هەر کات ئاڵای سەرکەوتنمان پێکەوە بەرز کردەوە، ئەوکات زاڵم قەد سەرناکەوێت

گەلی بوێری وڵاتە جوانەکەم، چاوەڕێم بکەن، لەبیرم مەکەن. بە تلیلیان دێمەوە لات. زاڵم قەد سەرناکەوێت، بە مەرجێک پێکەوە ئاڵای سەرکەوتن هەڵبدەین...

شەهید بروسک

وڵاتە شیرینەکەم تۆ پڕی لە جوانی. هەموو لایەکی خاکەکەت پڕە لە دەوڵەمەندی. تۆ جوان و سەرهەڵدێری، لە سنوورەکانی تۆدا ژیانمان لێ قەدەغە کراوە. لە ئێمەی کورد قەدەغەیە، بۆ ئەوەی خۆیان بکەنە خاوەنت. بۆ شەڕێکی بێکۆتایی تۆ بیانووی منیت. تۆ زۆرترین خێر و بەرەکەتی ئێمەی. خێرت بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا ڕێژراوە. برایەتی گەلانی سەر خاکەکەت بە واتای شەڕە. وڵاتەکەم ماڵی سەربەرزترین قارەمانەکانە. لە هەر بەشێکی خاکەکەتدا ئارەقەی ناوچاوانم، خوێن و باروتە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بۆنی جوانترین گوڵەکان هەموو مرۆڤێک بەخۆیەوە مەدهۆش دەکات. خۆشەویستیم بۆ تۆ فەرمانم پێدەکات لە گەڵ جیهان بەشەڕ بێم. ئەگەر هەزار جاریش لەم شەڕەدا خۆم فەدا بکەم ڕازیم. تۆ شایانی هەر جۆرە بەخشینێکی، بۆیە بوومەتە گەریلا و قەد بە تەنیات جێ ناهێڵم.

لە چیاکانی سەرحەددا بایەک دێت. پاک و سادە و ئەفسانەیی. جوانترین ڕەنگەکان لە بەهاردا سەرهەڵدەدەن کە دڵی مرۆڤ دڵخۆش دەکات. ئەو کەسانەی دەچنە چیاکانی ئاگریی بە دەنگی گۆرانیبێژەکان بێهۆش دەبن، بە باوەڕێکی زۆرەوە ڕێز نیشان دەدەن، وەک ئەوەی لە شاخەکانی ئارارات ئازارەکانی بینیبێت. ڕۆحیان ئارامی و توڕەیی پێکەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەو دیارانە. هەندێک جار دەنگی منداڵێک ئەم کەشوهەوا ئەفسوناوییە دەهەژێنێت. لە ڕاستیدا هاواری منداڵان لە کوردستان کۆتایی ئازار و دەرگای هیوایەکی نوێی سەرهەڵدانە. بە هیوایەکی پڕ لە زەردەخەنە، بە هیوای هەموو ڕۆژێکی نوێ کە جارێکی تر گوڵ بپشکوێتەوە.

دڵی وەک ئاوی پاک تەنها بۆ گەلەکەی لێدەدات

شاری موش جوانییە شاراوەکانی سەرحەد لە خۆ دەگرێت. عومەر لە شارێکی ئاوادا چاوەکانی بەڕووی ژیانی هەڵدە‌هێنێ. خەڵکی موش بەردەوام دڵسۆزی و وەفایان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە پاراستووە و بەشێکی زۆر لە ڕۆڵەکانیان لە ڕیزەکانی ئازادی کوردستاندا شەهید بوون. عومەریش لەم جۆرە کۆمەڵگایە گەورە بووە و هیوای نوێی بنەماڵەیەکی وڵات پەروەر و دڵسۆزە بۆ زمان، کولتوور و نەریتەکەی. لە منداڵیەوە پەکەکە دەناسێت. لەو تەمەنەدا لە مانا و گرنگی ڕێبەرایەتی و پەکەکە بۆ گەلی کورد و کوردستان تێدەگات و بەم شێوەیە گەورە دەبێت. لە ساڵانی خوێندندا سیستەمی دەوڵەت، دوژمن و سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن سەرنجی ڕاکێشاوە و توڕەیی و ڕقێکی بەرامبەر بەم سیستەمە تێدا گەورە بووە. لە دەوروبەرەکەیدا دەبینێت بۆ سیخوڕیکردن بەسەر گەنجاندا دوژمن چ تاوانێک دەکات، بۆیە لەوە تێدەگات کە دەبێت دژی ئەم سیستەمە تێکۆشان بکات.

عومەر ساڵانی منداڵی و گەنجی بەم تێگەیشتنەوە بەسەر دەبات، دەزانێت ئێستا کاتی تۆڵەسەندنەوەیە. لەسەر ئەم بنەمایە لە ساڵی ٢٠١٤ لە باشووری موشەوە دەچێتە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە و دڵی ئارام دەبێتەوە. چونکە ئامانجی تۆڵەسەندنەوەیە لە دوژمن. دڵی عومەر وەک ئاوی پاک ئیتر تەنها بۆ گەلەکەی لێدەدات. ئێستا وەک گەریلا دەیەوێت لە هەر کاتێکدا دوژمن تووشی شۆک بکات. ئیتر بروسک گەریلای ڕزگاریخوازی گەلەکەیەتی. مرۆڤەکان تێدەگەن و هەست دەکەن. گەریلایەکی خاوەن خولیای کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی گەلەکەیە، بەردەوام گەشەپێدان بە بنەما وەردەگرێت. پەروەردە سەرەکی دەکەوێتە هەرێمی ئاڤاشین کە نەخشەی جوانی شاخەکانی ئازادە. دوای پەروەردە گەریلا بروسک لە هەرێمی ئاڤاشین دەچێتە شاخەکانی زاگرۆس.

زاگرۆس و جیلۆ، کە بە فەداکاریی مانایان بە ژیان بەخشیوە، دەبێتە یەکەم و دوا ئارمانجیان. بروسک تێدەگات کە قەد ئەم مەیدانە بەجێناهێڵێت. دەبێتە عاشقی لوتکەی ئەم چیایانە، لە زاگرۆس کە فەرماندەی گەورەی لێ دەرکەوتووە، ئیتر بروسک کەسێکی زۆر جیاوازە. ئێستا لە گەڵ جیلۆ ئاوێتە دەبێت. هەموو کار و چالاکیەکانی تا کاتی شەهیدبوون لەم مەیداندا ئەنجام داوە. لێرەدا جوانترین مانای هاوڕێیەتی دەبینێ. بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی بهێنێت وبەرەو ئازادیی ببات، شەڕێکی بەهێزی لە دژی خۆی لەم مەیدانەدا دەستپێکرد. بروسک بەڵێنی داوە خەونە ونبوو و دزراوەکانی گەلەکەی کە بە نیمە چڵی ماوەتەوە پێک بێنێت. گەریلایەکی ئازایە کە دەبێتە کابوسی دوژمن و دوژمن لەناو دەبات. ئاشق بوونی بە گەریلا و ئارەزووی تۆڵەسەندنەوەی لە دوژمن وای لێدەکات بە خێرایی لە گەڵ بارودۆخی شاخدا بگونجێت. بروسک ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە پەروەردەکردن و گەشەپێدانی هەڤاڵەکانیدا. گەریلایەکی بێوێنەیە و دەتوانێ وەڵامدەری کێشەکان بێت.

