هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٢٤ جار بۆردوومانکراوە
فرۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی میدییان کرد.
فرۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی میدییان کرد.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"پێش هەموو شتێک بە هەستی شۆڕشگێڕیمانەوە، جەژن لە دایکی شەهیدانمان، بنەماڵەی شەهیدانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆزدەکەین.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ڕۆژانی ٨، ٩ و ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی گارە لە گۆرەپانەکانی گوزێ، دەشتی کافیا ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی لە شێلازێ، دەرگەل، بێشیلی، بازێ، باناکا ١١ جار، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم یەکجار، لە هەرێمی خواکورک لە گۆڕەپانەکانی خنێرێی ژوروو، کۆلیت و کەندەکۆلا ٤ جار؛ فرۆکە جەنگیەکان بە گشتی ٢٤ جار بۆردوومانیان کردووە.