كاڵكان: ده‌بێته‌ ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ - نوێکرایەوە-

ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ دوران كاڵكان وتی، تێكۆشانی سه‌ربازی، ئایدۆلۆژیك و كۆمه‌ڵایه‌تی هێنده‌یتر به‌ به‌رفراوانی و سه‌رده‌میانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بن و وتی، "بڕیارمان داوه‌ ساڵی ٥٠ هه‌مینی په‌كه‌كه‌ بكه‌ینه‌ ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ".

به‌شی چواره‌م و كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی پیلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ دوران كاڵكان ساز كراوه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

گەورەترین سەندیکاکانی بەریتانیا UniteTheUnion و جی ئێم بی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا دەستیان بە کەمپینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' کردبوو. پارەکەش رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەفریقای باشور بە ناوی 'کاتی ئەوە هاتووە، بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە لە تورکیا ئازادی بۆ ئۆجالان' کەمپینێکیان دەستپێکردبوو و لە زۆر وڵاتەوە بە سەدان هەزار نامە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گۆتێرێز نێردرابوو. گۆتێرێزیش ساڵیکە بێدەنگە و لەبارەی ئەو نامانەوە هیچ قسەیەکی نەکردوە. ئەوە بە چ واتایەکە؟

بەر لە هەموو شتیک سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم بوارەدا تێدەکۆشن، بە تایبەتی کەسانی پێشەنگ و ئەوانەی ئەو هەڵوێستە بەڕێوەدەبەن سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و رێکخراوە مەدەنیەکانی ئەفریقای باش لە پێشەوە، هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە شێوازی جیاجیا تێدەکۆشن. بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەمان، سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. لەو بڕوایەدام سەردەکەون. لەراستیشدا لە جیهان بۆ ناسین، تێگەیشتن، خاوەنداری کردن لە رێبەر ئاپۆ و دەیانەوێت زیاتر دەنگی ئەو ببیستن، سود لە بیرۆکەکانی وەربگرن و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ئەو و تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕاڵی پەرەدەستێنێت و هەموو شوێنێک دەتەنێتەوە. لایەنی دەرەوەی هەڵمەتەکەمان 'کات کاتی ئازادییە' لەو واتایەدا زۆر گەشایەوە، باشتر خۆی رێکخست، لەسەر داواکاری شوێندانەر، دەزانێت کە ئامانجەکەی چییە و چۆن جێبەجێ دەکرێت. لەو رووەوە من لەم باوەڕەدام کە سەردەکەون. لەو بوارەدا دۆخی ئەفریقای باشور مایەی تێگەیشتنە. رێبەر ئاپۆ دوای رۆما دەیویست بچێتە ئەفریقای باشور. ئەوە سەری نەگرت. بەڕێوەبەرایەتی یۆنان رێگری دروست کرد، لەو بوارەدا فریوکاری کرد. لەبەر ئەوەی لەوێ سیستمێکی نوێ دامەزرابوو، لەبەرمبەر رژێمی ئاپارتایدا لە مێژوودا گەلانی رەشپێست تێکۆشابوون و بە پێشەنگایەتی نێلسۆن ماندێلا سەرکەوتبوون. لە زۆر رووەوە رێبەر ئاپۆ و ماندێلا لێکچوونیان هەبوو. ماندێلاش ٢٨ ساڵ لە زینداندا مابوەوە. لەبەرامبەر هەموو جۆرە ستەم و گوشارێک خۆڕاگری کرد لە کۆتاییدا سەرکەوت. سیستمی ئەفریقای باشور لە سەر ئەو بنەمایە دامەزرا. سیستمێکی دیموکراتیکە، گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی دەناسێت. سیستمێکی بەو جۆرەیە کە لە باڵاترین ئاستدا پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی کوردان دەکات. لەسەرەتادا دەیانویست خەڵاتی ئاتاتورک بدەن بە نێلسۆن ماندێلا، بەڵام بە هۆی داگیرکاری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، ئەو قەبوڵی نەکرد و داواکارییەکی لەو جۆرەی رەتکردەوە. ئەو هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلی کورد روونکردەوە. زۆر دۆستی بە نرخی کوردان لە ئەفریقای باشور هاتنە مەیدان، تێکۆشان و هێشتاش تێدەکۆشن. ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر شوێنەکانی دیکە. بەڵام دۆخی بەریتانیا سەرنجڕاکێش ترە. لە لایەکەوە هێزێک کە سیستمی پاکتاوکردنی کوردانی هێناوەتە ئاراوە و تائەمڕۆش درێژەی پێدەدات، هێشتاش پێداگرە لەسەر پاکتاوکاری و سیاسەت دادەڕێژێت بەریتانیایە، ئیدارەی شاهانەی بەریتانیایە. بەو جۆرە دوژمنایەتی کوردان دەکەن و زۆرترین خواستیان هەیە بۆ لەناوبردنی کوردان. لەبەرامبەر ئەمەدا کارێکارانی بەریتانی، رەنجدەران و سەندیکاکان کە رێکخراوی ئەوانن، بەپێچەوانەوە هەبوون و ئازادی گەلی کورد دەناسن. پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی کوردان دەدەکەن. رێبەر ئاپۆ وەک ئیرادەی ئازادی قەبوڵ دەکەن، لە هەموو روویەکەوە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن و داوای ئازادی جەستەیی ئەو دەکەن. ئەو سەندیکایانە چالاکی گشتیی و رێکخراوەییان دەستپێکرد. بەهۆی تێکۆشان لە کوردستان بەریتانیا بووەتە دوو بەش. دامەزراوەی دەوڵەتی باڵادەست خوڵقێنەر و بەردەوامیدەر بە پاکتاوی کوردانە، کرێکار و رەنجدەرانیش دەیانەوێت پاکتاو لەسەر کورد هەڵبگرن و هەبوون و ئازادی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر ببێت، لەبەر ئەوەش لە هەموو کەس زیاتر تێدەکۆشن. پارچەبوون و تێکۆشانێکی ناوخۆیی بەو جۆرە لەئارادایە. ئەوە زۆر واتادارە، بەڕای ئێمە ئەوە زۆر بەنرخە. لەخۆیدا لە شوێنێکی وەک بەریتانیا دەوڵەتانی خاوەن هێزی گەورەش ناتوانن بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بن، ناتوانن مرۆڤەکان بەپێی خواستی خۆیان بەڕێوەببەن، دەکرێت کە بیرکردنەوەی کۆمەڵگا جیاواز بێت، کرێکاران و رەنجدەران دەتوانن بیری جیاواز ساز بکەن و هەڵوێستی جیاواز نیشان بدەن. تێکۆشانی مێژوویی چینی کرێکارانی بەریتانیا و رێکخستنی مێژوویی سەندیکاکانی کرێکاران و ئەو رێکخراوانە زۆر کۆنن، شێوازە هەرە بەهێزەکانی کاری سەندیکایی لە بەریتانیا سەریانهەڵداوە. ئەوەش بەپێی ئەوەی شایستەی مێژووی خۆیان  و هەڵوێستی ئازادی خوازی و دیموکراتیکی خۆیان بن، لە مامەڵە و هەڵوێستیان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردان نیشان دەدەن. زۆر بە واتا و گرینگە و هیوا بە مرۆڤ دەبەخشێت. بۆ گەشەسەندنی مرۆڤایەتی کرێکاران و رەنجدەرانی ئەوروپاش هیوا بە مرۆڤ دەبەخشێت، لەو رووەوە بە گوێرەی ئێمە ئەوە هەڵوێستێکی هاوڕێیانەیە، بەنرخە، واتادارە و ئێمە لەو بڕوایەداین ئێمە بە هەموو جۆرێک هاوکاری و پشتیوانی یەک بین. ئەو لایەنەش هەیە. بەو بۆنەیەوە دەمەوێت ئەمە بڵێم. سڵاو و داواکاری ئێمە بۆ سەرکەوتن لەسەر ئەو بنەمایەیە و بە تێکۆشانێکی لەو جۆرە ئێمە نەک هەر لە کوردستان لە جیهانیش ئەنجامێکی سەرکەوتووانە بەدەست دەهێنین. ئەو کاتەی کوردستان ئازاد دەبێت، ئێمە دەبینین کە جیهانیش دیموکراتیک دەبێت. ئێمە دەبینین شۆڕشی ئازادی کوردستان وەک شۆڕشی دیموکراتیکی جیهان بەردەوامە. لەبەر ئەوەش کاتێک پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی کوردان دەکرێت لەهەمان کاتدا ئێمە رایدەگەیەنین کە بۆ دیموکراسی جیهانیش تێکۆشان دەکرێت، بە سەرکەوتنی تێکۆشانی لەو جۆرە سیستمێکی دیموکراتیک دادەمەزرێت بۆ ئەوەی هەموو کرێکاران و رەنجدەران، ژنان و گەنجان بە ئازادی بژین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بۆ دیموکراسی خۆیشمان تێدەکۆسین، هەر کەسیش بۆ خۆی تێدەکۆشێت. پێویستە مرۆڤ پەرە بەو دڵنیاییە بدات، نەک هەر بەتەنیا لە پێگەی یەکگرتندا بێت، پێویستە رێکخراوە و رێکخستنەکان بەهێز بکرێن و گوڕ بە تێکۆشان بدرێت.

ئەو هێزانەی رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری دەکەن، کوردان پاکتاو دەکەن

ئەو تێکۆشانە هەڵدەکشێت، ئەو هەمووە لێدوانە دەدرێن، چالاکی دەکرێن، کەس و دامەزراوەی بەناوبانگ هەڵوێستی خۆیان دەردەبڕن، رێپێوان دەکەن، گردبوونەوە سازدەکەن، راگەیەنراو دەدەن، لەم دوایەشدا نامەیان نارد، بە چالاکی لەو جۆرە هەڵوێستیان نیشدا. سەرباری هەموو ئەوانە لەبەرامبەر نامەناردن بۆ ئەوان پرسیار لە بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت، لە خۆیدا نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئەو داواکاریانەیە. لە دژی ئازادی کورد و دیموکراتیکبوونی کوردن. باشە لایەنی کێ دەگرن؟ ئەوان لایەنگری دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەن، لایەنگگری سیستمی جیهانین کە دەیەوێت کوردان پاکتاو بکات.لەخۆیدا نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر ئەو بنەمایە دامەزراوە. ناوەکەی 'نەتەوەیەگرتووەکان'ە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بەنەتەوەکانەوە نییە. مرۆڤ بڵێت 'دەوڵەتە یەکگرتووەکان' ئەوە راستترە. لەسەر ئەو بنەما هەرە دواکەوتوو و هەرە دیکتاتۆریەدا، بە واتای یەکگرتنی سیستمە دەوڵەتپارێزەکانە. لەناو ئەو دەوڵەتانەی ئێستادا ئەوانەی مەیلیان بەرەو دیموکراسیە زۆر نین، بەپێچەوانەوە کاریگەری ئەو کەسانەی لە پێگەی فاشیست و دیکتاتۆریدان لە سەریان هەیە. ئەوە بە شێوەیەکی روون کەوتەبەرچاو. لەبەر ئەوە وەڵام ناداتەوە. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک و دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئەوەندەی کە هیچ ئەخلاق و یاسایەک قەبوڵی ناکات هێرشی پاکتاوکاری فاشیستی ئەنجام دەدەن، لەبەر ئەوەیە. پشتیان بە ناتۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان بەستووە. بووەتە ئەندامی ئەو شوێنانە، ئەو هەرچییەکیش بکات دەڵێت پشتگیریم لێدەکەن. پێوەرێکی بەو جۆرە بێکەڵکیان بەسەر نەتەوەیەکگرتووەکاندا سەپاندوە. تێکۆشان لە دژی تیرۆر، دەوڵەتی تورک بە پیلانگێڕی جیاجیا لە تاوانی کوشتنی پاڵێ لە ساڵی ١٩٨٦ و هەوڵی کوشتنی پاپا لە ساڵی ١٩٨١دا هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ ئازادی کوردستان تێدەکۆشان وەک تیرۆریست نیشاندا و گوایە لە دژی تیرۆر شەڕ دەکەن و هەموو شتێک بەوە دەبەستێتەوە. بەپاساوی ئەوەی دژی تیرۆر تێدەکۆشێت، هەموو سوکایەتیم کوشتار و هێرشی نامرۆڤانە کە ئاکەپە و مەهەپە دەیانکەن بە رەوا نیشان دەدرێن. لەبەرامبەر ئەو شتانەدا ناوەستنەوە و هەڵوێست وەرناگرن. نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا بەرامبەر بە نامە بێدەنگ نییە، لەبەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیش بێدەنگە. بۆ مەگەر نایبینێت، نایبیستێت، رێکخراوی نییە، ئەگەر وایە با خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر واش نییە کەواتە بە ئەنقەست دەیکات و هەموو شت دەبینێت. پێویستە مرۆڤ داوای هیچ شتێک لە نەتەوەیەکگرتووەکان نەکات، فشەڵە، هیچ دەسەڵاتێکی نییە. دوای شەری دووەمی جیهانی نەتەوەیەکگرتووەکان ویستی دۆخەکە بەڕێوەببات، بەو پێیە رێکخراوبوونێک هەبوو. خۆی لە خۆیدا جەمسەرە دژبەرەکانی ئەمریکا و سۆڤیەت کاریگەریەکی زۆریان لەسەردانا، هەموو شتێکی خۆی بەوەوە بەستەوە. ئێستا سیستمی سۆڤیەت هەڵوەشاوەتەوە، ئەنجامەکانی شەری دووەمی جیهانی گۆڕدرا، شەڕیکی نوێی جیهانی لەئارادایە. ئەو هەلومەرجەی نەتەوەیەکگرتووەکانی تێدا سازکرابوو نەماوە و لەناوچووە. لەبەر ئەوەش نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت هیچ شتێک بکات، دروست نییە کە مرۆڤ چاوەڕێی هەندێک شتی لێبکات. دەبێت ئێمە باش لە دامەزراوەکە تێبگەین. کێ رێگە لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان دادەنێت؟ دامەزراوەیەک بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایش هەیە. ئەنجومەنی ئاسایش چییە؟ ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا و چین. خۆی لە خۆیدا بەریتانیا و فەرەنسا بەو جۆرە کێشەی کوردیان هێنایە ئاراوە. ئەمریکاش لە دوای شەڕی جیهانی دووەم درێژەی پێدەدات.روسیاش پشتگیری لەو هێزانە کرد کە لە کوردستان پاکتاوکاری بکەن. تائێستا کاریگەریەکی چین نەبینراوە. بەشداری لە سیاسەتێکی بەو جۆرە نەکردوە. دورەپەرێز ماوەتەوە. لەبەر ئەوەش ئەو شتانەی کراون پەسەند کردوە. لەماوەی رابردوودا لە دژی تورکیا دوو سێ راگەیەنراوی دژبەیەکی دا، رەنگە لەبەر شەڕی بەرژەوەندی نێوانیان بێت، لەسەر بنەمای ئەو  شتانەی کە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کوردان و گەلانی دیکە بێت. ئەوانە رێگە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دیاری دەکەن، هەمان ئەو هێزانەن کە کێشەی کوردیان خوڵقاندووە، ئەو کێشەیە بەڕێوەدەن و پاکتاوکاری بە سەر کورددا دەهێنن. لەبەر ئەوە پێویستە ئێمە باش بزانین کە نەتەوەیەکگرتووەکان چییە. لەبری ئەوەی کە مرۆڤ چاوەڕێی شتێک بێت لەوان، ئەوەی راستە ئەوەیە مرۆڤ راستی نەتەوەیەکگرتووەکان بە باشی شرۆڤە و راڤە بکات، رەخنەی لێبگرێت و نیشانی بدات کە ناتوانێت هیچ شتێک بکات.

لە ئەنجامی بەرخودانی بێ پسانەوەی گەلی کورد و دۆستەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای کە رێگە بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکاتەوە، بڕیارێک بە ناوی 'پێشێلکردنی مافی هیوا' کە لە ساڵئ ٢٠١٤دادابووین دوای حەوت ساڵ بە بیر هێنایەوە و لەمانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بۆ ئەوەی هەنگاوی یاسایی هەڵبگرێت تا مانگی ئەیلول کاتی بۆ دەوڵەتی تورک دیاری کردوە. ئێوە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئەوروپا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ لەم قۆناغەدا ئەرکی دامەزراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، دامەزراوە یاساییەکان، گەلی کورد و دۆستانی چییە؟

ئێمە لەو بارەوە پێشتر بیرکردنەوەی خۆمان روونکردبوەوە، دۆخەکەمان هەڵسەنگاندبوو، منیش وەک تاکەکەس، هەڤاڵانی دیکەش بۆچوونی خۆیان باس کردبوو. لە رووی رێکخراوەییشەوە بزوتنەوەکەمان راگەیەنراویدا. ئێمە لە سەر قسەی خۆمانین.

من دەتوانم ئەوە بڵێم: من بە وردی زانیاریم لەسەر یاسای ئەوروپا نییە. بەڵام ئەو یاسایە بە بێ ئەوەی پشتی بە بنەمایەکی بەرچاو بەستبێت شەش ساڵ منی لە زینداندا هێشتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە من تێگەیشتم کە ئەو یاسایە چییە، چۆن بەردەوام دەبێت. بە پێی ئەوەس من هەندێک هەڵسەنگاندنم کرد. ئەو شتەی ئێستاش بیڵێم لەوانەی پێشوتر جیاوازتر نابێت. لە ئەوروپا سزای زیندانی هەتاهەتایی هەیە. سزایەکی توندکراتر هەیە یان نا، من باش نازانم، بەڵام هەندێک شتی جیاواز لە دەوڵەتە جیاجیاکانی ئەوروپادا هەبوو. من ئەوەندە دەزانم. بەڵام زانینی من بە وردی و بەرچاوی کەمە. ئێمە ئەوە دەزانین: سزاکانی زیندانی هەتاهەتایی، دوای ماوەیەک چاوخشاندنەوەی پێدا دەکرێتەوە و هەڵدەسەنگێنرێتەوە. خۆ سزای قورسکراویش لەوێ هەیە. هەتاهەتایی ١٥ ساڵە. دوای ١٠ ساڵ سەرلەنوێ هەڵدەسەنگێنرێتەوە. من دەزانم لەسەر ئەو بنەمایە هەندێک زیندانی دۆخیان هەڵسەنگێنراوە و دواتر ئازاد کراون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكار و پاساوه‌كانی گرتنیان هه‌ڵنه‌گیرابێت، درێژه‌ی ده‌بێت. به‌ڵام هه‌موو ساڵێك دۆخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.هه‌موو كات بڕیارێكی نوێ ده‌درێت، پشت به‌ یه‌ك بڕیار نابه‌ستن و تا كۆتایی له‌سه‌ری به‌رده‌وام نابن. ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنرێت كه‌ بڕیاری نوێ بدرێت و بڕیاری ئێستاش بگۆڕدرێت. ئه‌وه‌ گرنگه‌. هه‌ندێك دۆخی قورسیش هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌ندێكیش نه‌ك ١٥ ساڵ، به‌ڵكوو له‌ ٢٠ یان ٢٥ ساڵدا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌ره‌نجامی ئه‌وانه‌ چییه‌، هیوای ئازادبوون، هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سزا و زیندانیبوون كه‌ پێی ده‌ڵێن ‌مافی هیوا‘، ئه‌و دۆخه‌ جارێكی تر هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و سه‌رله‌نوێ دادگایی ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێم هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌وه‌یه‌. دادگا سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌وێته‌ گفتوگۆوه‌. ده‌توانێت بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، بیگۆڕێت یان به‌ پێی دۆخه‌كه‌ بڕیاری نوێ بدات. ئه‌و دۆخه‌ رێگه‌ی بۆ گۆڕانكاری كردوه‌ته‌وه‌، به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ بڕیاری جیاواز بدرێن، به‌وه‌ ده‌وترێت مافی هیوا. له‌ سیستمی ده‌وڵه‌تی توركدا ئه‌وه‌ بوونی نییه‌. توركیا له‌ ٢ی ئابی ٢٠٠٢دا كاتێك سزای له‌سێداره‌دانی له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا نه‌هێشت، له‌ بری ئه‌وه‌ی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی قورسكراوی دانا. دواتر له‌و باره‌وه‌ له‌ كاتی جیاجیادا مشتومڕ هاتنه‌ ئاراوه‌. له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، كه‌سانی ئاكه‌په‌یی كه‌ گوایه‌ مافناسن ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ كرد. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم، محه‌مه‌د عه‌لی شاهین لێدوانێكی به‌م جۆره‌ی دابوو، وتبووی، "ئێمه‌ سیستمێكی به‌و جۆره‌ دروست ده‌كه‌ین، به‌ هیچ جۆرێك ئه‌و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵناسه‌نگێرێته‌وه‌، گۆڕینی بڕیار و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئیمراڵی روونادات، ئێمه‌ هه‌موو خاڵه‌كانی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ئیمراڵی ناهێڵین، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین سیستمێكی له‌و جۆره‌ دروست بكه‌ین". خۆی له‌ خۆیدا سیستمی نوێیان دروست كردووه‌. دۆخی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ بنه‌ما ده‌گرن و ئه‌و شته‌ ده‌كه‌ن. ئه‌و كاته‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ هۆشداری دا و وتی، "به‌ هۆی دۆخی منه‌وه‌ یاسای تایبه‌ت ئاماده‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر به‌تیان بۆ من به‌ڵكوو كاریگه‌ری ده‌كات سه‌ر هه‌موو كه‌سه‌كان، به‌هۆی منه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانی ئازاد ناكرێن، پێویسته‌ هه‌مووان ئه‌وه‌ بزانن و به‌ پێی ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو". به‌ڵام كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ راوه‌سته‌ی نه‌كرد، له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌وه‌ تێنه‌كۆشان. ئاكه‌په‌ به‌ خواستی خۆی جوڵایه‌وه‌. سیستمی یاسایی خۆی دروست كرد. ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ نابێت گفته‌گۆی له‌باره‌وه‌ بكرێته‌وه‌، له‌ دژی یاساكانی ئه‌وروپایه‌. ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا جیاوازه‌، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌ گفتوگۆكردنی دۆخی زیندانیان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بوو به‌ ٢٣ ساڵ به‌ڵام هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو دۆسیه‌كانیش نه‌بێت دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بۆ هه‌ندێكیان بڕیاری له‌سه‌ر له‌نوێ دادگایی كردنه‌وه‌ی دا، ئه‌وه‌شیان جێبه‌جێ نه‌كرد. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ كاتێك دۆخی مانه‌وه‌ی زۆریان له‌ زیندان هه‌ڵسه‌نگێنرا، هه‌موو شتێكیان شارده‌وه‌ و وتیان "شتێكی به‌و جۆره‌ بوونی نییه‌". ئێستا دۆخه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌، ناكۆكی لێره‌دا دێته‌ ئاراوه‌. چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ ئێستا دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ بڕیاریداوه‌. له‌ ساڵی ٢٠١٤دا بڕیاریداوه‌ و باسیان له‌وه‌كردووه‌ كه‌ سیستمی یاسایی توركیا و ئه‌وروپا پێچه‌وانه‌ی یه‌كن، پێویسته‌ راستبكرێته‌وه‌ و به‌پێی یاسای ئه‌وروپا بێت. حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕیوه‌. دوای حه‌وت ساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا تێگه‌یشت كه‌ بڕیارێكی به‌و جۆره‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا هه‌یه‌ و ئه‌و بابته‌ خسته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌. با بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش هه‌بێت كه‌سێك بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌ زینداندا ده‌مێنێته‌وه‌، سیستم به‌و جۆره‌یه‌. ئه‌وه‌ چ دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری و ئازادیه‌كه‌. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێن، "دادپه‌روه‌ری دواخراو دادپه‌روه‌ری نییه‌"، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ چه‌نده‌ دره‌نگ وه‌ختیش بێت، دوای حه‌وت ساڵ ئه‌نجومه‌نێك ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌. مه‌گه‌ر ده‌بێت ٧٠ ساڵ تێپه‌ڕێت تا ئێمه‌ بڵێین ئه‌وه‌ دادپه‌روه‌رییه‌كی دواخراوه‌، ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان به‌شی ئه‌وه‌ ناكات. دۆخێكی له‌و جۆره‌ نابێت. ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ بۆچی له‌ كاتێكی گونجاودا نییه‌ و دوای حه‌وت ساڵ خستوویانه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌. ئه‌وه‌ش دۆخی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا نیشان ده‌دات. ناكرێت كه‌ ئه‌و دۆخه‌ له‌ نه‌زانینه‌وه‌ بێت. پرۆسه‌كه‌ به‌و جۆره‌ نییه‌. ئه‌وه‌ به‌ واتای مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وته‌ له‌ به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادی كوردان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌و جۆره‌ جوڵاونه‌ته‌وه‌. به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هیچ كه‌سێك و هیچ دۆسیه‌یه‌كدا ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ و كوردان ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاكتاوكردنی كوردان قه‌بوڵ ده‌كه‌ن، له‌لای ئه‌وان مافی هه‌بوون كوردان بوونی نییه‌، مافی دیموكراسی نییه‌، مافی ئازادی نییه‌، ده‌توانن بڵێن ‌كورد ‌ مافی كه‌سییان هه‌یه‌،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌موو جۆره‌ تواندنه‌وه‌ و پاكتاوكردن جێبه‌جێ بكرێت. بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان به‌و جۆره‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌سه‌ر ئازادی كورد پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت، خستویانه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌، به‌ڵام گفتوگۆیان له‌سه‌ر نه‌كردووه‌. پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌وه‌ ببینێت و ره‌خنه‌ی لێبگرێت، پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ زیاتر ره‌خنه‌ی لێبگیرێت.

هیچ کارێک ناکەن، بڕیاری هاوبەشیانە

لەلایەکی ترەوە کۆمیتەى ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا بڕیاریداوە، کە دەبێت تا مانگی ئەیلول بڕیارەکەى دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت. بۆچی تا مانگی ئەیلول، ئێمەوە لەوە تێنەگەیشتین و ڕەخنەمان لێ گرت؟ بۆچی ماوەیەکی ئەوەندە زۆر؟ ئەگەر قبوڵکراوە و خراوەتە رۆژەڤ و بەرنامەى کارەوە، رێکخراوێکی وەک دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری لێداوە و کۆماری تورکیا بەڵێنی داوە، کە بەپێی بڕیارەکانی ئەو دامەزراوەیە هەڵسوکەوت بکات، ئەوە دەکرا ئەو کارە خێراتر ئەنجام بدرایە، دەکرا ماوەکەى ١٥ رۆژ، یان مانگێک بێت. تاوەکو مانگی ئەیلول بەلایەنی کەمەوە ١٠ مانگ دەکات، ئەوە ماوەیەکی زۆرە. ئێمە لەوە کەوتینە گومان و نیگەرانیی خۆمان لەوە دەربڕی.

ئەوە بە ئەنقەست و بە پلان ئەنجام دەدرێت، ئایا ئەم دامەزراوەیە و تورکیا پێکەوە رێککەوتوون؟ کاتێک ئەوان ڕایانگەیاند، ئێمە کاتێکی ئەوەندە زۆرتان پێدەدەین، دەیانەوێت بڵێن، کە شێوازی جیاواز تاقی دەکەنەوە و بڕیاری مافی مرۆڤی ئەوروپا پووچ و بێکاریگەر بکەن. لە تورکیا بە بەردەوامی سزای دیسپلینی دەسەپێنرێت. سزای دیسپلینی دەسەپێنن و ئەوە دەکەنە بیانوو بۆ ئەو شۆڕشگێڕانە، کە سزاکانیان کۆتاییان پێ هاتووە و بەو پاساوە ئازاد ناکرێن. ئەوەش روونە، کە بەم دواییانە سزای دیسیپلینیان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دەرکردووە، ئەمەش مانای دۆخێکی خراپ و مەترسیدارە. ئەگەرنا پێویست ناکات باس و گفتوگۆ لەسەر دۆخی بکرێت، هەر خۆی دیارە، کە دەبێت چ بڕیارێکی بۆ دەربکرێت، سزای دیسپلینی ئەوە نیشان دەدات، کە بەبێ گفتوگۆ و مشتومڕ هیچ شتێکی وەک مافی ئومێدەوار بوون نییە، دەیانهەوێت ئەنجامێکی وەها نیشان بدەن، کە بۆ هەتاهەتایە لەزینداندا بێت.

کۆمیتەى ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا ئەو کاتە دوور و درێژەى پێداوە و ئەمەش دەرفەت بۆ دەوڵەتی تورک دەڕەخسێنێت تاوەکو ئامادەکاری بۆ خۆی بکات. ئێمە گومانمان لەوە هەبوو، نیگەرانیی خۆمان دەربڕی و ویستمان ئەوە ئاشکرا بکەین. هێشتا و تاوەکو ئێستا دۆخەکە هەر وەک خۆیەتی. پێویستە لە دژی ئەوە تێکۆشانێک ئەنجام بدرێت. بانگەوازی ئێمە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا و سی پی تی-یەوە، کە گوایە رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەى ئەشکەنجەیە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا بەم دواییانە کۆبووەوە، بەڵام هیچ بڕیارێکی لەسەر گۆشەگیری نەدا، بۆیە ساڵێک تێپەڕیوە، بەڵام پابەندی یاساکانیان نین و هیچ چاوپێکەوتنێک نییە. ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەگەڵ پارێزەرەکانی دانیشێت و ناتوانێت بنەماڵەکەی ببینێت و پەیوەندی بە دەرەوە نییە، کۆمەڵگە و بنەماڵەکەی لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە لە نیگەرانیدان.

هیچ کەسێک هیچ شتێک نازانێت. بۆ ئەوەش پێویستی بە ئامادەکاری و رەخساندنی دۆخ هەیە، دەیتوانی بڵێت، "ئەو یاسایە پێکبهێنن". ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات ئەوەیان نەگوت، ئەوەیان نەخستە بەرنامەی کار و رۆژەڤی خۆیان و چارەسەریان نەکرد. لەو کاتەدا دەرکەوت، کە نە سی پی تی و نە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا هیچ کارێک ناکەن، چونکە ئەو کارانەی ئێستای کۆماری تورکیایان قبوڵە، بەڕای خۆیان ئەوەی کۆماری تورکیا کارێکی راست و دروستە و بڕیاری هاوبەشییانە. تەنها کۆماری تورکیا ئەو کارانە ناکات، بەڵکو لەگەڵ ئەواندا و پێکەوە ئەنجامی دەدەن، پێکەوە بڕیار دەدەن. ئێمە نابێت خۆمان فریو بدەین.

خەباتی فرەلایەنە پێویستە

دەبێت  لە دژی ئەوە هەڵوێستەکان چۆن بن؟ پێویستە لە دژی ئەوە تێکۆشانێک هەبێت و ئەم دۆخە ریسوا بکرا. خەباتێکی هەمەلایەنە پێویستە. ئێمە پێشتر ئەوەمان وتبوە و ئێستاش پێویستە. بۆ نمونە، خەباتێکی یاسایی کاریگەر پێویستە. دەبێت بەباشی هەڵوەستە لەسەر یاساکان و مافەکان بکرێت، چونکە زۆر شت کاتێک، کاتەکەى تێدەپەڕێت دەخرێتە بەرنامەی کار و رۆژەڤەوە و لەو کاتەدا دەڵێن، کاتەکەی تێپەڕیوە. لە یاسا و مافەکانی ئەوروپادا ئوسوڵ و بنەماکان گرنگن، هەر خۆی لەوێ یاسای ینەڕەتی هەیە، لەوێ کار بە  یاساکانی تر ناکەن، بۆیە هەر خۆی پێویستە ئێمە لەسەر ئەوە هەڵوەستە بکەین. لەو روەوە خەبات و تێکۆشانی یاسایی و مافەکان گرنگن. دەبێت پارێزەران زۆر بە باشی جەخت لەسەر ئەوە بکەنەوە و هەرچییەک پێویست بێت لەبواری یاساییدا و دەبێت بەپێی ئەوە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوت بکەن و بجوڵێنەوە. ئێمە جارێکیتر ناچینەوە دۆخێک، کە بڵێن، کاتەکەى تێپەڕیوە.

لە لایەکی دیکەوە پێویستە خەباتی سیاسی دۆخەکە لە رۆژەڤ و بەرنامەدا بمێنێتەوە، گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان و گەنجان و دۆستانمان لەگەڵ گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەدا پێویستییە لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە یاساییانەدا  چالاکییەکانیان بۆ تیکشکاندنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و چالاکی بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ گەشتر و زیاتر بکەن. دەبێت گوشاری سیاسی بخەینە سەر دامەزراوە جۆراوجۆرەکان. ئێمە لەڕووی یاساییەوە راوەستەى لەسەر دەکەین، ئەو دەزگایانەی کە ناعەدالەتی و ناڕەوایی دەکەن، ئەو دامەزراوانەی، کە بەپێی یاسا و مافەکان ڕەفتار ناکەن، دەبێت زیاتر لەسەر ئەو دامەزراوانە ریسوا بکرێن و گوشاریان لەسەر دروست بکرێت و داوای هەڵوێستی ڕاست و دروستیان لێبکرێت. گوشاری سیاسی گرنگە. گوشاری سیاسیی دیموکراتیک، چالاکیی دیموکراتیک گرینگن. لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوە، کە هەندێک ڕێکخراو و دامەزراوە  دەست بە جوڵە بکەن.

بێگومان کاتێک دێتە سەر کورد دۆخەکە هەندێک جیاوازە، بەڵام چالاکیی جەماوەریی دیموکراتیک، کە گوشاری سیاسی زیاد دەکات،  دەبێت لە هەموو بوارێکدا بەهێز بکرێت. جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی تر نییە جگە. دەبێت ئێمە هەستیار بین. مەترسییەکی گەورە هەیە، مەترسی هەیە. ئێمە دەبێت ئەم شتانە ببینین. دەبێت هەڵوێست و ڕێبازێکی یەکگرتووانە هەبێت و دەبێت خەبات وتێکۆشانی یاسایی و سیاسی و دێموکراتیک لە چوارچێوەی پلانێکی هاوبەشدا پەرە پێبدەین، بەشێوەیەک کە یەکتر بەهێز بکەن، ئێمە پەرە بەوە دەدەین. بارودۆخەکە زۆر جددیە، پێویستە ئاگادار بین. پێویستە هەموو وڵاتپارێزان، ڕێکخستن و جەماوەری گەل ئاگادار و هەستیار بن و دەبێت دۆستەکانمان هۆشیار و هەستیار بن.

لەگۆڕەپانی نێونەتەوەیدا دەتوانین ئەو کەسانە دابنێین کەدەتوانن کاریگەریان لەسەر دروست بکەن، ئێمە ئەوانە دەخەینە ناوکارەکان، با بەشێوازی جیاواز گوشار دروست بکەن. بە میتینگ و گردبونەوە، خۆپیشاندان، ناڕەزایەتی و بە ناردنی نامە، بە پێشکەشکردنی پڕۆژەی چارەسەری پێویستە خەبات پێشبکەوێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت چارەسەرێک بدۆزینەوە، کە بتوانێت بارودۆخی ئێستا بگۆڕێت و کارەکانمان بە ڕێکخستنکراو و بە پلان بۆ داڕێژراو جێبەجێ بکەین و بەڕێوەی ببەین.

چ پەیوەندیەک لە نێوان بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا لە دژی ڕێبەرانی خەباتی ئازادی کورد و هێرشکردنە سەر گارە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١دا، بە پشتیوانی / قبوڵکردنی هێزە جیهانییەکان ئەنجامدرا و جموجوڵی گەورەی داگیرکاری، کە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١دا دەستیپێرکرد، بە قورسکردن و چڕکردنەوەى گۆشەگیری لە ئیمراڵی و پیلانگیڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دا هەیە؟ بە تایبەتیش لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە رووی پارچەکردن و تێکشاندنی ئەو دید و کۆنسێپتی هێرشکردنەدا ڕۆڵێکی چۆنیان گێڕا؟.

ئەم شتانە و ئەو هێرشانەی باست کرد هەموویان پەیوەندییان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیەوە هەیە. ئەو کارانە بۆ سەرخستنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی ئەنجامدراون و دەبێت ئەوە هەڵبسەنگێنرێت. دەبێت مرۆڤ سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی و قورسترین سزاکانی ئەویش بەوانە زیاد بکات. ئەوە کۆتایی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیە. ئیمراڵی هەر خۆیی کۆتایی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییە. گوشار و هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی ئەنجام دەدرێت. ئەگەر مرۆڤ سەرنجی بداتێ، ئەم شتانە هەمیشە بوونیان هەیە و هەموو جارێک قورستریان دەکەن. هەموو شتێکانە ئەوە روون دەکەنەوە. ئەگەر ئەمە لە دژی رێبەر ئاپۆ بکرێت، ئەوە بەرامبەر هێزەکانی تریش و ئەو هێزانە، کە خۆیان لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتین و دەیانەوێت پراکتیزەی بکەن، ئەو گوشارانە دروست دەکەن.

بۆیە نابێت کەسێک سەری لە بڕیاری دەستگیرکردنی هەڤاڵانی بەڕێوەبەریی حیزبەکەمان سوڕبمێنێت، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا درا. ئەو بڕیارنامەیە، کە بیل کلینتۆن لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ئیمزای کرد، بەو شێوەیە بوو. ئەوە پیلانگێڕییە. لەو کاتەدا بڕیاریان دابوو، کە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر نەکرێت، ئەوا دەبێت لە ناو ببرێت. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا ئەو بڕیارەیان لە دژی من و دوو هەڤاڵی دیکە دا. بڕیار لەسەر ڕێبەری ئاپۆ چی بوو؟ بەڵێ هێرش بۆ سەر کەسایەتیی ئەویان کردە ئامانج، بەڵام لە کەسایەتیی ئەودا پەکەکە، هەبوون و ئازادی کوردیان کردە ئامانج. هێرشکردنە سەر ئەو هەر سێ هەڤاڵەش هەر بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدایە. کەسایەتییان دەکەنە ئامانج، لە بەر ئەوەش بەو شێوەیە دەستنیشان کراون و هەڵبژێردراون، لە کەسایەتیی ئەواندا تەواوی تەڤگەری ئازادیی کورد دەکرێتە ئامانج. ئەمەش هێرشە بۆ سەر هەبوون و ئازادیی کورد. ئەوە دەستبەجێ و راستەوخۆ کۆتایی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیە.

