جاش و جەردەوانەکان لە بەستا و حەفتانین دار دەبڕنەوە
سەدان جاش و جەردەوانی شارۆچکەى شەنۆبای قلابان دەستیان کردووە بە بڕینەوەى داری دارستانەکانی بەستا و حەفتانین و سەرقاڵی کاولکردنی ناوچەکەن.
سەدان جاش و جەردەوانی شارۆچکەى شەنۆبای قلابان دەستیان کردووە بە بڕینەوەى داری دارستانەکانی بەستا و حەفتانین و سەرقاڵی کاولکردنی ناوچەکەن.
زیاتر لە ١٠٠ جاش و جەردەوان لە باکوری ناوچەى بەستای شرنەخ و لە ناوچەی ئاڤا گوێزێ لە شاری زاخۆی باشووری کوردستان دەستیانکردووە بە بڕینی داری دارستانەکان و کاولکردنی ناوچەکە.
جاش و جەردەوانەکان لە شارۆچکەى شەنۆبای قلابانەوە هاتوون بۆ کاولکردن و بڕینەوەى دارەکان و ٣٠ لە جاش و جەردەوانەکان لە دەرەوەی سنوور و ئەوانی تریشیان لە ناوچەى بەستا لە سنووری باکووری کوردستان دەستیان بە بڕینەوەى دارەکان کردووە.
دارە بڕاوەکانیان بردووە بۆ ناوچەى سەربازی
جاش و جەردەوانەکان لە گوندی نێروەی سەر بە قلابان ٥ کیلۆمەتر بەرەو زاخۆ لە باشووری کوردستان پێشڕەوییان کردووە و ماوەی ٤ رۆژە لە ناوچەى ئاڤا گوێزێ خەریکی بڕینەوەى دارەکانن.
جاش و جەردەوانەکان دارە بڕاوەکان بە تراکتۆر دەگوێزنەوە بۆ ناوچە سەربازییەکان.
ژ.ت