ئهندامی كۆمیتهی بهڕێوهبهری پهكهكه دوران كاڵكان سهرنجی راكێشا بۆ ئهو سهر ئهو ههوڵانهی كه به رێگه و شێوازی نوێ گوشار و ئهشكهنجه له سیستمی گۆشهگیری و ئهشكهنجه له ئیمراڵی قورستر دهكرێن و ههوڵ دهدرێت كه پیلانگێڕی نێونهتهوهیی سهربخهن. دوران كاڵكان ئاماژهی به وتهكانی سهرۆككۆماری تورك تهیب ئهردۆغان له بارهی ئیمراڵیهوه كرد و ههروهها ئامانج له سیستمی بهدیلگرتنیشی شیكردهوه.
بهشی سێههمی چاوپێكهوتن لهگهڵ ئهندامی كۆمیتهی بهڕێوهبهری پهكهكه دوران كاڵكان بهم جۆرهیه:
بەشی سێهەم
لەبەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٣ ساڵ دیلە،کردەوەکانی وەک پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە، هەوڵی ژەهرخواردکردن، بچوکردنەوەی ژوورەکەی، تاشینی مووی سەر بە زۆرەملێ و زۆر شتی دیکەی نامرۆڤانە و شێوازەکانی شەڕی دەروونی بەرامبەر کراوە. بەو کردەوانە دوورگەی ئیمڕاڵی بووەتە رژێمێکی ئەشکەنجە. هیتەر و گەرمکەرەوەشیان بۆ رێبەری گەلئ کورد بە تاوان زانی و قەدەغەیان کرد. بەو هێرشانە دەیانەوێت چی بکەن؟
ئەوە دۆخێکی گرنگە دەبێت بە باشی درکی پێبکرێت. لەبەر ئەوەی لەوبارەوە روانینی هەڵە هەیە. لەسەرەتاشەوە تێگەیشتنی هەڵە هەبوون. لەناو لایەنە وڵاتپارێزەکانیشدا دەبینرێت. لە دەرەوەش لە رووی شەری تایبەتەوە پرۆپاگەندەی ئەوە دەکرێت. لە راستیدا ئەوە پەیوەندی بە راست تێگەیشتن یان راست تێنەگەیشتن لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە هەیە. لەبەر ئەوەش تێگەیشتن لە دۆخی ئیمڕاڵی و هەڵوێست بەرامبەری زیاتر، پەیوەستە بە دۆخی راست تێگەیشتن یان راست تێنەگەیشتن لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و تێکۆشانێکی بەهێز و سەرکەوتوانەیە بەرامبەر ئەوە. تائەو شوێنەش دەتوانرێت بچێت، لەبەر ئەوەش، لەبەر ئەوەش زۆر بەرفراوانە. هەر بۆیەش دەبێت بە باشی راوەستەی لەسەر بکرێت.
لەدوای پیلانگێڕیەکەوە ئێمە رووبەڕووی ئەم مەیل و خواستانە بووین: هەندێک روانگە باسیان لەوەکرد 'پیلانگێڕی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کوردان ئەنجامدراوە'. لەناو پارتەکەشماندا ئەو شتە هاتە ئاراوە. لە ناو کۆنگرەی حەوتەمیشدا بە ئاشکرا وترا. وتیان 'پێویستە مرۆڤ لەبەرامبەر پیلانگێڕیەکە تێنەکۆشێت، پێویستە مرۆڤ پشتگیری لە پیلانگێڕیەکە بکات'. ئەو دۆخە گەیشتە ئاستێکی بەو جۆرە دوور و درێژ. هەندێک وتیان'لەسەر بنەمای رێککەوتن پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ئەنجامدراوە. بەو مەرجەی لەسێدارە نەدرێت ئەمریکا رێبەر ئاپۆی رادەستی تورکیا کردوە'. هەندێک کەس هێشتاش لەسەر ئەو بیرکردنەوەن. لەناو پارتەکەشماندا وترا، لەناو لایەنەکانی دەرەوەشدا وترا. ئێمە لە بەشەکانی پێشوودا هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد، دۆخی راستەقینە پێچەوانەیە ئەوەیە. ئەوانەی بە شێوازەکانی پیلانگێڕی نەیانتوانی رێبەر ئاپۆ لەناوببەن، بە لەسێدارەدان ویستیان بگەنە ئەو ئەنجامە. ئەوە راستیەک بوو. رۆڵی دەوڵەتی تورکیش زۆر گەورە دەکەنەووە، وەک ئەوە پیشان دەدرێت کە لەناوبردن و سڕینەوە تەنیا هەڵوێست و مامەڵە دەڵەتی تورک بووە، دەیانەوێت لە ناو پیلانگێڕیەکەدا هێزەکانی وەک ئەمریکا و ئەوروپا بسڕنەوە. دەیانەوێت وا نیشانی بدەن کە ئەوان کوردیان خۆش دەوێت و باشن. ئەوە زۆر خراپە، ئەوە مامەڵەیەکی زۆر مەترسیدارە. کاتێک بەو جۆرە بێت، بەو شێوەیەکی بەرفراوانیش خۆیان لە تێکۆشان نزیک ناکەنەوە. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕاڵیش بە باشی تێگەیشتنی لەسەر ساز ناکرێت. دیلبوونی رێبەر ئاپۆش بە باشی درکی پێناکرێت. لەو دۆخەشدا نەختێک رەخنە لە دەوڵەتی تورک دەگیرێت، وەک ئەوەی شتێکی بەو جۆرە ئەگەری هەبێت هیوایان بە ئەمریکا و ئەوروپایە. ئەوە هەڵەیە و مەترسیە.
هەندێکیش وتیان 'نابێت پیلانگێڕیەکە پوچەڵ بکرێتەوە و تێکبدرێت، سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمڕاڵیش هەڵنەگیرێت'. پاکتاوکارانی ناو ئێمە پشتیان بەوە بەست. وتیان 'ئێمە بەرمان بە لەناوبردن و لەسێدارەدان گرت، ئەوە بەسە، لەوە زیاتر ناتوانین هیج بکەین، لێبگەڕێن با ئێمەش بۆخۆمان بژین' و خۆیان رادەستی سیستم کرد. گوایە رۆڵی خۆیان بەئەنجام گەیاندوە. ویست و ئیرادەیان بەرامبەر بە پیلانگێڕیەکە و هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێڕیەکە نیشان نەدا. بەرامبەر بە پیلانگێڕیەکە چۆکیان دادا، شکستیان هێنا یا خود خۆیان دا بەدەستەوە. بیرکردنەوەی بەو جۆرەش دێنە ئاراوە.
پێویستە ئێمە شتێکی دیکەی لێ زیاد بکەین. چوونە لای رێبەرایەتی و دیدار ئەنجامدرا. ماوەیەک پارێزەران چوونە سەردان و لە ماوەی رابردووشدا، لە قۆناغی ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ بە ناوی 'قۆناغی چارەسەری' دا، شاندەکانی هەدەپە چوون و لەگەڵی کۆبوونەوە. دیداری بەو جۆرە و ئەو زانیاریانەی لەوێوە هاتن، رێگەی بۆ ئەوە کردەوە کە دۆخی ئیمڕاڵی بە دروستی و بە تەواوی تێگەیشتنی لەبارەوە نەیاتە ئاراوە. کەشێکی بەو جۆرەیان خوڵقاند، کە ئەگەر دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی ئەنجام دەدرێت وادیارە دۆخەکە ئاساییە. جارجاریش وتیان 'دۆخی رێبەرایەتی باشە، بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت'، وتەی بەو جۆرە تەنانەت لەناو ئێمەشەوە کران. وەک ئەوەی رێبەرایەتی لەوێ میوانە. لایەنەکانی دوژمن ئەو بابەتەیان لە ناوخۆ خۆیاندا بەکارهێنا، بەڵام ویستیان وتەی بەو جۆرە لەناو ئێمەش بلاو بکەنەوە. ئەو قسانە بە نیەت و نیازێکی خراپیش نەکرابن، بە نیەتێکی باش و بۆ ئارامکردنەوەی مرۆڤەکانیش کرابن تێگەیشتنیراست لە دۆخی ئیمڕاڵی لەباربرد.
