جەنگاوەرانی ماک لە دژی قەیومەکان چالاکیان ئەمجامدا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند کە لە ئامەد و گەڤەر دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ماک

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە ئامەد و گەڤەر دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیاندراوەکەی ماک بەم شێوەیە:

"شەوی ٣ی نیسان سەعات ١٠:٤٥ خولەکی شەو، جەنگاوەرەکانمان لە شەقامی جەنگیز تۆپەل لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بەربەستیان دانا و لەگەڵ دوژمنی ئەشکەنجەکار کەوتنە شەڕەوە". چەتەکان نەیانتوانی لە بەرامبەر هێزەکانمان ئەنجام بگرن، مەجبوور بوون پاشەکشە بکەن.

دیسان لە ئامەد-سەیرانتەپە جەنگاوەرەکانمان بە چەکی تاکەکەسی هێرشی کردە سەر دوژمن. دوژمن ناچار بوو لە دەستی هێزەکانمان پاشەکشە بکات، دواتر پۆلیسە تایبەتەکان گەڕەکەکەیان گەمارۆدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل و گەنجان پاشەکشەی کردووە و وتراوە: "ئەم بەرخۆدانە، کە پێشتر لە مێژووی ئازادیی کوردستان و دیموکراسی تورکیا نوسراوەتەوە، جارێکی تر نیشانی دا کە مافمان لەلایەن داگیرکەرەوە نادرێت، تەنها بە بەرخۆدان بەدەست دەهێنرێت.

جەنگاوەرانی ماک کە لە سەرەتای سەرهەڵدانەوە لە دژی پێشێلکردنی ئیرادەی گەل لە پشت گەلەکەمانن، لەسەر ئەو تاوانانەی لە کاتی سەرهەڵدانەکاندا بەرامبەر بەگەلەکەمان ئەنجامدراون و بەردەوامە لێپرسینەوە لە چەتەکان دەکەن.

ئێمە ڕۆحی سەرهەڵدان و سەرکەوتنی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. گەلی کوردستان بە پاراستنی کەرامەت و ئیرادەی خۆیان مانادارترین دیارییان پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ کرد کە چارەکە سەدەیەکە بەرخۆدان دەکات. بەهەمان ڕۆحەوە دووپاتی دەکەینەوە کە تا ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەردەوامین لە تێکۆشان. جارێکی تر لەدایک بوونی گەلەکەمان و ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین."