بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرایە ئامانج

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بەو هۆیەشەوە دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە لە نێو فڕۆکەخانەکەدا بیستراوە و زیانە گیانی و ماددیەکانیش دیار نین. (نوێ کرایەوە)

کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەوی ڕابردوو، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمڕێژکراو و ٦ موشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەولێرەوە، بە هۆی هێرشەکەوە دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە لە نێو فڕۆکەخانەکەدا بیستراون.
زانیاریە بەراییەکان و دیمەنە سەرەتایەکانی هێرشەکە، نیشانی دەدەن هێرشەکە گەورەبووە. لێ بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لایەنەئەمنییەکانی جەخت دەکەنەوە، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانە ماددیەکانیش زۆر نین. ئەمەو بە هۆی هێرشەکەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕگەکە ڕاگیراون و ڵێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکە و ئەنجامدەرانی دەستیپێکردوە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەک بەرپرسیاری هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

 

هـ.هـ