیانەوەیان پیرۆزکرد، لەلایەکی ترەوە دڵسۆزیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان نوێ کردەوە، دووپاتیان کردەوە لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ تێکۆشانی ساڵی نوێ ئامادەن.

"لە نەورۆزدا ڕامانگەیاند گەیشتووین بە هێز و هونەری لێدان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەر"

هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان لە نەورۆزی ئازادی مزگێنییەکی مەزنیان دایە گەلی کوردی وڵاتپارێز و دۆستەکانیان. ڕایانگەیاند گەیشتوون بە ئاست و هێزێک کە ماشێنەکانی مردنی بخەنە خوارەوە کە بە سیها ناودەبرێن و لەلایەن دەوڵەتی قڕکەر و چەوسێنەری تورک و هێزەکانی پشتییەوە دژی گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان بەکاردەهێنرێن. ئاماری گشتی لێدان لە سیهاکانی دەوڵەتی تورک کە لە ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد، لە نەورۆزی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سیها هەرە پێشکەوتووەکانی دەوڵەتی تورک، لە هەموو جۆرە سیهاکان وەک ئاکینجی و ئاکسونگور و ئانکا و بایرەقدار TB2، ١٥ دانەیان خستۆتە خوارەوە، چوونەتە سەر پاشماوەکانیان و بەم ڕەنگە تێکۆشانی ئازادیمانیان دژی چەوسێنەران گەیاندە ئاستێکی نوێ. ئەم هەڵمەتەی گەریلا کە پاراستنی گەلی کوفد بەهێز دەکات و تێکۆشان مەزن دەکات، لەنێو گەلی وڵاتپارێزماندا بە جۆش و کەیفخۆشییەکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا و ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو گۆڕەپانی نەورۆز کرد.

ئاستی پرۆفیشناڵی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاسمان و زەمیندا پێی گەیشتوون، جارێکی تر نیشانی دا کە پێداگری ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر شەڕ و سیاسەتی قڕکردن هیچ ئەنجامێکی نابێت. ئەمەش هیوای ئازادی و باوەڕی سەرکەوتنی گەلەکەمان هێندەی تر مەزن کرد.

ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی و ١٤ چالاکی

لە مانی ئاداردا ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی و ١٤ چالاکی گەریلا ئەنجامدران. لە تێکۆشانی مانگی ئاداردا هاوڕێیانمان ئەکین ڕۆدی و جانشێر شێراوا کە بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی چوونە سەر دوژمن، شەهیدبوون. دیسانەوە میدیای شەڕی تایبەتی تورک زیانەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەشارێتەوە و بە هەواڵی درۆینە دەیەوێت ڕای گشتی فریوبدات. ئێمەش وەک پێشتر، ئەمجارەش و لێرە بەدواوە، بە زانیاری و بەڵگە و دیمەن، درۆکانی میدیای شەڕی تایبەتی تورک ئاشکرا دەکەین و ڕاستی شەڕ لە کوردستان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

ئاماری شەڕی مانگی ئادار

ئاماری شەڕی مانگی ئادار بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک

هێرشی فڕۆکەی شەڕ: ٢٢٦

هێرشی هەلیکۆپتەر: ٥

هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٩

هێرش بە درۆنی شەڕکەر: ١٥

چالاکی گەریلا

چالاکییە گشتییەکانی گەریلا: ١٥

کوژراوانی دوژمن

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون: ٤٣

ژمارەی بریندارانی داگیرکەر: ١١

ئامێری تێکشکێنراو

کۆنتێنەر: ٣

سەنگەر: ٧

سیستەمی ڕادار: ١

کامێرای مۆبێس: ١٢

پرۆژێکتۆر: ٨

کامێرا: ٧

خێمە: ٢

بۆمبهاوێژی زنجیردار: ١

ئەو چەک و ئامێرە سەربازییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:

چەکی بی کەی سی نیمچە ئۆتۆماتیک: ١

زنجیری بی کەی سی: ١

فیشەکی بی کەی سی: ١٥٠

چەکی بۆمبهاوێژی B7: ١

چەکی فەردی MPT-55 : ٢

دووربینی ڕۆژ: ١

ئامێری دەستنیشانکردنی چەک: ١

سیستەمی دەنگ: ١

دەستکێش: ١

پاتری گەرمی: ٢

ئاداپتۆری گەرمی: ١".