پێویستە شتێک بڵێم، ئەوە باشە لێرە باسی بکەم، پێش ئەوەی بڕیاریاندا دەست بەسەر ماڵ و موڵکەکانماندا بگرن، ئەمریکا پێشتر بڕیارێکی وەهای دابوو. کاتێک پێیان وتین، ئێمە پێکەنین. لەوانەیە ئاگاداری دۆخەکە نەبووبن، گوایە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی ئێمە گوشارمان بۆ دروست دەکەن، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت هیچ موڵک و ماڵێکمان نییە، کە بتوانرێت دەستی بەسەردا بگیرێت و بڕیارەکەیان بە حاڵی خۆیەوە لە نێوەدا مایەوە، کاتێک نەیانتوانی لەو رێگەیەوە گوشار دروست بکەن، ئەمجارە بڕیاری دەستگیرکردن و لەناوبردنیان داین و بەوەش خواستیان بەردەوامی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بدەن.  ئەوە ڕوون و ئاشکرایە. سیستم و گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئاماژە بەوە دەکات، کە پیلانگێڕییەکە بەردەوامە. بڕیارەکەی دژ بە ئێمە ئاماژەیە بۆ ئەوە، کە پیلانگێڕییەکە بەردەوامە. ئەوەش دەبێتە هەوڵ بۆ بەردەوامیدان بە پیلانگیڕییەکە و دەیانەوێت پیلانگێڕییەکە سەربخەن و بە ئەنجامی بگەیەنن. ئەو  دۆخە زۆر ڕوون و ئاشکرایە.

لە لایەکی دیکەوە ئەو هێزە سەرەکییە، کە گەلی کورد و بزووتنەوەکەى دەگەشینێتەوە و پەرەی پێدەدات، ورەی بەرز دەکاتەوە و تێدەکۆشێت، گەریلایە. هەر خۆی پێشتریش لە دژی گەریلا ئۆپەراسیۆنی سەرکوتکردن و تێکشکاندن و لە ناوبردنیان تێکشکان ئەنجام دەدا. من لە وەڵامی پرسیارەکانی پێشووم باسی ئەوەمکرد، ئەوە پێشتر لە ساڵانی ١٩٨٧- ١٩٨٨ەوە دەستی پێکرد. ئامانجی سەرەکیی ئەو پلانە بۆ تێکشکاندنی گەریلا بوو. لەسەر تاکتیکی 'سندان و چەکوش'، سوپای تورک و ئێران و عێراق جێبەجێیانکرد. لە ٨٧ و ٨٨دا خواستیان گەریلای کورد تێکبشکێنن، کە تاوەکو دەهات رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشە و پێشکەوتندا بوو. کاتێک ئەنجامەکان لەوێیەوە بەدەست نەهێنا، قۆناغی دووەمیان، شەڕی باشووری کوردستان بوو، کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ بەڕێوەچوو. ئامانجیان گەریلا بوو. دەیانخواست بە هێرشکردنە سەر گەریلا ئەو سیاسەتانەی خۆیان بەڕێوەببەن.

دوای ساڵانی ١٩٩٣ لەلایەکەوە خواستیان رێبەرایەتی بناسن و لەلایەکی تریشەوە بۆ تێکشکاندن و لەناوبردنی گەریلاکان لەسەر بنەمای چەمکی شەڕی تایبەت لە ٩٣ بۆ ٩٨ گەورەترین هێرشی سەربازییان لە لەمێژووی کۆماری تورکیا لە دژی گەریلا ئەنجامدا، بەڵام گەریلاکان قارەمانانە بەرخۆدانیان دەکرد، هەموو ساڵێک هەزاران شەڕ روویاندەدا، هەموو ساڵێک بەلایەنیکەمەوە هەزاران شەهیدمان دەدا و دەوڵەتی تورکیش هەزاران کەس لە هێزەکانی دەکوژران. ئەم شەڕە پانزە ساڵەیە لە مێژووی کورددا بە گەورەترین و قووڵترین و درێژترین جەنگی سەربازی بوو. بۆ دەوڵەتی تورکیش درێژخایەنترین شەڕی سەربازی و قووڵترین شەڕ بوو. ئەو شەڕە ئاستی شەڕی ڕزگاریی نەتەوەییی ئەوانی بەجێھێشت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٨دا، کە ئەو جەنگە وەک شەڕێکی بچووک وێنا دەکرا، ئەو جۆرە هێرشانەی تیادا ئەنجامدرا. پیلانگێڕییەکە لەسەر بنەمای ئەو هێرش و شەڕانە پلانسازیی بۆ کرا و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

کاتێک لە پیلانگێڕییەکەدا شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن، ڕێگای جیاوازیان بۆ بەردەوامیدان بە پیلانگێڕییەکە و سەرخستنی تاقیکردەوە. ئەگەر سەرنجی بدەین سیستم و گۆشەگیریی ئیمراڵی قورستر دەکەن و بەو شێوەیە درێژە بە پیلانگێڕییەکەیان دەدەن. بە دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەریی ئێمە، دەیانەوێت گوشار و هێرشی سەر بزووتنەوەکەمان زیاتر بکەن. لە لایەکی دیکەوە و بە تایبەتیش هێرشکردنە سەر گەریلایان زیاتر کردووە و ئەو هێرشانەیان گەیاندووەتە بەرزترین ئاست. ئەم دۆخە ڕوونە و لە بەرچاوە و بە ئاسانی لێی تێدەگەین. لە قۆناغ و پرۆسەکانی پێشووشدا ئەو کارانەیان کرد. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئۆپەراسیۆنی حەفتانینیان ئەنجامدا. لە ساڵی ٢٠١٩دا بە پیلانی هاوشێوە هێرشیان ئەنجامدا. ئەوە ماوەیەکە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە پلانی نوێ دادەڕێژن و لەسەر بنەمای ئەو پلانانە هێرشەکان بۆ تێکشکاندنی گەریلا ئەنجام دەدەن. لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢١دا دەستیانکرد بە هێرشکردنە سەر گارە و لە گۆڕەپانێکی بچووکدا هێرشێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

لە لایەکەوە بەپێی پلانەکەیان زیندانییەکان دەڕفێنن و بەوە ناوبانگی پەکەکە و گەریلاکان دەشکێنن و گوایە دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەگەر دەرفەتیشیان بۆ رەخسا ئەوە زیانیش بە بەڕێوبەرایەتیمان دەگەیەنن. دەیانخواست هەر ئاوا هەرزان و ئاسان بەو سەرکەوتنێکی وەها بچنە ناو ساڵی تازەوە و پلانەکەیان بەڕێوەببەن. بێگومان شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن، تووشی شکستێکی قورس بوون، وەک شکستێک، کە لە زاپ لە شوباتی ٢٠٠٨دا لێاندرا، شکستی دووەمیان لە مانگی شوبات لە گارە بەسەردا هات. دوای ئەوە لە ٢٣ی نیساندا هێرشی داگیرکاری و پاکتاوکارییان بۆ سەر مەتینا و زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکرد. دەیانویست گەلایلا لەو ناوچانە دا تێکبشکێنن و لە ناویان ببەن و بەشێکی گرنگی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆنتڕۆڵی بکەن، هەموو هێزەکانیان بۆ هێرشێکی لەو شێوەیە ئامادە و کۆکردەوە. دەوڵەت هەموو توانا و ئیمکانیەت و دەرفەتەکانی خۆی خستەکار. هەموو کەس ئەوە دەڵێت، ئەمڕۆ بودجەی دەوڵەت بۆ جەنگ تەرخانکراوە.

خولوسی ئاکار بە بێ مەبەست  زۆر باسی ئەوەیکردووە و ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە چۆن شەڕێک دەکەن، بەڵام سەرەڕای هەموو هێرشەکان نەیانتوانیوە ئەو ناوچانە داگیر بکەن. لە مانگی شوباتدا لە گارە گورزی قورسیان بەرکەوت و هەمان گورزیان لە هێڵی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین لێدرایەوە، بە درێژایی ساڵ شەڕی قورس هەبوو و هەندێک کەس دەڵێن: "بەپێی حساباتی خۆیان دەبوایە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ئەو ناوچانەیان داگیر بکردایە"، بەڵام هەشت مانگ تێپەڕی و جگە لە چەند گردێک، هیچ ئەنجامێکی تریان بەدەست نەهێنا و گورزی قورسیان بەرکەوت. لە تونێلەکاندا، کە وەک سەنگەری بچووک بوون ٥ بۆ ٦ گەریلا بۆ ماوەی چەند مانگێک بەرخۆدانیان کرد و سەدان هێزی سوپای تورکیایان کوشت. ئەو جۆرە بەرخۆدانە لە وەرخەل، مام ڕەشۆ، شاخە سوور و زەندورا ئەنجامدرا. ئەمڕۆ لەسەر هێڵی مەتینا و قاشورا لە زاپ و ئاڤاشین شەڕ و بەرخودانی لەو جۆرە بەڕێوەچوون و بەرخۆدانە کرا. گەریلا ئامادەکارییەکی گەورەیان کردبوو.

