هێرشەکەی سەر چەلەبی بە رێکخستنی هاوبەشی میت و پاراستن ئەنجامدراوە

راگەیەنرا کە بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی بەرەو هەولێر هەڵاتوون. وێنەی بکوژەکان بڵاوکرایەوە.

بەپێی هەواڵی رۆژنیوز کە پشتی بە سەرچاوەی جێی متمانە بەستووە، راگەیەنراوە، کە لە ١٧ی نیسانەوە رۆژەڤی سەرەکی باشووری کوردستان تیرۆرکردنی خاوەنی ریستورانتی دەنیز و وڵاتپارێزی باکووری کوردستان محەمەد زەکی چەلەبییە. تائێستاش هێزە ئەمنییەکانی هەریمی کوردستان بێدەنگن بەرامبەر بە رووداوەکە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوەی جێی متمانە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی ناوی خۆی بۆ رۆژنیوز ئاشکرا نەکردووە، لەبارەی بکوژانی زەکی چەلەبی زانیاری گرنگ راگەیەنراوە. سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە کە بکوژان هەڵاتوون بۆ هەولێر کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە. هەروەها سەبارەت بە پشتبەستنی بکوژان بە هەولێریش سەرچاوەکە ئەم زانیارییە داوە: "هەڵاتنی ئەو بکوژانە بەرەو هەولێر دەریدەخات کە هێرشەکە سەر چەلەبی بە رێکخستنی هاوبەشی میت و هەواڵگری پەدەکە کە بە پاراستن ناسراوە ئەنجامدراوە."

لەگەڵ زانیارییەکان سەرچاوەکە سێ وێنەی بکوژانیشی بۆ رۆژنیوزی ناردووە و دەڵێت، رەنگە دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی بکوژەکان خەڵک بیانناسنەوە، پەیوەندی بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بکەن و زانیاری پێویست لەبارەیانەوە بڵاوبکەنەوە.

هـ . ب