دەبێت ئێمە باش تێبگەیەن کە ئێمە بەرامبەر بە چی تێدەکۆشین، سەرکەوتنی تێکۆشانی ئێمە ئەنجامێکی چۆن دەهێنێتە ئاراوە
ئێستا لە چوارچێوەی ئەو شتەدا، ئێمە پرسیارەکە چۆن وەڵام بدەینەوە راستە؟ رێبەر ئاپۆ لە رووی یاساییەوە لەوێ نییە. کەسێکی لەو جۆرەش نییە کە دادگایی کرابێت و سزای بەسەردا سەپێنرابێت، لەبەر هۆکاری کەسیش لەوێ نییە، لەبەر هۆکاری ئایدۆلۆژی و سیاسی لەوێیە.لەو بارەوە بیرکردنەوەی هەمووان بەو جۆرەیە. دەڵێن 'دیل و ئەسیرە'. بەڵێ، دیلبوون لە شەردا روودەدات، بەڵام تێگەیشتنێک لە دیلبوون هەیە کە بەراوردکارییەکی مێژووی هەزاران ساڵە ئەوەی هێناوەتە ئاراوە، مامەڵەیەکیش بەرامبەر بە دیل و ئەسیرەکان هەیە. مەگەر مامەڵەکردن لە ئیمڕاڵی وەک مامەڵەکردنە لەگەڵ دیلەکان، هیچ شتێکیش ناکرێت. دۆخێکی لەو جۆرە بوونی نییە. مامەڵە لەگەڵ دیلەکان چۆنە، کەم تا زۆر یاسا ئەو شتەی گرتوەتەخۆ، بەڵام لە ئیمڕاڵی دۆخێکی لەو جۆرە لەئارادا نییە، ماف نییە تا دیلیش هەیبێت. لەبەر ئەوەش مافی دیلبوونیش رەچاو ناکرێت، پێویستە مرۆڤ خۆی بەهەڵەدا نەبات.
لەلایەکی ترەوە دەڵێن 'بارمتە'، بارمتە چییە؟ دەیڵێن بەسەریدا باز دەدەن. پێویستە ئێمە ئاگامان لە واتای چەمکەکان هەبێت. کەسێک بۆچی بە بارمتە دەگیرێت؟ لەبەر ئەوەی سوودی لێ وەربگیرێت. یان بۆ ئەوەی بەرامبەر بە کەسانی تر بەکاریبهێنن، یاخود بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی پێوە بکرێت یان خود بۆ بەرژەوەندی ئەو کەسانەی بە بارمتە گیراون، ئاڵوگۆڕێکیان پێبکرێت. بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتانەش هەموو جۆرە گوشارێک دەکرێت، بەپێی هیچ پێوەر و رێسایەک ناجوڵێنەوە و گوشار دەکرێت. لەبەر ئەوە ئەگەر سیستمی ئیمڕاڵی سیستمێکی بە بارمتە گرتن بێت، خۆی لە خۆیدا هەموو جۆرە گوشارێک دەخرێتە سەر رێبەر ئاپۆ.هەمووجۆرە گوشارێکی جەستەی و دەروونی دەخرێتە سەر. شەڕی سەرەکی لە ئیمڕاڵیە. ئێمە سەدان جار ئەوەمان وتووە، ئێمە هەمووشمان دەیڵێین، بە زمانماندا دێت و ئێمە تێناگەین کە چی دەڵێین. ئێمە ناتوانین بە پێی ئەوە هەڵوێستێک بخەینەڕوو. شەڕە سەرەکیەکە لە ئیمڕاڵی دەکرێت لەبەر ئەوەی پیلانگێڕی بەردەوامە. ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەبوو کە کاریگەری رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنن. هێشتاش نەیانتوانیوە ئەو کاریگەریە تێکبشکێنن، هێرشی شکاندنی کاریگەری بەردەوامە، لەخۆیدا لەسەر رێبەر ئاپۆ هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدرێت. ئیمڕاڵی چەقی هێرشێکی بەو جۆرە. ئەویان خستوەتە قەفەز و هەموو جۆرە گوشارێکی لەسەر پەیڕەو دەکرێت. لەبەرامبەر ئەو شتەشدا راستی بەخودێری رێبەری هەیە. راستی رێبەر ئاپۆ هەیە کە ٢٣ ساڵە لەبەرامبەر ئەو گوشارە دڕندانە جەستەیی و دەروونیە خۆڕاگری دەکات، ئەو گوشارانە پوچەڵ دەکاتەوە، چۆک دانادات و شکست ناهێنێت، بەپێچەوانەوە هێزە گوشارکارەکان دەخاتە بەر لێپرسینەوە و دادگاییان دەکات و ئیدانە و ریسوایان دەکات، لەگەڵ ئەوەش بیر و چالاکی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان و جیهان پەرەپێدەدات، پێشەنگایەتی و رێبەرایەتی بۆ ئەوە دەکات. پێویستە ئێمە لەوە تێبگەین. خۆی دەبێت ئێمە چوارچێوەی ئیمڕاڵی بە باشی تێبگەین، دەبێت ئێمە بەباسی لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێبگەین. سیستم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ناچار نەبوو کە پیلانگێڕی بکات، بۆ دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی ئەویان نەبردە ئیمڕاڵی، پێشتر دەیانتوانی بچنە لوبنان و سوریا و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکردایە. خۆدیداریشیان لەگەڵ ئەنجامدا. ئەو بیرکردنەوەیە هەڵەیە. کاتێک ئەوە دەوترێت، دەڵین' ئەو بابەتە زۆر گەورە دەکرێتەوە، بۆ مەگەر ئاپۆ ئەوەندە گەورەیە' هەندێک کەس لەدەرەوە بە ئاشکرا ئەوە دەڵێن. لەناو ئێمەشدا بە ئاشکرا ناوترێت، بەڵام زۆر کەس دەکەونە ژێر کاریگەریەوە. دەڵێن 'ئەوە خۆگەورەکردنەوەیە، مەگەر جیهان بەڵای خۆی بە کورد داوە و رێبەر ئاپۆیان کردوەتە ئامانج؟' بەڵێ، جیهان بەڵای خۆیان لە کورد داوە و رێبەر ئاپۆیان کردوەتە ئامانج. گەورەترین شەڕ لەوێ دەکرێت. بینای هەژموخوازی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی خۆی لەسەر پاکتاوکردنی کورد دامەزراندووە. ئەگەر تۆ پاکتاوکردنی کورد نەهێڵیت ئەوا سیستمی سەرمایەداری جیهانی لەبەریەک هەڵدەوەشێتەوە و پارچە پارچە دەبێت، دوژمنی بەرامبەرت بەو جۆرەیە. پێویستە ئێمە باش تێبگەین کە ئێمە بەرامبەر بە چی تێدەکۆشین، سەرکەوتنی ئێمە ئەنجامێکی چۆن دەهێنێتە ئاراوە. بێگومان ئەو تێکۆشانەی لەسەرەتاوە بونیاتنرا، ئەوەی خوڵقاند، رێبەرایەتی بۆی کرد، ئەوەی بەڕێوەی برد و تا ئەمڕۆی گەیاند و گەورەترین هێزە. ئەو هێزانەی کە بەرامبەر بە کورد پلانی پاکتاوکردن دادەڕێژن و پلانەکان جێبەجێ دەکەن، بێگومان گەورەترین هێرشەکانیان دەکەنە سەر ئەو هێزە. لە ٩ی تشرینی یەکەمدا ویستیان لەناوی ببەن و بیسڕنەوە. دوای ئەوەش بۆ ماوەی چوار مانگ لە شارە جیاجیاکانی جیهان لە ئەسینا ویستیان لەناوی ببەن. لە مینیسک ویستیان لەناوی ببەن. لە کینیا ویستیان لەناوی ببەن. گروپیان ئامادەکرد، پلانیان داڕشت، کاتێک نەیانتوانی سەربکەون، بۆ ئەوەی لەسێدارە بدرێت رادەستی تورکیایان کردەوە. سیستمی ئیمڕاڵی ببوایە بە شوینی لەسێدارەدانی رێبەر ئاپۆ. رێبەر ئاپۆ هەموو ئەوانەی پوچەڵ کردەوە. گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان ئەوەی پوچەڵ کردەوە. بەرخودانی گیانبازی کە 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' ئەوانەی بە دەوری رێبەرایەتی بازنەیەکیان لە ئاگر ساز کرد، ئەو شتەی پوچەڵ کردەوە. بەرخودێرەکانی کورد ئەو شتەیان پوچەڵ کردەوە. ئێمە خۆمان بەکەم و بچوک دانەنێین، ئێمە کاریگەری بەرخودانمان بە بچوک نەبینین، ئێمە نەڵێن کە ئەو پیلانگێڕیە هەرگیز تێکناچات، ئێمە نەڵێین کە بە بەرخودان ئێمە سەرناکەوین. مەزڵوم دۆغان وتی 'بەرخودان ژیانە'. بەرخودان سەرکەوتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بە بەرخودان ئەو سەرکەوتنە بەدەستهێنرا. بەڵام وا پیشانی دەدەن کە دەڵێن ' مەگەر ئێمە بە هەوڵەکانی رێبەرایەتی رێگەمان لە لەسێدارەدان گرت، خۆی ئەمریکا ئەو کارەی کردبوو'. بیرکردنەوە تێگەیشتنی بەو جۆرە هەیە کە دەڵێن ئەمریکا هەموو شتێکە و ئێمە هیچ شتێک نین. ئەوە بیرکردنەوەی خۆبەدەستەوەدەر، تواوەیە و چوونە ژێر باری ئەو دۆخە. رێبەر ئاپۆ بەو شتەی وت 'پاکتاوی هزر و بیرکردنەوە'. پاکتاوێکی قوڵی بیر و هزر هەیە. دۆخێکی داماوی و بێچارەیی هەیە کە خۆی بە بچووک دەبینێت، هەموو کەسانی دیکەش بە گەورە دەبینێت، هیوایان لەسەر هەڵدەچنێت و باس لەوە دەکات کە ئەو ناتوانێت هیچ شتێکی زیاتر بکات. پێویستە ئێمە ئەو بیرکردنەوەیە هەڵبوەشێنینەوە. لە ئێستادا پرسی سەرەکی ئەوەیە.