دوای جەنگی زاپ لە ساڵی ٢٠٠٨دا کەمێک لەو دۆخەکە تێگەیشتبوون، بۆیە بەپێی ئەوە ئامادەکاریی جدییان کردبوو، دوژمن رۆیشت و دەستیکرد بە ئامادەکاریی گەورە، بەلام گەریلاکان بە هێزێکی بچووکەوە و بە پێی ئەو ئامادەکارییە گورزی توند و قورسی لێدان. پلانەکەیان بەو شێوەیە پووچ کردەوە، بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ئۆپراسیۆنەکانیدا شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن، ئەگەر سەرکەوتوو بوونایە ئەنجامێکیان بە بەدەست دەهێنا. پلانی ٢٠٢١یش لەسەر ئەو بنەمایە پووچ و بێهودە بوو. دەوڵەتی تورک و سوپای تورک لە هێرشەکەیاندا شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن. ئێستا ئەوە تەنها ئامانج و پلانی داگیرکاری سەربازیی لە ناونابات و پووچی ناکاتەوە، بەڵکو هاوکات لەسەر ئاستی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا هێرشەکان پوچەڵ دەکرێنەوە. ڕێی سەرکەوتنیان لێ دەگیرێت. بەرخۆدانی گەریلا رووی گەل و ئاراستەى گەل لە بەرخودان دەکات. دەبێتە هۆی ئەوە حزب لەسەر خۆی بێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێرش بۆ هەڵوەشاندنەوە و پەرتەوازەکردنی حیزب، سەرکوتکردنی گەل، کە بە ئامانجی هێرش و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوو، لەسەر ئەو بنەمایە پووچ دەکرێتەوە و سەرناکەوێت.

بەو شێوەیە، پلانی داگیرکەری پووچەڵ دەکرێتەوە. ئەو پلانە تەنها پلانی کۆماری تورکیا و ئاکەپە و مەهەپە نییە، بەڵکو ئەگەر مرۆڤ سەرنجی بداتێ ئەوە دەبینێت، کە ئەو پلانە پلانی ئەمریکا و کۆماری تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە. ئەمریکا تا کۆتایی پشتگیریی لێدەکات و چەندین جار لەو بارەیەوە لێدوانیان داوە. هەموو جۆرە یارمەتییەکی سیاسی و سەربازییان بۆ دابین دەکات. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەر خۆی بە کردەوە و  لە پراکتیکدا پشتیوانیان لێدەکات و گەیشتە ئاستێک، کە لە دژی پەکەکە شەڕ بکات. بەهۆی سیاسەتەکانی پەکەکەوە، شەڕێکی گەورە لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕووینەدا، بەڵام ئەگەر پەکەکە سیاسەتی خۆی بگۆڕێت ئەوە دەبێتە قورسترین شەڕ. پەکەکە لەو بارەیەوە بە بەردەوامی ڕایگەیاندراوی بڵاودەکردەوە و وتی، "با گوشار نەخەنە سەر سەبر و دان بە خۆداگرتنمان، با نەڵێن، هەر بۆ هەتاهەتایە دۆخەکە بەم شێوەیە دەمێنینەوە" و ژمارەیەکی زۆریشی هۆشداریی بڵاوکردەوە. ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) چی دەکات، ئیدی کات تەواو دەبێت، کۆتایی سەبر و کات دێت.

ئایا ئەو لەگەڵ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کوردستان داگیر دەکات و لەسەر بنەمای لەناوبردنی پەکەکە بەشداری لە شەڕی پاکتاوکردنی تەڤگەری ئازادیی کورددا دەکات و ئەو سیاسەتەى بۆ خۆی گرتووەتەبەر. پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە. ئەم دۆخە گەیشتۆتە ئەو ئاستە. لە لایەکەوە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێنراوەتە لێواری هەڵوەشاندنەوە، لەبەشەکانی تری ئەم چاوپێکەوتنەدا ئێمە باسی ئەوەمان کرد. لەلایەکی ترەوە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە باشی ریسوا و ئیدانە کرا و دەمامکی لە روو هەڵماڵدرا. ڕوون بوویەوە، کە سیاسەتەکانیان خزمەت بە دوژمن دەکات، هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بەهێز دەکەن و کارێک دەکەن، کە هێرشە داگیرکەرییەکان لەسەر خۆ و بەردەوام بن. ئەوە حاڵەت و دۆخەکەیە. لەو بارەیەوە بەرخۆدانی گەریلا ئەنجامێکی باشی بەدەستهێنا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و ئەوەش بە قارەمانانە ئەنجامدرا. جارێکیتر سڵاو لەو بەرخۆدانە مێژووییە مەزنە دەکەم و بە ڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەمەوە.

لە بەرانبەر گۆشەگیری سەر ئیمڕالی لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لەو گۆڕەپانەی کە دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپای لێیە، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١٢دا دەست بە ئیشکگری ئازادیکرا. چالاکیەکەدا ١١ ساڵە بەردەوامە. پەیامتان بۆ کوردستانیان و دۆستەکانی گەلی کورد چییە کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردووە؟

بەڵێ، ئەوە دۆخێکی زۆر گرنگە. بە ڕاستی لە مێژووی تێکۆشانماندا درێژترین چالاکیان ئەنجامداوە. راستە تێکۆشانی گەریلا ماوەدرێژە و شەڕ دەکات، ٢٤ کاتژمێر لە شەڕدایە، لە رابردوودا هەندێک جار قۆناغی ئاگربەست دروست بوو، بەڵامم لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ەوە تاوەکو ١٩٩٣ بێوەستان شەڕ بەردەوام بوو. ئێستاش لە تەمووزی ٢٠١٥ەوە شەڕێکی بێوەستان هەیە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٠١٣ شەڕ بەردەوام بوو. ئەوەش چالاکی ماوە درێژە. چالاکی جەماوەری و ڕێپێوان بەش بەش دەبن. لە زیندانەکانیش بەرخۆدان بێوەستان بەردەوامە، بەڵام بەش بەشە. بەڵام بەردەوامیشە. دەتوانین بڵێین، چالاکی ستراسبۆرگ وەک بەرخۆدانی زیندانەکان چالاکیەکی بەردەوامە. چالاکیەکی وەک گەریلا بەردەوامە، دەبێت وەک ئەوە قوڵ نەبێت، توندوتیژی کەم بێت، بەردەوامی و کاریگەری بانگەشەکەی وەک ئەوەیە، دۆزی کورد، سیستمی فشار و ئەشکەنجەی ئیمڕالی، مافی ئازادی کوردان بە جیهان، مرۆڤایەتی، گەل، ژنان و ژێردەستەکان دەناسێنێت و باسیان دەکات، ئەوەش دەبێتە هەوڵدان و چالاکیەکی گەورە. گەلەکەمان لە ئەوروپا، کرێکار، ژن و گەنجان بە راستی بە رەنجێکی گەورە ئەو چالاکیە شکۆمەندانەیان ئەنجامدا. دۆستانمان بێ ئەوەی کە بکشێنەوە، بێ ئەوەی کە لاواز بجووڵێنەوە خاوەنداریان لە چالاکیەکە کرد. بۆ ئەوەی چالاکیەکە بە دەیان سال بەردەوام بێت، هێز و پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد. ڕۆشنبیر، هونەرمەندانی کورد و دۆستەکانمان، بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد. کاریگەریەکی گەورە دروست بوو. بۆ ئەوەی راستی ڕێبەر ئاپۆ، سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی و تێکۆشانی ئاادی کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین، بۆ گەلانی ئەوروپا، ژێردەستەکان، ژنان و گەنجان بناسێنن، شوێن و رۆڵی گرنگی هەیە. ١٠ ساڵ کەم نییە. هەموو کاتێک قسەیان کرد و راگەیەنراویان بڵاوکردەوە، بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە، بانگەشەیان کرد، کاریگەریان لەنێو گەلاندا دروست کرد. گەیشتە ئاستێک، دەتوانین بڵێین، گەلێکی تێپەڕاند. سەرەتاش بەم شێوەیە ڕێکخرابوو و گەیشتە ئامانج. بەردەوامیدانی چالاکیەکە نیشانەی ئەوەیە کە تا چ ئەندازەیەک بەپێی ئامانجەکەی کار کراوە. دیار دەبێت کە گەلەکەمان لە ئەوروپا و دۆستەکانمان، بە تێکۆشانی ئازادی لە وڵات و لەگەڵ راستی ڕێبەر ئاپۆدان و لەگەڵی ئاوێتەبوون و بەرپرسیاری لە جیهاندان بەڕێوەدەبەن و لە هەموو دۆخێکدا ئەو خەباتە بەڕێوە دەبەن. لەم چوارچێوەیەدا بە راستی بەنرخ، گرنگ و هێژایە و جێگەی ڕێزە. بەهای گەورەیان لەسەر تێکۆشانی ئێمە زیاد کرد. بەو هۆیەوە من سڵاوی خۆم پێشکەش بە هەموو ژنان، گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران و رۆناکبیران و رۆشنبیران دەکەم کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردووە. سڵاوی خۆم پێشکەش بەو چالاکیە دەساڵەیە بێوەستانە دەکەم. بێگۆمان راناوەستێت، بناغەیەکی بەهێز دروستکرا. تاوەکو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی پارچە نەبێت، ئازادی کورد مسۆگەر نەبێت و لەسەر ئەم بناغەیە هەرێم و جیهان ئازاد نەبێت، ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت، لەوانەیە لە داهاتوودا شێوازەکەی بگۆڕێت، بەڵام بەرخۆدان بەردەوام دەبێت. شێوە بگۆڕێت، چالاکیەکی ستراسبۆرگ لە نێو چالاکیەکانی دیکەدا دەژی و بە تەئکیدی بەم شێوەیەیە دەبێت، پێویستە بڕوامان بەم شتە هەبێت.

