هەپەگە زانیاری لە بارەی ناسنامەی ئەکین وان کە شەهید بووە ئاشکرا کرد

هەپەگە رایگەیاند، کە گەریلا ئه‌كین وان کە تورکییەیی، ئینتەرناسیۆناڵیست و شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی بوو و باسی لەوەکرد، "تا رۆڵەی بەم جۆرەی شکۆمەند، بوێر و قارەمانی گەلان هەبن دۆزی ئازادی و سۆسیالیزم بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت".

راگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"پیلانگێڕی نێونەتەوەیی نوێ کە لە دژی رێبەر و بزوتنەوەکەمان بەڕێوەدەبرێت، لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە رێگەی شەڕێکی دژوارەوە بەردەوامە. لەم شەڕەدا رۆڵە هەرە قارەمان، هەرە جوان و ناوازەکان گەلانی کورد، عەرەب و تورکیا خۆڕاگری دەکەن، لەم شەڕەی ئازادیدا کە لە هیچ شەڕێکی سەدەی ٢١ ناچێت، هاورێیانی بە نرخمان شەهید دەبن. لە هەرێمی زاپ کە چەقی ئەم شەڕە مێژوویی و ستراتیژیکەیە، هاوڕێمان ئەکین وان کە لە یەکەم رۆژەوە تا شەهیدبوون بە قارەمانێتی شەڕی کرد، لە تاکتیکی سابوتاژدا داهێنەر و کاریگەر بوو، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە شەڕ دژی دوژمندا شەهیدبوو. لەبەر شەهیدبوونی شۆڕشگێری ئاپۆیی، ئینتەرناسیۆناڵیست و تورکییەیی هاورێمان ئەکین سەرەتا لە بنەماڵەی ئارسلان هەروە سەرەخۆشی لە تەواوی دیموکرات-سۆسیالیستەکانی تورکیا و گەلانی کوردستان دەکەین. هەڵوێستی ئینتەرناسیۆناڵیستی و تێکۆشانی ئازادی هاوڕێمان ئەکین وەک نمونەیەکی کەمبینراوی برایەتی و تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا جێگەی خۆی لە مێژوودا گرت. گەلی تورکیا، لەبەر ئەوەی خاوەنی رۆڵەیەکی بەو جۆرە بەنرخ و شۆڕشگێڕێکی بژاردە بوو، شایەنی ئەوەیە سەربەرز بێت. ئێمە دەڵێن کە تێکۆشانی هاووێمان ئەکین بۆ خۆمان دەکەینە نمونە و لێپرسینەوە لەم سیستمە فاشیست، پاکتاوکەر و داگیرکەرە دەکەین کە بووەتە بەڵا بەسەر گەلانی تورکیا و ناوچەکە. پەیمانی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجەکانی هاوڕێمان ئەکین و هەموو شەهیدانی خۆمان بە دڵنیاییەوە دەستەبەر دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاووڕیمان ئەکین بەمجۆرەیە:

ناسناو: ئەکین وان

ناو و پاشناو:ئەکین ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: ئەنقەرە

ناوی دایک – باوک: موگە- گۆگسەل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ

 

 

 

هـ . ب