ئەگەر ئێمە بە باشی لە رێبەر ئاپۆ تێنەگەین ناتوانین بەرامبەر بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری تێبکۆشین
لە ئیمڕاڵی هەندێک شت کراون. لەبارەی ئەو شتانەی لە ئیمڕاڵی کراون، رێبەر ئاپۆ هەندێک هێرش و پێشهاتی راگەیاندوە. ئەوانە دۆخی ئاڵۆزن. وەک تاشینی قژ و گۆڕینی شوێن. رێبەر ئاپۆ ئەوەی لە ئاستی کودەتا هەڵسەنگاند. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩دا کاتێک شوێنەکەی گۆڕدرا، رێبەر ئاپۆ وتی، منیان خستە تابوتەوە'. ئەوە زۆر واتاداربوو، لەناو ئەو چەمکانەی بەکارهێنراون زۆر شت هەبوون.هەوڵیاندا ژەهرخواردی بکەن. کاتێک نەیانتوانی لەسێدارەی بدەن و سەرنەکەوتن، لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا کاتێک سەرنەکەوتن و شکستیان هێنا، ئەمجارەیان بۆ ئەوەی کاریگەری رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنن و تەنگیپێهەڵبچنن هەموو جۆرە شێوازی ئەشکەنجە، گوشاری قورس و وردیان بەکارهێنا و هێشتاس ئەوە دەکەن. ئەمە راستیەکی ئاشکرایە. پێویستە ئێمە ئەوە بزانین. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ زۆرجار ئێمەی وشیار کردەوە و وتی "بە دروستی لە ئیمڕاڵی تێبگەن، بە دروستی لە ژیان لە ئیمڕاڵی تێبگەن، بەهەڵەدا مەچن، بە پێچەوانەوە تێنەگەن. ژیان لە ئیمڕاڵی چۆنە، مرۆڤ چۆن بەرامبەر ئەو شتانە بەرگە دەگرێت، بەرخودان چۆن دەکرێت، ئەگەر ئێمە بە دروستی لەو شتانە تێبگەن، ئەو کاتە ئێوە دەتوانن هەڵوێستێکی دروست بگرنەبەر، شێوازی داهێنەرانە بخوڵقێنن و پراکتیکێکی سەرکەوتووانە بهێننە ئاراوە". شتی راست و راستەقینە ئەمەیە. لەبەر ئەوە ژیان لە ئیمڕالی بە دروستی درکی پێناکرێت. بە بەرفراوانی تێگەیشتنی لەسەر سازناکرێت. نەک هەر بەرامبەر هەندێک رووداو، ئەگەر ئێمە نەزانین کە ئەو لەو ٢٣ ساڵەدا، هەموو ساڵ، مانگ، رۆژ و سەعات و چرکەیەک لە شەڕ و بەرخودانێکی هەرە گەورە و مێژووییدایە، ئێمە بەو جۆرە مامەڵە ناکەین و بە تێکۆشانێکی بەو جۆرە سات بە سات تێناگەین کە رێبەر ئاپۆ هەبوون، ئازادی، هزر و هەڵوێستی ئەو شتەی بونیات دەنێت، ئێمە لەدەرەوە ناتوانین شێواز و تاکتیکی داهێنەرانە ساز بکەین و ئێمە ناتوانین تێکۆشانێکی سەرکەوتووانە بکەین و ناتوانین لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا ببینە یەک و یەکبگرین و ئێمە ناتوانین لەبەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمڕاڵیش تێبکۆشین.
گۆشەگیری ئەوە نییە کە ئاخۆ دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی ساز بووە یان نا، لەوێ دەخوازرێت کە پشوودرێژی رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنرێت، بێدەنگ بکرێت و نەهێڵن کە بیر بکاتەوە. لانیکەم ئێمە سەرنج بدەینە سەر ئەو کەسانەی پێناسەکانی سیستمی ئیمڕاڵیان ساز کردوە، ئێمە لەوێوە بە دروستی تێدەگەین. خورشید تۆڵان کە ئیمراڵی ئادە دەکرد دەیگوت 'لێرە مرۆڤ هەر سات و هەر چرکە دەمرێت، ئێمە سیستمێکی بەو جۆرەمان ئامادە کردووە کە رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنین'. تەیب ئەردۆغانیش وتی، "تا من مابم ئیمڕاڵی کۆتایی پێنایات". مەگەر ئەوانە بە ئاشکرا چی بڵێن؟ هەر هیچ نەبێت پێویستە ئێمە باش لەو ووتانەی ئەوان تێبگەین و ئەزمونی دروستیان لێوەربگرین. لەبەر ئەوەش ئەم پرسە گرنگ و واتادارە. لەبەر ئەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی، ئامانج و شێوازەکانی و لەبەرامبەر ئەوەشدا هەڵوێست و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و پێویستە بە واتا و گرنگی ئەو هەڵوێست و تێکۆشانە یەکگرتوویەکی چۆن پێکبهێنرێت، باش و دروست تێگەیشتنی لەسەر ساز ناکرێت. لەو بوارەدا تێگەیشتن و بیرکردنەوەی هەڵە، ناڕاست، پارچەپارچەکراو، لاواز و پێچەوانە لەئارادان. لەبەر ئەو هەڵە و ناڕاستیانە تێکۆشانێکی لاواز دەکرێت، لەبەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکۆسینێکی راست، کاریگەر و یەکگرتووانە ناکرێت، سەرکەوتنی گەورە بەدەست ناهێنرێت. هەر بەو هۆیەشەوە پێویستە ئێمە بە دروستی لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی تێبگەین، پێویستە ئێمە باش بزانین لەوێ لە هەر چرکەیەکی ژیاندا شەڕێکی گەورەیە و دەبێت بزانین کە هەموو جۆرە گوشار و ئەشکەنجەیەک لەسەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت. لەئێستادا گۆشەگیری و گوشاری ئەوێ نەختێکی لەسەر زیندان، کۆمەڵگا و دەرەوە ئەنجام دەدرێت هەمووان هاواریان بەرزبووەتەوە. بەڵام لە راستیدا ملیۆنان هێندەی ئەوە، ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئیمڕاڵی ئەنجام دەدرێت. بۆچی ئێمە بەو جۆرە تێناگەین؟ ئەمڕۆ بەلانیکەمەوە دەتوانین ئەنجامێک لەو شتانە بەدەستبهێنین، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی بە دروستی لێیتێبگەین.
24 کاتژمێر بە گوشار و ئەشکەنجە مامەڵە بەسەر رێبەرایەتیدا دەسەپێنن
ئەوە پرسراوە و دەبێت مرۆڤ وەڵامی بداتەوە. بە گوشار و ئەشکەنجەیەکی بەو جۆرە دەاینەوێت چی بکەن؟ ئەمە دەتوانین چی بەو شتە بڵێین. ئێمە بە وتەکانی رێبەر ئاپۆ وەڵام دەدەینەوە. لەبەر ئەوەی ئێمە هەندێک شت بڵێین رەنگە راست نەبێت. رێبەر ئاپۆ وتبوو "لە سەر منەوە دەیانەوێت پەکەکە پاکتاو بکەن. لە رێگەی گوشار بۆ سەر منەوە دەیانەوێت بگەنە ئەنجامێک، من لەژێر گوشارێکی بەو جۆرەدام. بە من دەڵێن پەکەکە پاکتاو بکە و هەڵیبوەشێنەرەوە، من چۆن ئەو شتە بکەم، بۆ کارێکی لەو جۆرە منیش هێزم نییە و دەرەقەتی نایەم. ئەگەر شتێکی بەو جۆرە بکەم بۆ مەگەر گەل قەبوڵی دەکات، ئەو پارتە قەبوڵی دەکات؟" بەوەش هۆشادری دایە ئەو کەسانە داوای ئەو شتەیان لێدەکرد. رێبەر ئاپۆ وتی "ئێوە داوای ئەو شتە لە من دەکەن، بەڵام ئەو پارتی و کۆمەڵگایە دڵنیایە، راستی و هەڵە دەزانێت، ئەوان بە من دەڵێن ناپاک و ئەو دۆخە رەتدەکەنەوە". لە بەر ئەوە وتی، "نابێت داواکارییەکی بەو جۆرە لە من بکەن. لەبەر ئەوە وتی، نابێت کە داوای شتێکی لەو جۆرە لە من بکەن" و "پارتی و کۆمەڵگا ئەو شتە قەبوڵ ناکەن". رێبەر ئاپۆ بە روونی ئەوە وت. کەواتە بۆچی گوشار و ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەوەی بە داواکارییەکان باری دەرونی ئەو خراپ بکەن، سیستمی بیرکردنەوەی ئەو پرش و بڵاو بکەن، نەهێڵن کە بیر لە هیچ شتێک بکاتەوە و شتی نوێ بێنێتە ئاراوە و خەباتی ئەو ئاستەنگ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە تەنیا ئەوە نییە، ئایا لە زیندانی ئامەد بۆچی بەو رادەیە گوشار و ئەشکەنجەیان بەکارهێنا؟ بۆچی زیندان هەیە؟ بۆچی مرۆڤەکان بە بارمتە دەگرن؟ چیان لەو مرۆڤانە دەوێت کە بە بارمتە گیراون؟ یان تۆ بەرامبەر بە هەندێک بیکەیتە بوارێک بۆ سات و سەودا یاخود تۆ هەندێکشتی پێبکەیت. ئەو دوو شتەش لە رێبەر ئاپۆ داوا دەکرێت. لەبەرامبەر تێکۆشان، پارتی و ئازادی کوردان لەو شوێنە هەموو شت دەبێتە بابەتی سات و سەودا و مامەڵە. لە رێگەی گوشار لەسەر رێبەر ئاپۆوە نایانەوێت رێبەر ئاپۆ لەسەر ئازادی و تێکۆشانی دیموکراسی بیربکاتەوە و خزمەت بەو بوارانە بکات، دەیانەوێت رێبەر ئاپۆ بگەیەننە ئاستێک کە بۆ پاکتاوکردن و هەڵوەشاندنەوە ئەو شتانە کارێک بکات. لەبەر ئەوەش ئەو هەموو شتەی بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەو هەمووە گوشارە دەکرێن، ئەو شتانە دەکرێن، لەبەر ئەوە بارمتەیە. بەبەرامتەبوون ئەمەیە. بە بارمتەبوونی رێبەر ئاپۆ لە سەر ئەو بنەمایەیە. لەبەر ئەوەی لەبەرامبەر پارتی، لەبەرامبەر گەلی کورد، ئازادی، ئازادی ژنان و مرۆڤایەتی بیکەن بە بابەتێکی سەودا و مامەڵە، ئەویان بە بارمتە گرتووە. بە گوشار و ئەشکەنجەیەکی ٢٤ کاتژمێری، سەودا و مامەڵەیەکی بەو جۆرەی بەسەردا دەسەپێنرێت. نەک هەر بەتەنیا لە ئیمڕاڵی، لەدەرەوەش بە کردەوەکانیان گوشار دەخەنە سەر رێبەر ئاپۆ. بە کۆمەڵکوژی، بە کردەوەکانیان لە باکور، باشور و رۆژئاوا و لە شوێنی جیاجیای جیهان دەیانەوێت گوشارێکی بەو جۆرە بخەنە سەر رێبەر ئاپۆ.
ئێمە سەرنج بدهین، ئەو شتانە کەی کراون. تاشینی قژ لە هاوی ٢٠٠٨دا روویدا. بۆچی روویدا؟ دوای شەڕی زاپ روویدا. کاتێک لە زاپ شکستێکی مێژووییان بەسەردا هات، پلانەکانیان لە زاپ هەڵوەشایەوە، روویان کردە رێبەر ئاپۆ. بۆچی؟ کەوتنە هەوڵی ئەوەی کە ئەو شتانەی بە شەڕ نەیانتوانیوە بیکەن ئاخۆ ئەوان لە سەر رێبەر ئاپۆ بە گوشار بیکەن؟
گۆڕینی شوێن، کاتێک ئەویان خستە شوێنێکی وەک دارمەیت و تابوت، یاخود کودەتای ١٧ی تشرینی دوەم چ کات روویاندا؟ دوای هەڵبژاردنی خۆجێیی لە ٢٩ی ئاداری ٢٠٠٩دا. لە بواری سیاسیەوە کاتێک شکستیان هێنا، دیسان ویستیان گوشار بخەنەوە سەر رێبەر ئاپۆ و قەرەبووی بابەتەکە بکەنەوە. هێرشێکە بەرفراوان و هەمەلایەنەیان کرد. لەبەرامبەر گەرییلا، گەل، ژن، گەنج، گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، لەهەموو شوێنێک گوشار و تیرۆری فاشیستی ئەنجام دەدەن، کۆمەڵکوژی دەکەن. بەڵام گوشار و هێرشی هەرە دژوار و هەرە ورد و هەرە قوڵ هەموو کات لە ئیمڕاڵی ئەنجام دەدرێت. هەموو کات هێرشیان کردوەتە سەر رێبەرایەتی، لەبەر ئەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەردەوامە، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە واتای هێرشی لەناوبردن و سڕینەوەی رێبەرایەتیە. ئامانجی ئەوان رێبەرایەتیە. لە ٩ی تشرینی یەکەمداش بەو جۆرەیە. لەو رۆژەوە تائێستا ٢٣ ساڵ و چوار مانگە ئەو بابەتە بەردەوامە.لەبەر ئەوەی نەگەیشتنە ئەنجامی دڵخواز، شکستیشیان قەبوڵ نەکرد، وەرچەرخانیان نەکرد بەرەو سیاسەت و بیرکردنەوەیەکی جیاواز، ئێمەش نەمانتوانی هەبوونی ئەوان هەڵوەشێنینەوە، لەو کاتەدا چی دەکەن، بە شێوازی جیاجیا لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا گوشار و ئەشکەنجەیان دژوارتر کردەوە و بەو جۆرە دەیانەوێت ئەنجامێک بەدەستبهێنن، لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا سەربکەون و ئەنجامێک بەدەستبخەن. ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان، پێویستە ئەو شتە بببینین.
دەبێت ئێمە بە دروستی لە بەرخودانی ئیمڕاڵی تێبگەین و لەهەموو گۆڕەپانێک چرکە بە چرکە ئەنجامی بدەین
لەم بوارەدا لە پرس و بابەتەکانی پێشوودا ئێمە باسی ئەوەمان کرد لە خۆیدا دەوڵەتی تورکیش ئەوە دەکات. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە پلانی ئەوە دادەڕێژێت و ئەنجامی دەدات. بەڵام هێزە دەرەکیەکان کە پلانی پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەکەیان داڕشت، بڕیاریاندا و ئەمڕۆش بەڕێوەی دەبەن. ئەوە هێرشیکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانییە. دەبێت ئێمە باش تێبگەین کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ئەمریکا، ئەوروپا و رووسیا دیکتاتۆریەکی چۆنن، بە چ شێوەیەک لەبەرامبەر ئازادی و دیموکراسیدا دوژمنایەتی دەکەن و ئێمە دەبینین کە دوژمنی کوردانیشن. کاتێک ئەو هێزانە چەند قسەیەکی خۆشیان کرد، ئێمە بڕوا بە وتەکانیان نەکەین. پێوەر وتەی ئەوان نییە. دووەم مامەڵە و هەڵوێستیسیان نییە بەرامبەر بە ئێمە. پێوەرەکە مامەڵە و هەڵسوکەوتیانە لەگەڵ ئیمڕاڵی. مامەڵەی ئەوان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆیە. ئەگەر ئێوە دەتانەوێت بزانن کە کێ چەندە دیموکراتە، کێ ئازادیخواز و مرۆییە و ئەو شتە هەڵسەنگێنن، لە مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئەوان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ بڕوانن. هەموو شتێک لێرەدا بە روونی دەرکەوێت و خۆی دەنوێنێت. لەوێ هەموو شتێک دەخرێتە بەر رووناکی، بە شێوەیەکی روون ئاشکرا دەبێت کە کێ چییە. لە تورکیا و جیهان بەم جۆرەیە. لە تورکیاش کێ چەندە دیموکراتە پێوەرەکە هەڵسوکەوتیەتی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەوەی ئەوە بە واتای مامەڵە و هەڵسوکەوتە بەرامبەر بە گەلی کورد و ئیرادەکەی بۆ هەبوون و ئازادی و ئەم شتانە نوێنەرایەتی دەکات. لە جیهاندا کێ چەندە دیموکراتە، لە مامەڵەکردنی لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا خۆی نیشان دەدات. ئەو کەسانەی رێبەر ئاپۆیان خستوەتە ناو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی و وەک بارمتە ئەو هەموووە گوشار و تیرۆرە دەکەن، چۆن دەبنە دیموکرات و ئازادیخواز. مەگەر ئەوانەی گوشار دەکەن کێن، فاشیست کێن و ئەوانەی پاکتاو دەکەن کێن! خۆ هەر ئەو هێزانەن. بۆیە دەبێت ئێمە بەهەڵە تێنەگەین، دەبێت ئێمە بە دروستی تێبگەین. دەبێت ئێمە راستی ئیمڕاڵیش، سیستمە ئەشکەنجە و گوشارەکانی و سیاسەتەکانی بە بارمتەگرتنەکەشی بە باشی تێبگەین. لەسەر رێبەر ئاپۆ گوشارێکی چۆن و بە چ مەبەستێک دەکرێت؟ لەبەرامبەر ئەوانە رێبەر ئاپۆ چۆ خۆڕاگری دەکات. رێبەر ئاپۆ وتی، "دروستتێگەیشتن لە ژیانی ئیمڕاڵی". دەبێت ئێمە چل جار ئەوە بخوێنینەوە و لێی ورد ببینەوە. بەچی خۆڕاگری دەکات، چۆن خۆڕاگری دەکات، چۆن ئەو سیستمی گوشار و ئەشکەنجەی هەرە گەورە و ورد تێکدەدات. نەک هەر ئەوە چۆن لەپێناو رزگارکردنی کورد و ژن لە پێشی پێشەوە، بۆ رزگارکردنی هەموو بندەست و مرۆڤایەتی، هەست، رامان، رۆح، ههزر، سیاسەت، ئایدۆلۆژی و تیۆری ساز دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشیت. چۆن ئەوانە دەکات. ئیرادە، ئازایەتی، لەخۆبوردوویی، شێوازێکی چۆن، هێزی خۆڕاگری، داهێنەری دەخوڵقێنێت و ئەو شتانە دێنێتە ئاراوە. دەبێت ئێمە لەوە تێبگەین. ئەو شتانەی مرۆڤەکان لە گەورەترین دەرفەت و بارودۆخدا ناتوانن بیخوڵقێنن، رێبەر ئاپۆ لە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕاڵیدا، بە تێکۆشانێکی ورد و قوڵ ئەو شتەی خوڵقاندووە هەم خۆڕاگری کرد، هەم ئەنجامەکانی گۆڕی بۆ بەرنامەیەکی تیۆری، ئەوەی کردە بیر و نوسیەوە و پێشکەشی هەموو مرۆڤایەتی، گەنجان، ژنان، کرێکار و رەنجدەرانی کرد. دەبێت ئێمەش بە دروستی لەوە تێبگەین، بە دروستی نوێنەرایەتی بکەین و بە شێوەیەکی دروست جێبەجێی بکەین. لەبەر ئەوەی هەموومان قەرزاری ئەوین. دۆخێکی بەو جۆرە بۆ هەموومان بە واتای وەرگرتنی وەرگرتنی ئەرک و مامەڵە و هەڵسوکەوتی دروستە. بۆ تێگەیشتنی دروست، مرۆڤ بە شێوەیەکی دروست بژی و تێکۆشانێکی سەرکەوتووانە ئەنجام بدات، بانگەوازمان ئاراستە دەکات. دەبێت هەڵوێستمان بەرامبەر بە ئیمڕاڵی لە سەر ئەو بنەمایە بێت. دەبێت ئێمە پێوەرەکان بە گوێرەی ئەو شتانە ساز بکەین، ئێمە ئەو بابەتە نەک وەک ئەندامێتی پارتەکە بەڵکوو وەک مەرجی مرۆڤبوون، ئازادیخواز و دیموکراتیک بوون، بەرخودانی ئیمڕاڵی بە دروستی تێبگەن، بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە لەهەموو ساتێکدا ئەوە ئەنجام بدەن. مرۆڤبوونی خاوەن نامووس و ویژدان، بەستراوەتەوە بەو شتەوە. واز لە شۆڕشگێڕیش بهێنین، مرۆڤبوونی بە ویژدانیش ئەوە دەخوازێت. بۆ مرۆڤبوونی راست و دروستیش ئەوە پێویستە. دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لەوە تێبگەین و خۆمان بگەیەنینە ئاستێک کە ئێمە بە سەرکەوتوانە وێنا و نوێنەرایەتی ئەو شتە بکەین.
لهكهسایهتی رێبهر ئاپۆدا له ئیمڕاڵی بهرخودانێكی ٢٣ ساڵی گهوره ههیه. به تایبهتی دوای ساڵی ٢٠١٥ دهسهڵاتداری ئاكهپه و مهههپه كاتێك سیاسهتی چۆكپێدادان و گۆشهگیریان دهستپێكرد، ئهو بهرخودانێكی له سهرووی توانای مرۆڤهكانی هێنایه ئاراوه. بههۆی ئهو بهرخودانهوه ئهردۆغان و ههندێك نوێنهری دهسهڵات له مانگهكانی رابردوودا به ههندێك وتهی زارهكی وای پیشان دهدهن، كه دیدار لهگهڵ رێبهر ئاپۆ ئهنجام دهدرێت. دهسهڵاتداری له دهرهوه هێزی خۆی لهدهست دهدات، له سیاسهتی رۆژههڵاتی ناوهڕاستدا كهوتوهته رێگهیهكی تهنگهبهر و له ناوخۆش به هۆی قهیرانی ئابوری و سیاسی كهوتوهته ئاستێك كه كهس باوهڕی پێناكات، له وهها قۆناغێكدا بهو وتانه دهیهوێت چی بكات؟
لهبارهی ئهو دۆخهی كه ههیه زۆر لایهن بیركردنهوه و روانگهی خۆیان باس كرد، گفتوگۆشی لهسهر دهكهن. تهیب ئهردۆغان رێگهی بۆ ئهوه خۆش كرد. وتی " ئیمراڵی لێپرسینهوه له سهلاحهدین دهمیرتاش دهكات". ئێمهش باسمان لهوهكرد، كه ئیمراڵی به ههڵوێست، تێكۆشان و وهستانهوهی خۆی هێڵێكی ساز كردووه، نوێنهرایهتی ههڵوێستی مرۆڤی ئازاد و ژیان دهكات، لهبهر ئهوهش بۆ ههمووان پێوهرێكی رهخنه له خۆگرتن و له پێگهیهكی لێپرسینهوه و لێپێچینهوهیهدایه. ئێمهش باسمان لهوهكرد، ئهگهر ئێمه بهو جۆره مامهڵه بكهین، ئێمه ئیمراڵی وهك كهسێك كه لێپرسینهوه دهكات ههڵبسهنگێنین و ئێمه باسی لێپرسینهوه بكهین، لهو بوارهدا ئهوهی دهبێت زیاتر لێپێچینهوهی لهگهڵ بكرێت، خاوهنی قسهكه واته تهیب ئهردۆغانه.