ستراسبۆرگ گرنگە. لە رووی پیلانگێڕیەوە زۆر گرنگە. بۆ تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی و دۆزی مافداری گەلی کورد بە جیهان بناسێنێت زۆر گرنگە. کاتیش گرنگە و زەمینی ئەوەش گرنگە. ئەنجامەکان گرنگن. پێویستە مرۆڤ بەم شێوەیە نزیکی بێتەوە. نەکەوێتە نێو دۆخێکی رەشبینی و نەڵێت کە دە ساڵ تێپەڕی، کوا ئەنجامی ئاشکرا نەبوو. سیستمی ئیمڕالی پارچە نەبوو، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبوو. شتێکی بەم شێوەیە نەکرا کە سیستمی ئیمڕالی پارچە ببێت، بە تەئکیدی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بوو ببوایە تاوەکو ئێستا، ئازادی کورد و کوردستان پێویستە بوو ببوایە، شتێکی بەم شێوەیە رووینەدا کە ئەنجامێکی ئاشکرا بەدەستبهێنین. تێکۆشان بۆ ئەم شتە بناغە بوو. چالاکیەکان لەسەر بناغەی ئەم تێکۆشانە دەستیپێکرد و تێکۆشان بەردەوامە. ئەم تێکۆشانە دەبێتە تێکۆشانێکی بەردەوام. پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت و بزانرێت. لەبەرئەوەش پێویستە مرۆڤ سەرکەوتنی چالاکیەکە لەم جیهانەدا ببینێت. کاریگەری لەسەر بەرخۆدانی ئەوروپا هەیە. کاریگەری لەسەر وڵات ههەیە، بەردەوامە. بە هەزاران کەس بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردووە. ئەوەش هاوکاری، ڕێکخستنبوون، ڕۆحی هاوبەش و ئامانج دیار دەکات. ئەمەی دروست کرد. بە سەدان دۆستمان بەشداریان کرد، دۆستی هێژای گەلی کورد دروست بوون. گۆڕەپانێکە کە مرۆڤ بەرەو خۆی ڕادەکیشێت. راستی ڕێبەرتی و تێکۆشانی ئازادی بە خەباتی دەیان هەزار کەس بەڕێوەبرا. بانگەشەیان کرد. ئەوە سەرکەوتنە. پێویستە مرۆڤ ئەم شتە ببینێت. لەبەرئەوەش پێویستە بە هەڵە شینەکرێتەوە. پێویستە دۆخی وەک بێهیوابوون و رەشبینی نەبێت. بە پێچەوانەوە چالاکیەکە ڕۆڵی خۆی جێبەجێ دەکات. لە ساڵیادی دەیەمیندا ئەگەر لاوازی هەیە، دەتوانین هەڵسەنگاندن بکەتن، راستی بکەینەوە و گۆڕانکاری بکرێت، بەڵام بەرخۆدان بۆ ئزادی تاوەکو سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.

٥٠مین ساڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا کە لەلایەن تەڤگەرەکەتانەوە دەستپێکرا، لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەرخۆدان ئەنجامدرا. ئەم بەرخۆدانی دوو ساڵی بۆ داواکاریەکی جیهانی و تێکۆشان گۆڕاوە. ئێوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئەمهەنگاوە چۆن شیدەکەنەوە؟ لە رووی کۆمەڵایەتیدا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت، لەم چوارچێوەیەدا بانگەوازیتان چییە؟

ئێمە جەنگ فراوان دەکەین

هەروەها هەندێک قسەمان هه یه له سه ر ئه وه ی که چی ده که ین. ئێمە جەنگەکە گەشتر و فراوانتر دەکەین. گەریلاکان بەرهەڵستی دەکەن. بەرخۆدانی گەریلا لە ئێستاوە جیاواز دەبێت. من پێشتر زۆر جار ئەوەم ڕوونکردۆتەوە کە ئەوەی گەریلاکان دەتوانن بیکەن و کردوویانە لە سەدا سی و چلە. هێشتا لەسەدا شەست بۆ حەفتا توانایان ماوە، دەرفەتێک هەیە، شێوازی نوێ هەیە، بارودۆخەکانی خەبات لەسەر زەمینی نوێ هەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە میتۆدی داهێنەرانە بەرهەڵستی پەرە پێ دەدەین. هەروەها ئێمە گەشاوەتر و بەهێزتری دەکەین. جەنگ هێندەی چیاکان لە دەشت و شارەکاندانیش زیاتر دەبێت. هێزە سەربازییەکان سەرنجی خۆیان دەدەنە سەر هێزە سیاسی و ئابوورییەکانی فاشیزم. بە ئەندازەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە سەرتاسەری باکوری کوردستان و تورکیا شەڕ بەردەوام دەبێت. لە شەنگال و ڕۆژئاواش بە پێی دەرفەت خۆیان بەرخۆدانی دەکەن و هێرش دەکرێتە سەر ئەوانیش. ئەمەمان لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی خۆمان ڕاگەیاند. لە هەرکوێ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێرش ئەنجام بدات، لەوێ بەرخۆدان ئەنجام دەدرێت. ئەمە هەڵوێستێکی گشتییە و لە ئێستاوە گەریلاکان بە شێوازی کاریگەر و قووڵ و نوێ و داهێنەرانە دەجەنگن. هەموو لایەنەکانی سیخوڕی و خائینەکان دەبنە ئامانجی ئێمە. بێگومان ئەوانەی خزمەتی دەوڵەتی تورکیا و میت دەکەن بەرپرسیار دەبن. لە هەموو حساب لە خیانەت دەپرسین. دەتوانم ئەوە بە ڕوونی بڵێم. دەبێت هەموو کەسێک ئاگاداری خۆی بێت و پێگەی خۆی بە دروستی نیشان بدات و چاو بە پەیوەندییەکانیدا بخشێنێتەوە. لە ڕووی گەریلاشەوە دەتوانم ئەمە بڵێم بۆ بەرەوپێشبردنی شەڕ تا ئێستا لە هەندێک شوێندا بە وریاییەوە کارمان کردووە، سوپای تورکیاش هێزی تەکنیکی خۆی بەکارهێناوە و لە هەموو شوێنێک هێرشی کردووە، با نەڵێین من هێرش دەکەم و هیچ شتێک بەسەر مندا نایەت. بەو شێوەیە نییە، ئەمە هەڵوێستێک بوو، لە ئێستاوە چی بکەن باجی زیاتر دەدەن، شەڕی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەمان گەشە دەکات. و تۆڵەکردنەوە لە هەموو شوێنێک پەرە دەسێنێت، لێپرسینەوە لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت. ئەمە لایەنێکی گرینگی هەنگاوەکەی ئێمەیە.

ئێمە تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی ئایدیۆلۆژی پەرە پێدەدەین

لە لایەکی دیکەشەوە بە پشتبەستن بە خەباتی سەربازیش تێکۆشانێکی فرەلایەنی ئایدیۆلۆژیش پەرە پێ دەدەین. هێرشی قڕکەری فاشیست و ڕاستی دوژمن و کردەوە نامرۆڤانەیان ئاشکرا دەبێت. پەروەردە و ڕەوشت و ڕێکخستن و ڕێکخستنی پروپاگەندە و بڵاوکردن و کەلتووری و هونەری دەکەین کە هانی گەلەکەمان و گەنجان و ژنان و دۆستانمان دەدات. ئێمە لە دژی هەموو جۆرە هێرشی رەها خەباتێکی کاریگەر دەکەین و لەناو حزب و دەرەوەی حزبدا ئەو خەباتە دەکەین. هێڵی ڕێبەرتی و واقیعی ڕێبەرتی لەسەر ئەم بنەمایە دادەنێین و لە هەموو جیهاندا بڵاویان دەکەینەوە و زیاتر بە کرێکاران و رەنجدەران و ژنان و گەنجان دەگەین. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی و لیبرالیزم کە خەڵک لە ڕێکخستن و ڕۆڵگێڕان و تێکۆشان دووردەخاتەوە، بەردەوام دەبین لە خەباتێکی ئایدۆلۆژی کە لە هەموو شوێنێکدا بەردەوام دەبێت. ئێمە لە دژی هەموو جۆرە شەخسپارێزیەک دەجەنگین بۆ بەدیهێنانی مرۆڤێکی ئازاد و بیر و تێگەیشتن و ژیان لەسەر هێڵی جەماوەری دیموکرات لە کوردستان بە پلەی یەکەم، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکان پێک دەهێنێت و هەموو جۆرە خەباتێکی پەروەردەیی و ڕێکخراوەیی بەڕێوەدەبەین و ئێمە زۆر سەرنجمان خستۆتە سەر ئەمە. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی لە جیهاندا پەرە پێ دەدەین. ئێمە کار و هاوکاری و یەکڕیزیی نێودەوڵەتیمان بەهێز دەکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو کەسێک لەسەر ئەم بنەمایە لە تێکۆشان و دژە فاشیستیی و دیموکراسیدا تێبکۆشێت.

