هەپەگە یاسی سێ گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین لە ئەنجامی هێرشی کیمیاییدا شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کە لە گۆڕەپانی گردی سۆری ئاڤاشین لە هێرشێکی کیمیایی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی سێ گەریلای دیکەی نئاشکراکرد کرد کە ٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی بۆردوومانێکی کیمیایی لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ڕامانگەیاند کە ٣ی ئەم مانگە، سوپای داگیرکەری تورک چونکە نەیتوانیوە بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانمانەوە پێشڕەویی بکات، ڕێبازی دەژەمرۆڤانەی بەکارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەکارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون.

هەروەها هاتووە: هەڤاڵانمان، بۆتان، زنارین و دەلال، کە لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی سۆر، بە بەرخۆدانیان لاپەڕەیەکی نوێ قارەمانییان لە مێژووی ئازادیی گەلەکەمان نووسییەوە، لە ڕێگای سەرکەوتندا وەک سەرچاوەی هەرە گەورەی هێز و مۆراڵی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بەبیردەهێنرێنەوە و دەبنە هاندەرمان بۆ تێکۆشان.

ناسنامەی ئەو شەهیدانەشئی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

نازناو: بۆتان ئۆزگور

ناو و پاشناو: جەلال ئۆزجان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: سەعدیە- کەمال

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئاڤاشین

**

نازناو: زنارین وڵات

ناو و پاشناو: ڕاما شەمدین

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: ئەقلیما- سەربەست

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئاڤاشین

**

نازناو: دەلال قامشلۆ

ناو و پاشناو: هیڤا مامۆ

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: حەمیدە- ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ی ئەیلولی ٢٠٢١- ئاڤاشین

*******

بۆتان رۆزگار

 

*****

زنارین وڵات

 

*****

لە کۆتاییشدا، هاتووە: هەڤاڵانمان بۆتان، زنارین و دەلال، لەدژی هێرشە نامرۆڤانەکانی سوپای داگیرکەری تورک، بە ئیرادەیەکی بەهێزی ئاپۆیی، بۆ ماوەی چەند مانگ، داستانێکی بەرخۆدانیان بەڕێوەبرد، بەم بەرخۆدانەش بوونە نیشانەی شکۆ بۆ مرۆڤە پێشڕەوەکان و کوردی ئازاد، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجی “ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد”ـیان پێکبێنین کە خەون و خەیاڵی ئەو شەهیدانە بوو.

ف.ق