ههندێك لایهن به جیاواز ههڵسهنگاندن دهكهن. ئێمه ئهوهمان وت، ئهگهر بهو وتانه دهیانهوێت له بارهی رێبهر ئاپۆوه له ئیمراڵی زانیاری بدهن، ئهگهر لهسهر ئهو بنهمایه دهیانهوێت تێكۆشان بۆ ئازادی و پارێزگاری له رێبهر ئاپۆ لاواز بكهن، ئهوه شتێكی ههڵهیه، ئهوه هیچ ئهنجامێكی لێناكهوێتهوه و ئهوان ناتوانن هیچ كهسێك بخهڵهتێنن. زیاتر له ده مانگه هیچ زانیارییهك لهسهر ئیمراڵی نییه، كێشه تهندروستی و ئاسایشیهكانی رێبهر ئاپۆ و ههڤاڵانی دیكه لهوێ كهوتوونهته پێش ههموو شتێك. له سهر ئهو بنهمایه تێكۆشانێكی گهوره كه جیهانی گرتوهتهوه دهستیپێكردووه، به شێوهیهكی روون دهریدهخهن كه سادهترین و مرۆیی ترین پێوهرهكان رهچاو ناكرێن و بهڕێوهبهرایهتی تهیب ئهردۆغان به شێوهیهكی شوێندانهر له جیهان ریسوا دهكرێت. ئهگهر بۆ رزگاركربوون لهو شته رێگهیهكی لهو جۆرهیان گرتوهتهبهر، ئهوه هیچ واتایهك نییه و ئهوه ناتوانێت خاوهنهكهشی رزگار بكات. لهبهر ئهوهی دهبێت لانیكهم یاسا و سیستمی خۆی جێبهجێ بكات. جیا لهوه تاوانه كه رێبهر ئاپۆ لهو دۆخهدا زیندانی بێت. له ههموو روویهكهوه تاوانه. له ههموو جیهان ئهو بیركردنهوه و چالاكیه بڵاودهبێتهوه كه پێویسته رێبهر ئاپۆ له رووی جهستهییهوه ئازاد بكرێت. لهبهر ئهوه یاسا جێبهجێ بكهن و لهبارهی سهلامهتی و تهندروستی ئهوهوه زانیاریش رابگهیهنرێت ئهوه بهس نییه. بهڵام دورخستنهوهی لهو شتانهش تێكۆشان فراوانتر دهكات. دیاره كه به هۆی ئهو شتانهوه تهنگهتاو بوون. له بری ئهوهی ههڵهكان راست بكهنهوه، به شێوازی لهو جۆره به قسه و وتن دهیانهوێت قهرهبوو بكهنهوه. بهو شتانه گوایه دهیانهوێت باس لهوهبكهن كه له بارهی رێبهر ئاپۆوه زانیاری بڵاوكراوهتهوه، بۆ ئهوهی گهلی كورد، وڵاتپارێزهكان و مرۆڤهكان قایل بكهن. ئێمه باسمان كرد كه قایل نابن، ئهوه ههوڵێكی بۆش و بێبنهمایه. هیچ كاریگهرییهكی نابێت، ئهوه تێكۆشان لاواز ناكات، به پێچهوانهوه دۆخێكی لهو جۆره، ئهو لاوازیهی ئهو دۆخهیان سازكردووه دهخاته بهرچاو، لهبهر ئهوهش لهسهر بنهمای ئازادی جهستهیی رێبهر ئاپۆ، ئهوه تێكۆشان بههێز دهكات و زیاتر هانی دهدات. خۆی له خۆیدا زیاتر پهرهسهندنیش ئهوانه نیشان دهدات. لهبهر ئهوه ئهو شته گرنگ و واتاداره.
لهچوارچێوهی ئهو مشتومڕ و باسانهدا مرۆڤ دهتوانێت چی بڵێت. لهگهڵ رێبهر ئاپۆ پێشتریش دیداریان ئهنجامدابوو ئهنجامیشی دهدهن. رێبهر ئاپۆ وتی "من بۆ دیدار ئاماده و كراوهم، ههموو كهس دهتوانێت بێت، من لهگهڵیدا دادهنیشم و گفتوگۆ دهكهم بهڵام ئهوه دۆخێكی مرۆڤییه، با كهس چاوهڕێی ئهنجامێكی سیاسی لهوه نهبێت، باس ئهنجامێكی بهو جۆره لێ دهرنههێنێت. ئهوانهی بهو جۆره تێدهگهن به ههڵه تێدهگهن". یاخود داوای كرد كه سیستمی یاسایی جێبهجێ بكرێت. دواین جاریش كاتێك به تهلهفون قسهی لهگهڵ براكهی كرد باسی دۆخێكی لهو جۆرهی كردبوو. وتبووی پێویسته به پێی یاسا ههموو كهس بجوڵێتهوه، پێویسته سیستمی یاسا بهردهوام بێت. بۆ دۆخی كرداری له ئێستادا ئهوه پێویستییه. بهڵام وهكو تر كێشهی ئایدۆلۆژیك و سیاسی و دۆخی تێكۆشان چییه. لهبهر ئهوه رێبهر ئاپۆ له تێكۆشاندایه. ههڵوێستێك له ئارادایه. ئهوهش له دهرهوه وهك ههڵوێستی رێبهرایهتی كه له ساڵانی ٧٠هوه دهستیپێكرد، به پارتیبوون و بهرخودانی چهكدارانه و لهسهر ئهو بنهمایه وهك بهرهنجامێكی گهشهكردنی تێكۆشانی ههبوون و ئازادی هاته ئاراوه. له دهرهوه ئهو شتانه هاتنه ئاراوه، له قۆناغێكدا لاوازبوونی شێوهی تێكۆشان، تا ئهو كاتهی چارهسهریهكان كه له هزری مرۆڤدا و به هۆی لاوازبوونی شێواز و رێبازهكان، پیلانگێڕی نێونهتهوهیی ئهنجامدرا و سیستمی ئیمراڵی هاته ئاراوه. له سیستمی ئیمراڵیشدا به تێكۆشان لهسهر بنهمای گۆڕینی پاڕادایم ویسترا كه پیلانگێڕی نێونهتهوهیی پوچهڵ بكرێتهوه، سیاسهت و بیركردنهوهی پاكتاوكاری لهسهر كورد نههێڵرێت و له ههمان كاتدا دهخوازرێت ههبوون و ئازادی گهلی كورد دهستهبهر بكرێت. رێبهر ئاپۆ نوێنهرایهتی ئهو ئیرادهیه دهكات. ههر بۆیهش له سیستمی ئهشكهنجه و گۆشهگیریدا به بارمته گیراوه. ئهو تێكۆشانی خۆی له ئیمراڵی سهر راست، قوڵ كردهوه و گهشهی پێدا و له سهر هێڵی سهركهوتن و سهرفرازی بهردهوامه. ئهوانه كاریگهری خۆیان ههیه. تێكۆشانێكی لهو جۆره دۆخێكی گرنگی ههیه. مهیلی پهرهسهندنی ههیه. بهو ههموو رێگا و شێوازانه ئاستهنگ نهكرا، نهیانتوانی رێگهی لێبگرن و لاوازی بكهن. ئێستاش ههندێك دۆخی پێشوو دووباره دهبێت. به شێوازی نوێ ئهو شتانهی كه پێشتر نهیانتوانی تیایدا سهركهوتووبن، ئێستا دهیانهوێت سهری بخهن. ههوڵهكانی ئهم دواییهی بهڕێوهبهرایهتی تهیب ئهردۆغان ههندێكی بهو جۆرهیه.
ئێمه دهتوانین ئهوه بڵێین. له پرسیارهكهدا باس له ههندێك شت كران، نهك پلانی ههڵوهشاندنهوه، بهڵكوو پلانی چالاكی رووخاندن و تێكشكاندن ههبوو. ئێمه دهزانین پلانی چالاكی روخاندن‘ كه دهستهی ئاسایشی نهتهوهیی له ٣٠ی تشرینی یهكهمی ٢٠١٤دا بڕیاری لهسهردا، چی پێكرا. له جزیر تا سور ههڵوهشاندنهوه و روخاندن چۆن ئهنجامدرا، چهند مرۆڤ كوژران. چهنده شار، گوند و گهڕهك سوتێنران. چهند چیا و دارستان سوتێنران. چهنده مرۆڤ گیران، ئهوانه ههموو لهبهرچاون. له ٢٤ی تهموزی ٢٠١٥هوه تا ئێستا لهسهر بنهمای چالاكی روخاندن و ههڵتهكاندن ئهو ههموو شته كراون و ئامارێكی قورس ههیه. له كوردستاندا به درێژایی مێژوو دڕندهیهكی بهو جۆره نهكراوه. هیچ بهڕێوهبهرایهتیهكی پاكتاوكهر و داگیركهر ئهو ههمووه كۆمهڵكوژیهی نهكرد. ئهوهنده مرۆڤ، سروشت و كۆمهڵگای نهكوژران. به كۆمهڵكوژیهكان لهسهر بنهمای چالاكی روخاندن، بهپێی هیچ یاسا، پێوهر، پێوانی ئهخلاقی نهجوڵانهوه. شتی وایان كردووه كه كردهوهی مرۆڤ نییه. له هیچ قۆناغێكی مێژووییدا ئهو شتانهی مرۆڤهكان بهسهر مرۆڤهكانیادا نههێناوه، لهم سهردهمهدا لهلایهن دهسهڵاتداری ئاكهپه و مهههپهوه بهرامبهر به گهلی كورد، خاكی كوردستان، ژیان، مێژوو، بهها كولتورییهكان و ههبوونی كوردان ئهنجامدرا. بێگومان لهم سهردهمهدا له ئیمراڵیش گوشار، ئهشكهنجه و گۆشهگیری ههره دژوار پهیڕهو كرا. رێگه به دیدار نادهن و ویستیان رێبهر ئاپۆ بخنكێنن. لهلایهكهوه گوشاری بهو جۆرهیان ئهنجامدا و ویستیان بزوتنهوهی خنكاندن له سیستمی ئهشكهنجه و گۆشهكیری ئیمراڵیدا بههێزتر بكهن.