زۆر کاری گرنگ هەیە کە لە بواری کۆمەڵایەتیدا پێویستە ئەنجام بدرێت

کارێکی زۆر گرنگ هەیە کە لە بواری کۆمەڵایەتیدا ئەنجام بدرێت. تا ئێستا خەباتێکی گرنگ کراوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەرخۆدانی بەرچاوی گەلەکەمان هەیە و لەم بوارەدا بیر و ڕێکخراو و چالاکی هەیە. بەڕاستی ئێمەدڵخۆشین بە هەموویان، سڵاویان لێ دەکەم. لەم کاتەدا زیاتر خوڵقێنەر بوون. لە چالاکیی ئیشکگری تا گردبونەوەکانی دەیان هەزار کەس و بۆ خۆپیشاندان، چالاکی جەماوەری دەوڵەمەند سەریهەڵدا. لە باکوور هەمان شت هەیە، لە دەرەوەی وڵات هەر وایە، ڕۆژئاوا هەر ئاوایە. باشوور و رۆژهەڵاتیش بەشدارن. لەسەر ئەم بنەمایە لە زۆر شوێندا هەڤاڵانمان بۆ تەشهیرکردنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجام دەدەن. لەپڕۆسەی داهاتوودا ئەم چالاکییانە زیاد دەکەین. من سڵاو لە هەموو ئەم چالاکیانە دەکەم، ئەمانە بەڕاستی زۆر مانادارن. لەم بوارەدا دەتوانم بڵێم کە توانای ئەو چالاکییانە زۆر بەهێزە. کەسانێکی زۆر هەن کە دەتوانن بەشداری لەو چالاکییانەدا بکەن. لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات توانای گەلەکەمان زۆر بەرزە و زۆر کرێکار و ڕەنجدەر و ژن و گەنج  لە تورکیا و سوریا و عێراق هێزی دیموکراسی لە هەموو جیهاندا هەیە. هێزەکانی دەوڵەت لەسەدا سێ یان چواری دانیشتوان نین و لەسەدا نەوەد و پێنجیان هێزی گەل و کۆمەڵگان. ئەمانە هاوپەیمانی ئێمەن و لەدەرەوەی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەتدا توانای سیستەمێکی دێموکراسین. ئێمە دەتوانین هەموو ئەمانە بخەینە ناو دۆخی پراکتیکەوە. با سەرنج بدەین کە چەند توانایەکی زۆرمان هەیە. دووەم، ئێمە دەتوانین چالاکی زۆر بەهێز و داهێنەرانە ئەنجام بدەین. ئێمە دەتوانین چالاکی جەماوەری لە ناوچە فراوانەکاندا زیاد بکەین و لە هەموو جیهاندا بڵاویان بکەینەوە و هەروەها شێوازی دەوڵەمەندی بەرز بکەینەوە. تا ئێستا سامانێکی بەهێز هەیە. لە ئیشکگرانی ئازادیەوە بۆ ئەو چالاکییانەی دایکان بۆ زیندانەکان رێکخرابوون، ڕێپێوان و گردبونەوە و خۆپیشاندان ئەنجامدران راگەیەنراو و زانیاری دەرکران. بۆ ئاگادارکردنەوە چەندین لایەنی چالاکی ئەنجامدران. ئەمانە بەهێزن و دەبێت زیاتر پەرە پێ بدرێت. ئەوان پێویستە داهێنەرتر بن. ڕەنگە هەندێک چالاکی زۆر گەورەتر بێت، نابێت لە لاوازیدا چالاکی ئەنجام بدرێت، لە هەندێک چالاکیدا دەتوانن هەڵوێستێکی بەهێز و ڕوون بگرنە بەر. دەبێت توندوتیژی بەکۆمەڵ لە ئاستێکدا بەکاربهێنرێت، بە پێچەوانەوە تیرۆری فاشیست ناوەستێت. لە لایەکی ترەوە، دەبێت ڕێگا و شێوازەکان بدۆزرێنەوە بۆ درێژەدان بە چالاکییەکان. نەک ئەو چالاکییانەی کە کۆرتخایەنن و زوو کۆتاییان پێدەهێنرێت، دەبێت ئەو چالاکییانە بەردەوام بن. گەشە بکەن و لەوێوە ئەنجامی سیاسی بەدەستبهێنرێت. ئێمە بەدوای ئەم شتانەدا دەگەڕێین. ئێمە وەک کەجەکە ئەم جۆرە گەڕانەمان دەبێت، هەندێک تاقیکردنەوەمان دەبێت، بە دڵنیاییەوە پەرە بە شێوازی نوێ دەدەین. بە دڵنیاییەوە ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجانمان ئەم کارە دەکەن. لەم بوارەدا پێویستە هەموو نیشتمانپەروەران هۆشیار بن و لە گەڕاندا بن بۆ ئەوەی لە زۆر بواردا چالاکیەکان زیاد بکرێن. دەبێت چەندین چالاکی بە شێوازی داهێنەرانە ئەنجام بدرێت و پێشکەوتنی نوێ بەدەستبهێنرێت. دەتوانین ئەمە بڵێین.

خۆپاراستن زۆر گرنگە

سەرەڕای ئەم شتانە، پێویستە شتێکی تر زیاد بکەم: خۆپاراستن زۆر گرنگە. گرینگە بتوانێرت مرۆڤ پارێزگاری لە خۆی بکات. بۆیە هاوکاریکردن بۆ گەریلاکان زۆر گرنگە. لەلایەکی ترەوە گرنگە سەلامەتی ژیان و چالاکیەکان بەدەست بهێنین. ئێمە دەبێت ئاسایشمان مسۆگەر بکەین. پێویستە خۆمان بپارێزین. ئێمە دەبێت ئەمە بکەین، ڕێکبخەین و پەروەردە بکەین. نابێت خۆمان بۆ ئیرادەی ئەوانی تر بەجێ بهێڵین. نابێت خۆمان بە تەواوکاری سیاسەتی دواکەوتوو و تێڕوانینی پیاوسالارانە و هێرشە هیسترۆییەکانی ڕەگەزپەرستان و شۆڤێنییەکان بزانین. ژنان دەبێت بەرگری لە خۆیان بکەن. لە دژی تێڕوانینی نێرسالارانە و سیاسەت و بیروبۆچون و ڕێکخراو و پەروەردەیان هەبێت. لەبەر ئەوە دەبێت بەرگری بکەن. ئێمە لە هەموو شوێنێک بەرەنگاری فاشیست دەبینەوە. بە چ زمانێک فاشیزم تێدەگات، بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە. ئێمە پەرە بە بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی دەدەین کە لە هەموو شوێنێک تیرۆری فاشیستی ڕادەگرێت. ئێمە خۆپاراستن دەکەینە بنەما. خۆپاراستن یەکێکە لە مەرجە یەکەمەکانی بوون و ئازادی. ئەوانەی ئاسایشیان نییە، ناتوانن بوونیان هەبێت و ئازاد بن. ناتوانرێت ئاسایش بۆ ئەوانی تر دابین بکرێت. ئەوانی تر ناتوانن ئاسایش مسۆگەر بکەن. ئەو ئاسایشەی کە بۆ ئەوانی تر دابین دەکرێت مانای ئەوەیە کە ئازادیش چەسپاوە. چونکە ئەوانی تر ناتوانن ئازادمان بکەن، ناتوانن ئاسایشمان مسۆگەر بکەن. ئێمە ئاسایشی خۆمان مسۆگەر دەکەین، خۆپاراستن، ڕێکخستنبوون، چالاکی و بەرخۆدانی خۆمان فراوان بکەین. ئەگەر پێویست بکات ڕادەپەرین و شەڕ دەکەین و دەگەینە ڕاستیەکانی ئەو گەلەی شەڕ دەکات. زۆرێک لە گەلان ئەمە دەکەن، ئەوان ئەمەیان هەیە. لە جیهاندا زۆر کەس لەم دۆخەدان. دەبێت لەسەر ئاستی گەلی کرێکار و لەسەر بنەمای ژیانێکی ئازاد و دیموکراسیانە ئەنجامی بدەین. بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لەسەر بنەمای خۆپاراستن، سەرخستنت کۆمەڵایەتی و ڕێکخستن و چالاکی دروست دەکەین. ئەوانەی پشت بە خۆپاراستن نابەستن و لەسەر بنەمای خۆپاراستن خەبات ناکەن ئازاد نابن و داهاتوویان نییە و ناتوانن کۆمیناڵ بن. بنەمای بنیاتنانی ژیانی کۆمە ڵایەتی و ژیانی کۆمە ڵایە تی خەڵکی ئازاد و دیمۆکرات لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا خۆپاراستنە. پێشتر ئاسایش لەسەر بنەمای خۆپاراستن و پاشان ژیان و کاری هاوبەش و هاوبەشکردنی ئەو کارە لە پراکتیکدا ئەنجام دەدرا. ئەم شتانە بەدوای یەکتردا دێن و لە نێوان یەکتردا گەشە دەکەن. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە کاری جەماوەری و پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەییمان پەرە پێ دەدەین. ئێمە هەوڵ و کۆششی بونیادی کۆمەڵایەتی خۆمان بە پێی ڕێکخراوی خۆپاراستن و بەرگری ئەنجام دەدەین کە توانای چالاکیەکانمان زیاتر دەکات. کاتێک هێزی چالاکیمان زیاد دەبێت، شێوازی چالاکیەکانمان بەهێز دەبێت.

بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم شتاە و لەسەر بناغەی گۆڕانکاریەکان، بانگمان سەرەتا بۆ ژنان و گەنجان و گەموو گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانمان هەیە. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە سڵاوی خۆم ئاڕاستەی بەرخۆدانی ئیمڕالی لەدژی پیلانگێڕی ١٥و شوبات کە ٢٣ ساڵە بەردەوامە و هەموو بەرخۆدێران کە لەسەر دروشمی ' ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' و بوونە بە بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دەلەن. بۆ ئەوەی ١٥ی شوبات کە گەلەکەمان پێی دەڵێت رۆژی رەش، ببێتە رۆژی ئازادی، بۆ ئەوەی ١٥ی شوبات کە ڕێبەر ئاپۆ  پێی دەڵێت 'رۆژی قڕکردنی کورد' ببێتە رۆژی ئازادی و هەبوون و ئازادی کورد، پێویستە راستی پیلانگێری و راستی تێکۆشان لەدژی پیلانگێری بە باشی تێبگەین. بۆ ئەوەی هەنگاوی ' کاتی ئازادیمان' پیلانگێڕی هەڵوەشێنێت و ڕێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەیی ئازاد بێت، پێویستە هێڵی سەرفرازی گەش بکەین، بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک بەم شێوەیەیە و هیوا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ف.ق / ژ.ت / هـ.ب