بە تووڕەیییەکی مەزنەوە دەچێتە سەر دوژمن

بە گوێرەی بروسک؛ دوژمن قەد لە بەرامبەر هێز و ئیرادەی گەریلا سەرناکەوێت و ناتوانێت گەریلا لەناو ببات. هەلومەرجی شەڕەکە چەندە سەخت بێت، گەریلا هەنگاوێک لە شەڕی ئازادیخوازی گەلەکەی ناگەڕێتە دواوە. بەردەوام ئەیالەتی جیلۆ ڕووبەڕووی هێرشی دوژمن بووەتەوە. سوپای تورک هەوڵی داوە لە ڕێگەی هێرشەوە زاڵ بێت بەسەر ئەم هەرێمەدا. جیلۆ و گەریلا بوونەتە بەنرخترین بەشەکانی ئەم ناوچەیە، دژی دوژمن بوونەتەوە و بەرخۆدانیان کردووە. لە ساڵی ٢٠١٩ بە هیوای سەرکەوتن جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ئەیالەتی جیلۆ و ئەمجارە دەیەوێت نیشان بدات کە دەتوانێ سەربکەوێت. بەڵام گەریلا گەورەترین بەڵێنی شکستپێهێنانی دوژمنی دابوو لە چیای زاگرۆس. گەریلا بە بوێری و دڵێکی گەورە وەکوو شاخ، لەم هەرێمەدا ڕێگەی نەدا دوژمن بکەوێتە ناو ئەم هەرێمەوە. ئەگەر تەنانەت ژیانی هەزاران کەسیش لەدەست بچێت.

لە ساڵی ٢٠١٩دا گەریلا سوپای دوژمن پەشیمان دەکاتەوە، دوژمن خەسارێکی گەورە دەبینێ و هەڵدێت. دیارە لە خاکی کوردستاندا بەبێ بوێریی و فیداکاریی شەڕ بەردەوام نابێت. جیلۆ ئەمە دەزانێت و بۆ ئەم شەڕە قورسە بروسک وەک ئەندامی کاروانی قارەمانی هەڵدەبژێرێت. بروسک لەم شاخانەی کە عاشقییەتی ڕەنجی کێشاوە و بووەتە جەنگاوەرێکی بەتوانا. ئێستا کاتی شەڕە و بروسک ئامادەیە خۆی فیدا بکات و خوێن و جەستە و ڕۆحی بەو شاخە ببەخشێت. ٢٩ی تەمموز ڕۆژی گۆڤەندی ئازادییە کە بەردەوام چاوەڕێی بوو. بروسک بە شکۆمەندی و سەرهەڵدێرییەوە ئامادەیە. زەردەخەنە مەزنەکەی بۆ دواجار دەبینرێت. لە چاوەکانیدا بروسک دەکەوێتەوە، بە تووڕەیییەکی زۆرەوە هەڵدەکوتێتە سەر دوژمن. بروسک کە دڵی وەکوو شاخ گەورەیە، لەم شەڕەدا شەهید دەبێت.

وڵاتەکەم بەهەشتێکی بێوێنەیە، بەڵام گەلەکەم تێیدا ئەسیر بووە. گەلەکەم زۆر کۆنە، بەڵام سەرهەڵدێرەکانمان دەربەدەر کراون. وڵاتەکەمان خاوەنی دەوڵەمەندترین کولتوورە، بەڵام زمانی من تێیدا قەدەغەیە. لە هەر یەکێک لە گۆشە تاریکەکانیدا سێبەری بێسەروشوێن کراوان و هاواری بێدەنگ کردنمان شاراوەتەوە. تەنها شاخەکانمان بۆ ماوەتەوە کە بتوانین ئەم بەهایانە و خۆمانی تێدا بپارێزین. گەلی وڵاتە جوانەکەم، چاوەڕێم بکەن، قەد نائومێد مەبن بە من، بە پەنجەکانم دێمەوە لات. جارێکی تر وڵاتەکەم داگیر ناکرێتەوە، تا ئەوانەی وەک من لە پێناویدا خوێن دەدن. زاڵم قەد سەرناکەوێت تا پێکەوە ئاڵای سەرکەوتن هەڵدەگرین. کوردستان هەموو وەرزێک خۆی بە گوڵی سەوز و سوور و زەرد دەڕازێنێتەوە، کاتێک ئێمە سەمای ئازادی دەگرین. من قارەمانی شەرەف، کەرامەت و ناسنامە و ئازادیم. من سەرهەڵدێرم. بێترسم و ئیرادەیەکی بەهێزم هەیە. من شۆڕشگێڕی ڕێبەر ئاپۆم.