دەیانەوێت چۆک بە رێبەر ئاپۆ دابدەن
دەیانەوێت بەو شتانە چی بکەن؟ دەیانەوێت کۆمەڵگەی کوردان رادەستی خۆیان بکەن. دەیانەوێت بیری ئازادی و ئیرادەی تێکبشکێنن. دەیانەوێت ڕێکخستنی ئازادی لەناوببرێت. دەیانەوێت خۆیان لە چالاکیی ئازادی دووربخەنەوە. دەیانەوێت لەبەرامبەر پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژیی کورداندا چۆکی پێ دابدەن، رادەستیان بێت و پاکتاوی بکەن. لەبەر ئەوەش هەموو جۆرە گوشارێکی جەستەیی، ئەشکەنجەدان، قەتڵوعام و کوشتار و تەنانەت هەڵسوکەوت و رەفتاریان بۆ شکاندنی بچووکترین و وردترین شکۆ و کەرامت ئەنجامدا و هێشتاش هەر ئەنجامی دەدەن. هەموو بەهاکانی کۆمەڵگای کورد دەخەنە ژێر پێیان و پێشێلی دەکەن، مرۆڤەکانیان گەیاندووەتە ئاستێک، کە ئیدی نەتوانێت بژی. بەو رادەیە گوشاریان لێدەکەن. ئەو شتانە زۆر ڕوونی و ئاشکرا دەبینرێن. لە ئیمرالیش ئەو کارانە ئەنجام دەدرێن. لە ڕاستیدا دەیانەوێت بەو شتانە چۆک پێدادان ئەنجام بدەن و رادەستی بکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن. ئەوانە دەکەن بۆ ئەوەی لە سیاسەتی بارمتەگیریی ئیمراڵیدا ئەنجام بەدەست بهێنن.
دەیانەوێت کۆمەڵگا سڕ بکەن و هەڵیبوەشێننەوە، ڕێکخستن پەرتەوازە بکەن، گەریلا تێکبشکێنن، تێکۆشانی ئازادی لەناو ببەن، رێبەر ئاپۆ تەنها و بێ پشت بکرێت و بە سیاسەتی گوشار، سەرکوت، ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی چۆکپێدادان ئەنجام بدەن. رووخاندن، چۆکپێدادان خۆبەدەستەوەدان ئەنجام بدەن. ئەوە گرنگە. رووخاندن بە مانای لەناوبردنە. سیاسەتی لەناوبردن نییە، بەڵکو سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆسایدی کولتوری هەیە، بۆیە دەیانەوێت خۆی بەدەستەوە بدات و بێ ئیرادەی بکەن. ئەوەش لە بنچینەدا ئەوەیە، کە لە دەرەوە (لە دەرەوەی زیندان) ئەنجامی دەدەن، دەیانەوێت چۆک بە رێبەر ئاپۆ دابدەن. بەرخۆدانی ئیمراڵی لە بەرامبەر هەموو ئەو شتانەدا تێدەکۆشیت. تێکۆشانێک دەکات، کە هەموو ئەو شتانە پووچ دەکاتەوە. لە دژی هەموو جۆرە گوشار و زوڵمێک نوێنەرایەتیی ئیرادە و شەرەفی بەرخودان دەکات. بەڕاستی دەبێت مرۆڤ پەیوەندیی بداتەوە بە بەرخۆدانی زیندانی ئامەدەوە. لە زیندانی ئامەدیشدا ئەو ڕێیاز و شێوازە قەبانە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجامدران، گەیشتە دەرەوە، دەبێت ئێمەوە ئەوە بزانین.
لە ئیمرالی ئەنجام لە ئەزموونەکانی ئامەد وەرگیرا و بە وردەترین و پێشکەوتوترین شێواز ئەوە ئەنجام دەدەن. چۆکپێدادان، خۆبەدەستەوەدان، دانپیادانان، کە بە مانای خیانەتە لە بوونی خۆت. ئەو شتانە بە سەر هەموو کوردێکدا دەسەپێنرێت. بەسەر هەموو گەلی کورددا دەسەپێنرێت، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆماری تورکیا لە دەرەوەی وڵاتیش ئەوە دەسەپێنێت. ئەوە ئەو شتەیە، سیستمی کۆماری تورکیا پشتی پێ دەبەستێت. ئەوە لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت و ئەوەش بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەسەپێنرێت. ئێستا ئەو ساڵانەی داسەپاندن تێپەڕین و شکستیان هێنا و سەرنەکەوتن و هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. ژنان، گەنجان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، منداڵان و پیرەکان و بە ساڵاچووانی کورد خۆڕاگرییان کرد، دایکان بەرخودان و بەرگرییان کرد، لە بەرامبەر ئەو گوشار و سوکایەتیپێکردنانەدا گۆڕستانەکان روخێنران، تەرمەکان پارچەپارچە کران و سوکایەتیی گەورە بە تەرمەکان کرا.
خواستیان بەو شتانە کۆمەڵگەی کورد و گەلی کورد نەتوانن هیچ بکەن، دەیانویست گەلی کورد بهێننە ئەو ئاستە، کە هێزی بەرخودان و بەرگریان تیادا نەمێنێت و بە هەموو شتێک دەڵێت، بەڵێ و خۆی بە دەستەوە داوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی لەو شێوەیەیان بە دەستنەهێنا. کۆمەڵگەی کورد چۆکی دانەدا. بە پێچەوانەی ئەوەوە بەرخودان گەشەى سەند، ئیرادە گەشەی سەند، ئیدعا و بانگەشە زیاتر بوون. بەڵێ قوربانی درا، بەڵام ەو قوربانییە بۆ هەبوون لەسەر هێڵی ئازادی بۆ ژیان بە پێویست دەزانرا. لەسەر ئەو بنەمایە، بەڕاستی بەرخۆدانێکی قارەمانانە هەیە، ئیرادەیەکی مەزن هەیە. لە سەرتاسەری کوردستان لە دژی هەموو جۆرە زوڵم و ستەمێک لەلایەن کۆمەڵگەى کوردەوە بەرخۆدانێکی مرۆیی هەیە.
ئێستا وڵاتپارێزیی کورد لەو بەرخۆدانەدایە. گەریلا قارەمانانە بەرخۆدان و بەرەنگاری دەکات و پێشەنگایەتی دەکات. بەرخۆدانی ئیمراڵی نوێنەرایەتیی هەموو بەرخۆدانەکان دەکات. ڕۆح، هزر، بیر و ئیرادەی بەرخۆدانی ئیمراڵی بە سەرتاسەری کوردستان بڵاودەبێتەوە و ئەم بەرخۆدانە بەرەو پێش دەچێت و گەشە دەکات، بۆیە ئەم بەرخۆدانەش هێز بە بەرخۆدانی ئیمراڵی دەدات و بەهێزی دەکات. بە ڕێبەر ئاپۆوە، یەکگرتوویی گەریلا، گەل، ڕێکخستن، حیزب، ژنان و گەنجان گەیشتووەتە بەرزرتین ئاستی خۆی. ئەو شتانە لەم پرۆسەیەدا ڕوویانداوە. بەڵێ ئێمە نرخ و قوربانییەکی گران و قورسمان داوە، بەڵام لە لایەکی ترەوە ئەو بیر، ئیرادە و قارەمانێتییە خوڵقاوە و رەگی داکوتاوە.
بێگومان بەوە، هەموو ئەو شتانە ریسوا کران، دەمامەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەی داماڵی، ڕووی ڕاستەقینەیانی ئاشکرا کرد. دەریخست، کە ئەوان تا چەند بە چ رادەیەک دوژمنی کورد، ژنان، گەل و مرۆڤایەتین. لەوێشدا سەرنەکەوتن. ئەو زوڵم و ستەمە و گوشارە لە مێژوودا نموونەی نییە، بەڵام بەوەش نەیانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن و سەرکەوتوو نەبوون. ئەوان بۆ خۆیان گەیشتنە ئاستی چۆکدادان، لەبەر ئەوە لە دۆخی گێژاو و قەیراناویدان. لەسەر ئەو بنەمایەش لەلایەکەوە گوشار و زوڵم دەکەن، لە لایەکی دیکەشەوە دەیانەوێت ئەو یەکگرتوویی و یەکڕیزییەی هەیە دابەش و پارچەی بکەن و بەرخودان لاواز بکەن. ئەوان بەدوای ئەوەوەن. ئەو گفتوگۆیانەى ئەمدواییە بەو هۆیەوە کرانە رۆژەڤ. هەر وەک چۆن لە ڕۆژانی سەختدا خۆیان فڕێدەدەنە ناو بەختی خراپ و کارە خراپەکانەوە، تەیب ئەردۆغان بەرامبەر بەو بەرخۆدانە گەیشتووەتە ئاستی هەڵوەشاندنەوە و هەر خۆی بەدوای شتێکدا دەگەڕێت کە ئومێدی خۆی لەسەر هەڵبچنێت.
لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی ناڕەزایی و تێکۆشانێکی زۆر هەبوو و بۆ لاوازکردنی ئەواانە ئەو جۆرە قسانە دەکات. ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو شتە نیشاندرا و وتیان، وەها نابێت، ئەوە سوکایەتییە و قبوڵ ناکرێت کۆمەڵگای کوردی لەوە تێدەگات و مافی شتێکی وەهایان نییە. دەبێت بەپێی یاساکان بجوڵێنەوە. ئەو کەسانەی لە ئیمراڵین ئەوانیش مافیان هەیە، هەموو کەسێک دەیبینێت و لەسەر ئەو بنەمایەش داواکاری هەیە. زۆرێک لە لایەنەکان ڕایانگەیاندووە، بەو جۆرە قسانە تێکشان و خەبات لاواز نابێت و هیچ کەسێک قەناعەتی پێناکات. ئەوانە لێدوانانی ڕاست و گرنگ بوون.
دەمەوێت ئەوە دووبارە بکەمەوە. من پێشتر وتم، ئەم دۆخە نیشانەی چییە؟ ئەوە نیشانی دەدات، کە ئیدارەی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە چەندە لاواز بوون و کەوتونەتە دۆخێکی سەخت و دژوار. ئەگەر بەهێز بوونایە، یان لە کردار و سەپاندنەکانیاندا ئەنجامێکی سەرکەوتوویان بەدەست بهێنایە، ئەوا پێویستیی بەو شتانە و ئەو قسانە نەدەکرد. ئەو ئەم جۆرە ڕێگا و شێوازانەیان نەدەگرتەبەر، بەڵام لەبەر ئەوەی شکستیان هێناوە و لاواز بوون، لەبەر ئەوەی لە پرۆسە و قۆناغەکەیان بۆ تواندنەوە و هەڵوەشاندنەوە قوڵتر بوو، هیوا و ئومێد بە هەموو شتێک دەبەستن تاوەکو تەمەنی خۆیان درێژ بکەنەوە، بۆیە ئەو جۆرە شێوازانە بەکار دەهێنن و ئەو قسانە دەکەن.
گوایە وابڕیارە خەبات و تێکۆشان لاواز بکەن، تێکۆشان و خەبات و بەرخۆدانی کورد لاواز بکەن و بەوەش لە ناو کورداندا دووبەرەکی و مشتومڕ دروست بکەن، یەکگرتووی و یەکڕیزیی کورد لاواز بکەن و ئەوە بۆ خۆیان بکەن بە هێزی ژیان. ئەوە چاوەڕوانی و حساباتی ئەوانە، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئایا ڕوون نییە ئەوان چەندە لاواز بوون و لە چ بارودۆخێکی خراپدان؟ ئەوە نەک بەهێزبوونیان، بەڵکو لاوازییان نیشان دەدات، جگە لەوە هیچ هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەو دۆخە نییە.
هەموو جۆرە فرتو فێڵێک دەکەن
من دەتوانم ئەوە بڵێم. ئەوان دەڵێن، "عوسمانییەکان فرتوفێڵیان زۆرە". دوا ئیدارە و بەڕێوەبەریی عوسمانی هەموو جۆرە فێڵ و ساختەکاری و چەواشەکاریی ئەنجامدەدا و لە شەڕی دەروونیدا وەستان، هەموو ئەو شێوازانەیان بەکارهێنا و هەرئێستاش بەکاری دەهێنن، دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت و دەبێت هەموومان بزانین. پێویستە بزانین، کە ئەوە سیستمێکی شەڕی تایبەتە و بەو پێیەش دەبێت ڕێگەیەک و شێوازێک بدۆزینەوە بۆ تێکۆشان لە دژی ئەوە. نابێت ئەوە کاریگەریی خراپمان لەسەر دروست بکات. بە پێچەوانەوە پێویستە بزانین چۆن هێرشێک دەکرێتە سەر بزووتنەوەکەمان و چۆن ئەو هێرشە بە هۆی چ لاوازییەکەوە ئەنجام دەدرێت. بۆیە دەبێت بە تێکۆشان لە دژی ئەو کەسانە بە شێوەیەکی ئازایانە، پڕ لە ئومێد و بڕوا و هەڵوێستی سەرکەوتنەوە تێبکۆشین و رێ بکەین. یانی شتی پێچەوانەی ئەوە هەرگیز نابێت.
ئەوە روونکراوەتەوە و بەڕاستی سەرنجڕاکێشە، ئایا ئەوە ڕوون نییە، کە چەندە لاواز بوون، ئاماژە بە کۆمەڵگە دەدەن، کە ئەوان لەگەڵ ئیمرالی گفتوگۆ بکەن و بەوە دەیانەوێت بەردەوامی بە بوونی خۆیان بدەن. گەیشتوونەتە ئاستێک، کە هیچیان بۆ بەرهەم نایەت، هیچیان نەماوە ئەنجامی بدەن، ئەوەندە لاوازن، کە ناڕاستەوخۆ باس لەوە دەکەن، کە دەستیان بە دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کردووە و دەیانەوێت بەوە لەسەر پێ بمێننەوە. ئەوە نیشانی دەدات، کە ئەوان چەندە لاواز بوون.
نابێت بە فرتوفێڵەکانیان فریو بخۆین و دەبێت درێژە بە تێکۆشان بدەین
لە لایەکی دیکەوە ئەوە دەردەخات، کە چۆن راستیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی و کردنەوەی گرێکانی تورکیا چەند کاریگەرە، ڕێبەری ئاپۆ چەندە داهێنەرە. بەڕاستیش ئۆپۆزسیۆن هیچی نەوت، ئەوانیش لەسەر هەمان تێگەیشتن و هەڵوێست و عەقڵییەتن. وەک ئەوەی یەک لە یەک خراپتر بن لە یەک دەچن و هیچ جیاوازییەکیان نییە. بەڕێوەبەریی ئێستای جەهەیە بەبێ ئەوەى بە شێوەیەکی راست لە راستیی رێبەرایەتی و ئیمراڵی نزیک بێتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات، کە گوایە دەتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات. ئەوەش هەڵوێستێکی پووچ و بەتاڵە و هیچ جدیەتێکی تیادا نییە. لە راستیدا ئەوە بۆ هەموان روون بووەتەوە و سیاسەتی باڵادەستی ئێستا ئەو هێزەی نییە، کە کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات. هیچ شتێکی نییە، کە بیداتە کۆمەڵگای تورکیا، هیچ شتێکیان نەماوە، کە بتوانن لە رووی سیاسییەوە وەربەهێنانی تیادا بکەن.
تەنانەت کاتێک بەرامبەر بە یەک قسە دەکەن هیچ قسەیەکیان پێ نییە. ئیدی بۆ ئەوەى خۆیان دەرببڕن و تێبگەین پێویستییان بە رێبەر ئاپۆ هەیە، موحتاجی رێبەر ئاپۆ بوون. ناچارن سوود لە ڕێبەر ئاپۆ وەربگرن. ئەوان لەو دۆخەدان. دەبێت ئێمە ئەو شتانە ببینین. نابێت ئێمە بە فریوکاری و فرتوفێڵەکانیان فریوبخۆین و دەبێت درێژە بە خەبات بدەین و دژی ئەو جۆرە شتانە بین. ئەوە وەک سوکایەتی پێکردنە. دەبێت ئەوەش ببینین، لایەنی بەرامبەر لاواز بووە و کەوتووەتە دۆخێکی سەخت و دژوارەوە، فاشیزم خەریکە هەڵدەوەشێتەوە و لە ناودەچێت. بۆیە دەبێت خەباتێکی کاریگەر بکرێت. تێکۆشانێکی یەکگرتووانەى کاریگەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنێتەوە و لەناوی دەبات. دەبێت مرۆڤ ئەوە ببینێت و بەپێی ئەوە تێبکۆشێت و ئەو هەڵوەشاندنەوەیەى فاشیزم پێکبهێنێت.
هـ.ب / ژ.ت